کوردستان میدیا: له پارلەمانی سوید سێمینارێک له سه‌ر ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان لایه‌ن فێدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوید و به هاوکاری نێتۆرکی کورد ـ سوید بەڕێوە چوو.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکه‌وتی ٢٩ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، له پارلەمانی سوید سێمینارێک که به شێوه‌ی پانێل و له دوو به‌شدا و له لایه‌ن فێدراسیۆنی کۆمه‌ڵه کوردستانییه‌کان له سوید و به هاوکاری نێتۆرکی کورد ـ سوید ڕێک خرابوو، به‌ڕێوه چوو.
ئه‌م سێمیناره له کاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ ده‌ستی پێ‌کرد و کاتژمێر ٢ی پاش نیوه‌ڕۆ کۆتایی به کاره‌کانی هێنا. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه شاندێکی حدکا به سه‌رپه‌ره‌ستیی نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکرات له‌و وڵاته حه‌مید ته‌یمووری به‌شداری ئه‌م سێمیناره بوون.
سه‌ره‌تا سێمیناره‌که له لایه‌ن خاتوو ڕۆزا گوێزلوو هێدین که به‌رپرسی نێتۆرکی کورد ـ سویدییه و پارله‌مانتاره و به ڕه‌گه‌ز کوردە، به‌خێرهاتنی میوانه‌کانی کرد و کورته‌یه‌کیش له سه‌ر مافی چاره‌نووسی گه‌لی کورد و ئینجا باسی ڕێفراندۆمی باشووری کوردستانی هێنایه به‌رباس و لێکدانه‌وه.
پاشان به‌ڕێز کیا ئیزۆل پاش به‌خێرهاتنی میوانه‌کان باسی سێمیناره‌که‌ی کرد و باسێکی کورتی له‌سه‌ر بیروبۆچوونه‌کانی ئه‌م دوایانه‌ی وڵاتانی زلهێز و ئورووپا و ناوچه‌که کرد، که هه‌ر یهکەو بۆچوونی جیاواز باس ده‌که‌ن و پشتگیری له سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ناکه‌ن و ئه‌مه‌ش دژی ئه‌و به‌نده‌ی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانه که باسی سه‌ربه‌ستی بۆ هه‌موو گه‌لانی جیهان ده‌کا. ناوبراو وتی: هه‌ر چه‌ند ئه‌مانه به دوای قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان وێڵن و کورد ده‌بێ چاره‌نووسی خۆی بۆ خۆیی دیاری بکات. پاش وته‌کانی به‌ڕێز ئیزۆل، به‌ڕێز فرێدریک ماڵم پارله‌مانتار و دۆستی گه‌لی کورد جارێکی‌تر به‌خێرهاتنی میوانانی کرد و پشتگیری خۆی و حیزبه‌که‌ی بۆ ڕێفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی کوردستان دووپات کرده‌وه.
