کوردستان میدیا: سەرکۆماری ئامریکا لە یەکەم ئاخاوتنیدا لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نازناوی یاخی بۆ ڕێژیمی زاڵ بەسەر ئێران بەکار هێنا و وتی: زۆرینەی خەڵکی ئێران خوازیاری گۆڕینی حکومەتەکەیانن بۆیە پێویستە دەنگی هاواریان ببیستین.
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانان دانڵد ترامپ سەرکۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا لە ئاخاوتنێکی دوور و درێژدا لە کۆڕی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە یاخی، هەناردەکاری تووندوتیژی و دیکتاتۆری گەندەڵ ناوزەد کرد و وتی: پێویستە پێش بەم ڕێژیمە جینایەتکارە بگرین.
ترامپ هەروەها وتوویەتی: زۆرینەی خەڵکی ئێران خوازیاری گۆڕنی حکومەتەکەیان و نەمانی کۆماری ئیسلامین بۆیە پێویستە ئێمە بە هانایانەوە بچین؛ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا ئاماژەی بە ڕیککەوتنی ناوکی کرد و وێڕای پێداگری دووبارە لەسەر ئەوەیکە بەرجام خراپترین ڕێککەوتننامەی مێژووی ئامریکایە وتی: بەرجام بووە هۆی شەرمەزاری ئامریکا.
ناوبراو هەروەها داوای لە تاران کرد وێڕای ئازادکردنی هاووڵاتییانی ئامریکایی زیندانی کراو لە ئێران واز لە پشتیوانی کردنی تێرۆریزم بهێنێ و ڕێز بۆ مافی وڵاتانی دراوسێی دابنێ.
هەر لەم دانیشتنەدا ترامپ هێرشی کردە سەر دەوڵەتی کۆرەی باکوور و وێنزۆئێلای هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی و ڕوو لە کیم جونگ ئون وتی: پیاوی مووشەکی لە ریڕەوی خۆکووژیدا هەنگاوی هەڵگرتووە و ئەگەر پێویست بکات ئامریکا بۆ داکۆکی لە خۆی و هاوپەیمانەکانی کۆرەی باکوور بەتەواوەتی لەنێو دەبات.
هەروەها ڕوو لە وێنزۆئێلا وتی: ئەم وڵاتە دیکتاتۆرێکی سوسیالیستە.
سەبارەت بە قسەکانی ترامپ لە نەتەوە یەکگرتووەکان، سەرۆکی شۆرای پێوەندییە دەرەکییەکانی ئامریکا، ڕێچارد هاس، لە لاپەڕەی تویتێری خۆیدا نووسیویەتی: قسەکانی سەرۆک ترامپ دووپاتکردنەوەی قسەکانی جۆرج دەبلیوبووش لەپێوەندی لەگەڵ محور شرارت بوو، بەو جیاوازییەوە کە ڕێژەی وڵاتانی ئاژاوەگێڕ کەمی کردووە بۆ دوو وڵات: ئێران و کۆرەی باکوور.