مه‌جید حه‌قی
رۆژی ١٧ی سێپته‌مبری ١٩٩٢ د. سادق شه‌ره‌فکه‌ندی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سێ که‌س له هاوڕێیانی له رێستۆرانی میکۆنۆسی به‌رلین، دوای کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نترناسیۆنال سۆسیالیست له لایه‌ن تیرۆریسته‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه تیرۆر کران. ئاکامی پێنج ساڵ دادگای به‌ناوبانگی میکۆنۆس مه‌حکووم کردنی رێبه‌رانی پله یه‌کی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو له داڕشتن و به‌رێوه‌بردنی پلانی تیرۆری رێبه‌رانی کورد. دوای راگه‌یاندنی ئاکامی دادگا وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئوروپا بۆ ماوه‌یه‌ک باڵیۆزه‌کانی خۆیانیان له ئێران کشایه‌وه.
تیرۆری دەوڵەتی بەشێکی جیانەکراوە لە ستراتێژی دەسەڵاتدارانی ئێران لە سەردەمی ڕێژیمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی ئێران وەک دابینکاری هێمنایەتی ناوخۆیی و بەرهەڵستی پێشگیرانەی ئەو رێژیمانە دژی جیابیران و خەباتکارانی نەتەوەی کورد بووە.
لە سەرەتای دامەزراندنی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، تیرۆر وەک دیاردەیەکی ترسهێنەر لە پێناو ستراتێژی صدور انقلاب اسلامی بوو بە بەشیکی نەگۆڕ لە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران. سەرکەوتنی رواڵەتی ڕێژیمی ئێران لە بارمتەگرتنی ٥٥ ئەمریکایی باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە ئێران لە ساڵی ١٩٧٩دا کاربەدەستانی ئەو رێژیمەی بۆ گەشەپێدانی چەکی کارایان زۆرتر هاندا و بوو بە هۆی ئەوەیکە بە تیرۆر و بارمتەگرتن رۆژهەڵاتی ناوەراست بکاتە مەیدانی تیرۆر و مرۆڤ کوژی خۆی. له هه‌شتاکاندا به‌شداری و ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوخۆیی لوبنان، پشتگیری له هێزه تیرۆریست و توندڕه‌وه‌کانی فلستینی وه‌ک حه‌ماس و جیهاد و حیزبوڵای لوبنان و پێشکه‌ش کردنی ساڵانه نیوملیۆن به‌رمیل نه‌وت به بێ به‌رانبه‌ر بۆ سووریا بۆ خه‌بات دژی هێزی داگیرکه‌ر و سه‌هیۆنیستی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو به زلهێزی مه‌رگهێنه‌ری ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، که ماشینی تیرۆری ئه‌و، سنووره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناڤینیشی ته‌نیوه.
تیرۆر بە مەبەستی بەکاربردن وەک هێزی گوشار بۆ سەر کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بەشێکی جیانەکراو لە ستراتێژی ڕێژیمی ئێرانە. لەو پێوەندییەدا ئێران جیا لە پشتیوانی لۆجیستیکی، پەروەردەی تیرۆریستان و بەکارهێنانیان وەک سەربازانی ونی ئیمان زەمان، هەوڵی داوە زۆرجار رۆڵی نێوینجی‌گەرایانە بگێڕێت و بەوە ویستی خۆی لەسەر قوربانیانی تیرۆر و بارمتەگیری بسەپێنێت. له قه‌راخ کێشمه‌کێشه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی کرد به له‌ناوبردنی فیزیکی چالاکانی سیاسی و خه‌نیمه‌کانی خۆی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات. له ماوه‌ی نێوان ١٩٨٢ تا ١٩٩٦ زیاتر له شه‌ست که‌س له ئه‌ندامانی هێزه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه ته‌نیا له وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئوروپا تیرۆر کراون که له‌وانه دوو رێبه‌ری پایه‌به‌رزی گه‌لی کورد دکتۆر قاسملوو و دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی به‌رچاوترینیانن.