پاشان پانێلی یه‌که‌م به‌م جۆره به‌ڕێوه چوو که پێکهاتبوون له به‌ڕێزان:
ـ خالید ساڵح ڕاوێژکاری تایبه‌تی به‌ڕێز نەچیروان بارزانی و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
ـ فرێدریک ماڵم نوێنه‌ری پارتی لیبراڵ و چالاک له ڕێکخراوی نێتۆرکی کورد ـ سویدی
ـ مارتین شووری Martin Schori به‌رپرسی به‌شی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌ی ئافتوون بلادێتAftonbladet
ـ لاوێن ڕێدار پارله‌مانتار له سه‌ر لیستی سۆسیال دێموکرات و به ڕه‌گه‌ز کورد
خالید ساڵح کۆمه‌ڵێک باسی لەسەر ڕێفراندۆم پێشکەش کرد و وتی: گه‌لی کورد مافی خۆیه‌تی که بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدا و بۆ قسه‌کانیشی کۆمه‌ڵێک فاکتی هێنایه‌وه وه‌ک زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان که هه‌رگیز ڕێفراندۆمیشیان بۆ نه‌کردووه. یان باسی ئه‌و پاراگرافانهی کرد له ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان باسی مافی گه‌لانه، که سه‌ربه‌ست بژین و هتد. به کورتی به‌ڕێزیان ئاماژەی به پاراگرافی ١١٠ی کرد که له‌م پاراگرافه‌دا هاتووه؛ گه‌لی کورد هه‌ر کاتێ ویستی مافی خۆیه‌تی بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆی بدات و ئه‌م پاراگرافهش نوێنه‌ری وڵاتانی زلهێز و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کانیش واژۆیان کردووه. ناوبراو وتی: که ئێستا چاو له‌و پاراگرافه ده‌که‌ن به هه‌ر نرخێک بێ، ده‌یانه‌وێ ئه‌و مافه له گه‌لی کورد وه‌ر بگرنه‌وه جا چ له ڕێگای زۆر یان به‌هانه هێنانه‌وه یان هێز بێ، به‌ڵام کورد هیچ کات ته‌سلیمی ئه‌م زلهێزانه و به‌رپرسانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان نابێته‌وه و له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی خۆمان شێلگیرترین.
به‌ڕێز فرێدریک ماڵمیش بۆچوونی خۆی و حیزبه‌که‌ی به هێندێ ورده‌کارییه‌وه باس کرد و پشتیوانی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاگه‌یاند و وتی: ئه‌م ڕێفراندۆمه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی دێموکراسی و له‌به‌رچاو گرتنی که‌مه نهتهوهکانیتری به‌ڕێوه بچێت. هەروەها وتی: له‌م کات و ساته‌دا سیاسه‌تی ئامریکا جارێ ناڕوونه و له داهاتووشدا نازانین چی ڕوو ده‌دا، هه‌ر چه‌ند ناوبراو وتی: نه هه‌ر سیاسه‌تی ئامریکا به‌رانبه‌ر کورد و عێراق ناڕوونه به‌ڵکوو به‌رانبه‌ر ئورووپاش ناڕوونه و ئه‌وه‌سا ده‌بینین له ده‌ریای باڵتیک له داهاتوودا چی ڕوو ده‌دا، دیار نییه.
مارتین شووری، باسێکی کورتی ناوچه‌که کرد و باسی گشتپرسی له باشووری کوردستان هێنایه به‌رباس. ناوبراو ئاماژەی به سیاسه‌تی کابینه‌ی ده‌وڵه‌تی ترامپ کرد و وتی: هێشتا به ڕوونی نازانین ئامریکا هه‌ڵوێستی چی ده‌بێ، هه‌ر بۆیه ئامریکا به دوو دڵییه‌وه ده‌ڕوانێته ئه‌م پرسه و له ئێستادا ئه‌وه‌ی که ڕوونه ده‌بێ داعش له ناوچه‌که نه‌مێنی و عێراق سه‌قامگیر بێ، به‌ڵام له داهاتوودا چی ڕوو ده‌دا دیار نییه.
لاوێن ڕێداری پارله‌مانتار، باسی گشتپرسی هێنایه به‌رباس و وتی: که ئه‌م پرسه پرسێکی یاساییه و کورد ده‌مێکه خه‌بات ده‌که‌ن و ده‌بێ به مافی چاره‌نووسی خۆی بگات، ناوبراو هه‌ر وه‌ک سیاسه‌تی سۆسیال دێموکرات، کۆمه‌ڵێک شتی هێنایه به‌رباس وه‌ک پرۆسه‌ی دێموکراتیک و له‌به‌رچاو گرتنی که‌مینه نه‌ته‌وه‌کان و ئازادی مه‌زهه‌ب و هتد که گشتپرسی نه‌بێته فاکته‌رێک له‌و بواره‌دا.
