• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

بارودۆخی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هەڵبژاردنی حەسەن ڕووحانی

زایینی: ١٧-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٦/٢٦ - ١٣:٤٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بارودۆخی کۆماری ئیسلامی ئێران دوای هەڵبژاردنی حەسەن ڕووحانی
هێرۆ جەڵدیانی

حەسەن ڕووحانی هەروەک لە بەناو هەڵبژاردنەکانی پێشووی دا بۆ سەرکۆماری، بە زەردەخەنەیەکی فریودەرانەوە بەڵێنێکی زۆری بە خەڵکی سەرانسەری ئێران بە گشتی و نەتەوەکانی ئێران بەتایبەتی دا، لە بواری ئاسوودەیی ژنان لە کۆمەڵگاش چەندین وتاری پێشکەش کرد. لە دوای هەڵبژاردن، هەر زوو ڕوخساری فریوکارانەی ناوبراویش وەکوو سەرکۆمارەکانی پێشوو دەرکەوت. هەر هزر و بیرۆکەیەکی دیکەی بە دژی ئیسلام، ویلایەتی فەقیە، درێژەی نیزام بەلاوە نرا. هەموو ئەویندارانی تینووی ئازادی و رزگاربوون لە ڕۆرینی ئەو دۆخەی کە کاربەدەستانی ڕابردوو بۆ کۆمەڵگای ئێران پێکیان هێنابوو، بێ هیوا کرد.

بارودۆخەکە توندتر کرایەوە و خەڵکێکی زۆر لە هەموو چینەکانی کۆمەڵگا، ڕەوانەی زیندانەکان کراون و هەروەها لە بواری کۆمەڵایەتیشدا خەڵکێکی زۆر ڕووی لە خۆکوژی و تەڵاق و ماددە هۆشبەرەکان کردووە. ئەمانە هەموویان هۆکاری بنەڕەتی تێکدانی بنەماڵەن و سەرچاوە دەگرن لە لاوازبوونی باری ئابووری، هەروەک کە ناوبراو قەولی بنبڕکردنی بێکاری لە ساڵی٢٠٢٠ داوە وەکو یەکێک لە تەرفەندەکانی دیکەیەتی بۆ بێدەنگ کردنی خەڵک. سەرەڕای ڕێککەوتنەکەی (١+٥)، هێشتا هیچ هیوایەک لە کۆماری ئیسلامی بەدی ناکرێ بۆ باشترکردنی بارودۆخەکە، هەر ئەوەش وای کردووە کە ئامریکا تەحریمێکی زۆرتر بخاتە سەر ئێران، چونکە حکومەتی ئێران دخاڵەت لە کاروباری ناوچەکەدا بە ئاشکرا دەکات و پشتیوانێکی بەهێزە بۆ تیرۆریزم و هەروەک ئێستاش لە پەلەقاژەدایە تا دژی ئەو رێفراندۆمەی باشووری کوردستان بوەستێت. ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەیکە باوەڕی بە مافی نەتەوەکانی دیکە نییە، هەروەک بنەماکەی لەسەر ویلایەتی فەقیه دامەزراوە و هەرچی لە دەستی بێت لە دژی ئەو رێفراندۆمە بەکاری دێنێ. حەسەنی رووحانی بەڵێنی زۆری بە ژنان دا و هەر ئەوەش ژنانی هێنایە سەر شەقام و سندوقەکانی دەنگدان. بەداخەوە کابینەکەی ئەوجارەشی تەنانەت یەک ژنیشی تێدا نەبوو، بۆخۆشی بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لە فریودانی ژنان کووتی کە ''دەبا ژنی تێدا بووبا بەڵام بەداخەوە نەبوو''.

ئەو بەشەی کۆمەڵگا کە لەم ماوەیەدا پتر لە جاران کەوتنە ژێر هەڕەشە، ترساندن و تەنگەژەی پترەوە ژنانن، کە سەر لە نوێ یاساگەلێکی ناسەردەمیانەی رێژیم ئەوانی پتر خستە ژێر گوشارەوە و تەنانەت بۆیە ئەو گوشارانە بۆ ژنان دێنن، کە ناچاریان بکەن واز لە کاری دەرەوەی ماڵ بێنن و بچنەوە نێو ماڵ و ماڵداری بکەن. هێنانەوەی باسی (پوششی ئیسلامی)، هەڵاواردنی ڕەگەزی، جیاکردنەوەی شوێنی کاری ژنان و پیاوان لە یەکتر، لە نەخۆشخانە و ئیدارەکانی دەوڵەتی تەنانەت زانکۆ و قوتابخانەکان و ...هتد، بارودۆخەکەی خراپتر کردووە.

لە وەها دۆخێک دا هەندێک کۆمەڵی بچووکی ژنان لە ژێر ناوی ڕێکخراوەی مەدەنی، لە شارەکانی ئێران لە نێو ڕووناکبیران و زانکۆکان دا، پێک هێنراون و بە خەبات دژی توندوتیژی و بەرنامە نایاساییەکانی بەشێک لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی رادەوەستن و ناڕەزایەتی خۆیان لە ڕێگای مانگرتن و تۆڕی ئینتێرنێتەوە بە گوێی میدیاکان دەگەیەنن و لەو پەیوەندییەدا دەیان ژنی خەباتگێڕ لەلایەن دەزگا سەرکوتکەرەکانی رێژیمەوە بانگ کراونەتە ئیتلاعات و هەڕەشەیان لێکراوە یان جەریمەی قورسیان لێوەرگرتوون و یان خراونەتە بەندیخانەکانی رێژیمەوە.

بە باوەڕی من، لە کوردستانی رۆژهەڵات زۆر خۆڕاگرانەتر بەربەرەکانی لەگەڵ زوڵم و زۆریەکانی کۆماری ئیسلامی دەکرێ. بە هاتنە سەر شەقام و دوکان و بازاڕ داخستن بەرەو رووی زوڵم و زۆریەکانی ئەو حکومەتە دەبنەوە. بەتایبەتی ژنان ڕۆڵێکی سەرەکیان تێدا هەیە، چونکە دەبینن لە پێش چاویان کوڕ و مێرد و باوکیان و خۆیان بۆ بژێوی رۆژانەیان یا دەکوژرێن و یا رەوانەی چاڵە رەشەکانی حکومەت دەکرێن. پایەکانی حکومەت لەرزۆک بوونە، خەڵکی بە گشتی تینووی ئازادین، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە کە گشت نەتەوەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بن تا ئەو حکومەتە بەرەو نەمان بەرین. دیسان لەسەر ئەو باوەڕەم کە حکومەتێک کاتێک باوەڕی بە مافی مرۆڤ نەبێت بەرەو نەمان دەچێت.

ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.