کوردستان میدیا: بەرپرسانی نیزامی ئیسرائیل ڕایانگەیاند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێرانیان خستووەتە خوارەوە کە لە لایەن حیزبوڵڵای لوبنان کونتڕۆڵ دەکرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گاردییەن، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، بەرپرسانی نیزامی ئیسرائیل ئاگادرای هەڵفڕینی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ئێران بوون و بە هاویشتنی مووشەکێک لە جۆری پاتریوت ئەو فڕۆکەیانە خستووەتە خوارەوە.
بە وتەی بەرپرسانی نیزامی ئیسرائیل ئەو فڕۆکە ئێرانییە کە لە کونتڕۆڵی حیزبوڵڵای لوبناندا بووە بۆ کۆ کردنەوەی زانیاری لە ئاسمانی ئیسرائیل هەڵفڕیوە.
لە پاش لێدانی ئەو فڕۆکەیە، دوو جێتی ئیسرائیلی لە شوێنی ڕووداوەکە سووڕاونەتەوە و شوێنەکەیان کونتڕۆڵ کردووە.
ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانە لە بنکەیەکی نیزامی لە دێمشقی پێتەختی وڵاتی سووریە بەرەو ئیسرائیل نێردراوە.
ڕێژیمی ئێران بۆ دژایەتی کردنی ئیسرائیل لە هیچ کارێک خۆی نەپاراستووە و هەتا ئێستاش ئەو وڵاتەی بە فەرمی وەک وڵات نەناسیوە و ئەحمەدینژاد دەیگوت: ئیسرائیل لەسەر خەریتەی جیهان دەسڕینەوە و ئەو دوو وڵاتە لە مێژە لەگەڵ یەک لە مشتومڕ و هەڕەشە کردن دان.
ڕێژیمی ئێران بە ئاشکرا و بە نهێنی بۆ پەرەسەندنی تێرۆریزم و دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە پشتیوانی ماڵی و نیزامی لە حێزبوڵڵای لوبنان و گرووپە هاوشێوەکانی حیزبوڵڵا دەکات.