کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یادی شەهیدانی میکۆنۆس لە کوردستان بەردەوام ڕێزی لێ دەگیرێت

18:49 - 28 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شار و گوندەکانی کوردستان یاد و ناوی شەهیدانی میکۆنۆس بەرز ڕادەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری ڕێبەری مەزن دوکتور سەعید شەرفکەندی، لە لایەن تێکۆشەرانی دێموکرات لە سەرجاددەی بۆکان ـ میاندواو لە گوندەکانی داشبەند، هەباس‌ئاوا و حەمامیان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و ئەو کردەوە تێروریستییەی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات ئاڵای کوردستانیان لە سەر دەکەڵی مخابراتی گوندی ئاڵیکەند شەکاندەوە.

ڕۆڵەکانی دێموکرات لە شاری کرماشان بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنۆس لە شوێنەکانی وەک: لەبی ئاو، مەیدانی ئازادی، بلواری نەفت و شارەداری و مەنتەقەی دوو تراکت و پۆستێری تایبەت بەو ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

قارەمانانی دێموکرات لە گوندی نێـی دێموکراتپەروەر، به هەڵدانی ئاڵای کوردستان و یوبیلی حیزبی دێموکرات و چالاکی تەبلیغی یاد و ناوی شەهیدانی مێکۆنۆسیان بەرز ڕاگرت.

هەروەها لە گوندی نێ، به بڵاوکردنەوەی پۆستێری دوکتور شەرەفکەندی لە سەر دیواری ماڵان و شوێنە گشتییەکان، کووچە و کۆڵانی گوند و هەروەها هەڵکردنی ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە پشتی گوند لە شەڕگە کە تا ڕۆژی ۲۷ی خەرمانان دەشەکایەوە، پەیمانیان لەگەڵ شەهیدانی بێرلین نوێ کردەوە.