کوردستان میدیا: ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرکۆماری تازە هەڵبژێردراوی فە‌ڕا‌نسە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا، پشتیوانی خۆی لە سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێبەرانی جیهان لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیمانوئێل ماکرۆن لە بارەی ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ڕایگەیاند: کە وڵاتی فە‌ڕا‌نسە هیچ ڕێگرییەک ناکات و هەروەها وڵاتەکەی لەگەڵ کوردانی عێراق پێوەندییەکی مێژوویی هەیە.
سەرکۆماری فە‌ڕا‌نسە هەروەها وتی: هیوادارم ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتیدا بێت و ئەگەر ئەو ڕێفراندۆمە ئەنجامیش درا داوا لە بارزانی دەکەم هەموو پێکهاتەکان تێیدا بەشدار بن.
سەرەڕای دژایەتی چەندین وڵاتی دراوسێ لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، چەندین وڵاتی زلهێز پشتیوانیی خۆیان لەو پروسە سیاسییە دەربڕیوە.
لەو پێوەندییەدا، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران داوای لە خەڵکی کوردستان لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی نیشتمان کردووە، بە هەر شێوەیەک بۆیان دەڕەخسێت پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن.
هەروەها لەو پێوەندییەدا، شەریف هەژاری مامۆستای زانکۆ لە سلێمانی باسی لەوە کردووە: قاسملوو وه‌ک بیرمه‌ند و ڕێبه‌ری كورد، له ڕووی گیانییەوە مردووه، به‌ڵام له ڕووی تێكۆشانه‌وه نه‌مردووه.
هەژاری باسی لەو کردووە، یه‌كێک له دیپلۆماسییه پڕبه‌رهه‌مه‌كانی قاسملوو، هێنانی (بێرنارد كۆشنێر وه‌زیری فە‌ڕا‌نسە و فرێدریک تیسۆ و کەسانی دیکە بووە بۆ قه‌ندیلی سه‌ربه‌رز و هه‌ر له‌وێش له‌به‌ر كاریگه‌ری قاسملوو جلوبه‌رگی كوردیان پۆشی).
ئه‌وه‌ش له ده‌ورانێكدا بوو كه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد نه‌یده‌توانی نیو هێنده‌ی قاسملوو ڕۆڵێكی وا دیپلۆماسییانه‌ی كاریگه‌ر بۆ ناساندنی پرسی كورد به سیاسییه پله باڵاكانی جیهان بگه‌یه‌نێت و جه‌زبیان بكات.
ئەو مامۆستایەی زانکۆ باسی لەوەش کرد، له‌م ماوه‌یه‌دا كاتێک ڕاگه‌یاندنه‌كان بڵاویان كرده‌وه كه وڵاتانی زلهێز دژی پرسی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی باشوری كوردستانن، ڕۆڵی هاوڕێ و دۆسته سیاسییه ئورووپییه‌كانی قاسملوو به‌تایبه‌ت بێرنارد كۆشنێر و فرێدریک تیسۆ له سه‌ر سیاسه‌تی فه‌ڕانسه به‌رانبه‌ر به كورد وای كرد: سه‌رۆک كۆماری فه‌ڕانسه پشتیوانی بۆ ڕێفراندۆمی كورد ڕابگه‌یه‌نێت!!
هەروەها شەریف هەژاری وتی: دیپلۆماسییه‌تی قاسملوو و ئه‌و دۆستانه‌ی كه له وڵاتانی ئو‌وروپا كه پله‌ی سیاسیی- حكوومەتیی به‌رزیان هه‌بوو و به لای دۆزی كورددا جه‌زبی كردن، تا ئێستاش وه‌فادارن و له دۆستانی ڕاسته‌قینه و پشتیوانی سه‌ره‌كی دۆزی ڕه‌وای كوردن تا ده‌گات به مافی خواكردی سه‌ربه‌خۆیی.