ئێرانی خاوەن ئەزموون لە تیرۆریزمی ناودەوڵەتیدا بۆ گەشەپێدانی ماشێنی مرۆڤکوژی خۆی لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بە دامەزراندنی سوپای قودس و گەشەپیدانی بەرگری پێشگیرانە تۆڕەکانی تیرۆری خۆی لە هەموو ئاستەکانی جیهانیدا بەربڵاو کردۆتەوە و بە بەشداری راستەوخۆ لە شەڕی ناوخۆیی سووریا لە کەنار ڕێژیمی ئەسەد و هاوکاری هێزەکانی تیرۆریستی شیعە لە یەمەن و لوبنان و فلستین، تیرۆر وەک هێرش بۆ زەمینگیرکردنی کۆمەڵگای ناونەتەوەیی و ئاڵوگۆڕ و گەشەکردنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بەکار دەبات. ئەو رێژیمە باش دەزانێت بوونی سەقامگیری و ئاشتی لە ناوچەدا بە واتای وەڵامدەری ئەو بەرامبەر بە ویستی خەڵک و رووخانەی ئەو دێت.
ئەمرۆ تیرۆریزمی کۆماری ئیسلامی ئێران دژی نەتەوەی کورد رەهەندەکانی بەرفراوانتر بووە. هەررۆژ بە کوشتن و تیرۆری زنجیرەیی کۆلبەران و ئابلۆقەی ئابووری تیرۆریزمی دەوڵەتی خۆی دژی ژیانی ئابووری و سەرەتاییترین مافەکانی خەڵکی کوردستان بەکار دەبات و لەلایەک بە کەڵک وەرگرتن لە هێزی تیرۆریزمی سایبێری لە هەوڵی شەڕی رەوانی و دووبەرەکی خستن و گەشەپێدانی هێزی بێ بڕوایی لە ناو جووڵانەوەی کورد دایە. ئەگەر تیرۆری فیزیکی و لە ناوبردنی چالاکڤانان و رێبەرانی کورد دەبوونە هۆی کارەساتی لەنەکاو و بەرچاو، ئەمرۆ پانتایی تیرۆر هەموو تانوپۆی کۆمەڵگای گرتووە و تیرۆریزمی ئەو رێژیمە لە هەموو جێگایەک حوزووری هەیە. تیرۆری رەوانی ئەو ڕێژیمە نا دیار، هەست پێنەکراو و ژیرانەیە بۆیە مەترسی ئەو لە تیرۆری فیزیکی و لەناوبردنی جەستەی چەند چالاکێک زیاترە. لە رێگای کاناڵی تیرۆریزمی سایبێری‌دا کۆماری ئیسلامی ئێران بنەماکانی کۆمەڵگایەکی لەحاڵی گەشەکردن لە ناو دەبات و لە هەوڵی هێنانەدی سەرگێژی، پشێوی و ترسولەرز و تەنگەژەی کۆمەڵایەتی و قووڵترکردنی قەیرانی بڕوای کۆمەڵایەتی لە کوردستاندایە.
دادگای میکۆنۆس کۆماری ئیسلامی ئێران و فه‌لسه‌فه‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی ئێرانی به جیهان ناساند. له‌و دادگایه‌دا ده‌رکه‌وت که سیاسه‌ته‌کانی تیرۆریستی ئه‌و رێژیمه له ئاستێکی زۆر به‌رزدا داڕێژراون و به‌شێکی جیانه‌کراو له سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و رێژیمه‌ن.
هه‌رچه‌ند دوای ده‌رکرانی حوکمی دادگای میکۆنۆس تیرۆری چالاکانی ئۆپۆزیسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی ئێران تا راده‌یه‌ک راوه‌ستاوه، ماشێنی تیرۆر کۆماری ئیسلامی ئه‌مجار رووی کرده ناوخۆی ئێران و خه‌نیمه‌کانی ناوخۆیی و ئه‌وانه‌ی که ته‌نانه‌ت ته‌واویه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان قبووڵ بوو گرته‌وه. یه‌که‌م قوربانی شه‌پۆلی تازه‌ی تیرۆری کۆماری ئیسلامی داریوش فروهه‌ر – یه‌که‌م وه‌زیری کاری کۆماری ئیسلامی و سه‌رۆکی نهضت ملی ئێران - و خێزانی ئه‌و بوون، که به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه له ماڵی خۆیان کوژران. به‌دوای ئه‌ودا به ده‌یان که‌س له جیابیران، رۆژنامه‌ڤانان، چالاکانی مه‌ده‌نی و خوێندکاری به شێوه‌کانی جۆراوجۆر بوونه قوربانی ماشێنی تیرۆری ناوخۆیی کۆماری ئیسلامی ئێران و ئه‌و ره‌وته ئەمرۆش بە زیندانی کردن، بێ سەروشوێنکردن و حەسری ناوماڵ کردن هەروا درێژەی هەیە.
