کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کوردستان بەردەوام چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبات

18:40 - 29 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شار و گوندەکانی کوردستان یاد و ناوی شەهیدانی میکۆنۆس بەرز ڕادەگرن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان، ساڵڕۆژی تێرۆری ڕێبەری مەزن دوکتور سەعید شەرفکەندی، لە لایەن تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی نێ و تەنگیسەر چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە و ئەو کردەوە تێروریستییەی ڕێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی هوویەی ناوچەی ژاوەرۆ چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.