خومه‌ینی له ٢٠ی ئاگۆستی ١٩٧٩دا له وته‌یه‌کدا خه‌ڵکی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی به دار‌و ده‌سته‌ی ئیسرائیل و ئه‌مریکا له ناوچه ناو ده‌بات و ئه‌و حیزبه هه‌ڵوه‌شاوه راده‌گه‌یه‌نێ. دووساڵ تێناپه‌ڕێ که له ساڵی ١٩٨٢ به ده‌رکردنی یاسای حدود و قصاص ئه‌ندامان، لایه‌نگران و دۆستانی ئه‌و حیزبه به محارب و مفسد فی الارض ده‌ناسرێن و به‌وجۆره کوشتن و تیرۆری هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ی که ته‌نانه‌ت پێوه‌ندی عاتفیشیان له‌گه‌ڵ حیزبه هه‌ڵوه‌شاوه‌که هه‌بێت به حه‌ڵال ده‌زانرێت.
دایکی تیرۆر له خه‌می له ده‌ست چوونی بڕوای ئێران وه‌ک ئه‌ندامی کۆمه‌ڵگای ناونه‌ته‌وه‌یی نییه. خومه‌ینی له‌و باره‌دا به راشکاوانه وتوویه‌تی: ئێمه منه‌تمان به‌وه نییه که جیهانی ده‌ره‌وه ده‌رکمان نه‌که‌ن. ئه‌و خاینانه بێ دینن، ئه‌و مونافقانه‌ی کوردستان خایین و بێ دینن. ده‌بێ دژی ئه‌وان هێز به‌کار ببردرێت. ده‌وڵه‌ت ده‌بێ به توندی دژی ئه‌وان راوه‌ستێ. سوپا ده‌بێ به‌توندی ئه‌وان سه‌رکوت بکات. ئێمه ئه‌وان به توندی سه‌رکوت ده‌که‌ین. ئێمه هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ده‌یانهه‌وێ له گه‌ڵ ئه‌وان ده‌که‌ونه گفتگۆ سه‌رکوت ده‌که‌ین. (ئایه‌توللا خومه‌ینی ٢٦ی گه‌لاوێژی ١٣٥٨).
ئه‌زموونی شه‌ره‌کانی ئه‌فغانستان و عێراق و شه‌ڕی ئه‌و دواییانه‌ی حیزبوڵای لوبنان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه، که تا دیکی تیرۆر مابێ، تیرۆر و تیرۆریزم به شێوه‌ی به‌ربڵاوتر له جاران درێژه به چالاکی خۆی ده‌دات.
ئەزموونی شەرەکانی یەمەن، سووریا، تەنگەژەی سیاسی عێراق، کێشەکانی دیکەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست، هاوکاری هێزەکانی تاڵبان و خزمەتی لۆجیستیکی بۆ تیرۆریستەکانی ناوچەیی سەلمێنەری ئەو راستییەن کە تا دیکی تیرۆر مابێ، تیرۆر و تیرۆریزم به شێوه‌ی به‌ربڵاوتر له جاران درێژه به چالاکی خۆی ده‌دات. بە گەشەپێدانی هێزی مووشەکی قاررەپەیمای خۆی دوای رێککەوتنی بەرجام ئێران سەلماندی کە رێژیمێک نییە لە ئاستی ناونەتەوەییدا ببێتە شەریکی ئاوەدانکردنەوەی ئاشتی و سەقامگیری، چونکە سەقامگیری و ئاشتی گەورەترین دوژمنی ئەو ڕێژیمەن. بۆیە کۆمەڵگای ناونەتەوەیی و وڵاتانی یەکیەتی ئورووپا لە هەڵەیەکی قەرەبوونەکراودان ئەگەر لەسەر ئەو بنەمایە لە هەوڵی سەرمایەگوزاری لەسەر ئەو وڵاتە بن.
دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی بوو به قوربانی تیرۆری کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌ڵام خوێنی شه‌ره‌فکه‌ندی رووی دزێوی کۆماری ئیسلامی ئێرانی به هه‌موو جیهان ناساند و به‌وه سه‌ره‌ڕای برینی قووڵ و سووتێنه‌ری له ده‌ست چوونی رێبه‌رێکی به‌وه‌ج یه‌کێک له به‌هێزترین چه‌که‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران له ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێ ئه‌ستێندرا.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.