به‌ڕێز خالید ساڵح وتی: له ده‌ستووری عێراقدا نووسراوه که کورد مافی خۆیه‌تی هه‌ر کاتێک بیه‌وێت له عێراق جیا ده‌بێته‌وه و سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت و ئه‌مه‌ش شتێک نییه که پێکهاته‌ی عیراقییه‌کان که ئێستا دژی سه‌ربه‌خۆیین نه‌فی بکه‌ن. هەروەها ناوبراو وتی: ئه‌مانه ده‌یانه‌وێ ئه‌و مافه یاساییه‌ی که له ده‌ستووردا چه‌سپاوه به هێز یان به کۆمه‌ڵ به شێوه‌ی یاسایی له کوردی زه‌وت بکه‌نه‌وه و کوردیش جارێکی‌تر ئه‌مه قه‌بووڵ ناکاته‌وه. مه‌سه‌له‌ی داعش و ناسه‌قامگیری عێراق هه‌مووی به‌هانه‌یه و کوردیش جارێکی‌تر مل بۆ ئه‌م داوا نایاساییانه دانانه‌وێت.
به‌ڕێز ماڵم باسی کێشه‌ی تورکیه‌ی کرد، کە دژ به کوردن و ده‌یانگوت له تورکیه‌دا کورد بوونی نییه، به‌ڵام دوای وتیان کوردی کێوێ، که‌مکه‌م هاتنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه دانیان به زمان و کولتووری کوردی‌دا نا؛ ئینجا سه‌رئه‌نجام وتیان کورد هه‌یه، به‌ڵام له باشوور کوردستان و ئێستاش ده‌بینین که ئه‌مانه وه‌ک ده‌وڵه‌ت مامەڵه له‌گه‌ڵ کورد ده‌که‌ن. ئه‌مانه هه‌موو پرۆسه‌یه و به‌پێی ئه‌م پرۆسانه واقعیه‌ت ده‌رده‌که‌وێ. دیاره به ئاشکرا هه‌ڕه‌شه ده‌کەن، جارێ ئاکامه‌که‌ی دیار نییه، به‌ڵام کورد مافی سه‌ربه‌خۆیی هه‌یه و ده‌وڵه‌تی خۆیان هه‌بێ، وه‌ک نهتهوهکانیتری جیهان بژین، چوونکه له‌و پێناوه‌دا خه‌باتێکی سه‌ختیان دژ به وڵاتانی داگیرکه‌ر کردووه. به‌ڕێزیان ئاماژەی به فه‌له‌ستین کرد که وه‌ک سوید و سۆسیال دێموکرات دان به مافی فه‌له‌ستیندا ده‌نێن و که‌سیش باسی ناسه‌قامگیری ناکات، وه‌زعه‌که‌ش له فه‌له‌ستین ده‌زانین چۆنه، به‌ڵام بۆ پرسی کورد هه‌موو لایه‌ک باسی سه‌قامگیری ده‌که‌ن و دنیاش ده‌زانێت ته‌نیا کوردستانه به به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراقدا له سه‌قامگیریدا ده‌ژیت.
له به‌شی دووهه‌می پانێله‌که‌دا:
به‌ڕێز خالید ساڵح باسێکی کورتی له سه‌ر گشتپرسی له کوردستاندا هێنایه به‌رباس که چۆن پێکهاته‌ی عه‌ره‌ب له به‌غداد ده‌یانه‌وێ ئاژاوه‌گێڕی بکه‌ن. ئه‌مانه‌ی که له به‌غداد دهسەڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه له‌م کاته‌دا وه‌ها ڕه‌فتار ده‌که‌ن و بڕیاری سه‌یر دژی کورد په‌سه‌ند ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر هێزیان هه‌بێ و ده‌سەڵاتی ته‌واویان هه‌بێ ئه‌وه ده‌چنه‌وه بارودۆخی سه‌رده‌می کۆن که چۆن مامەڵه‌یان له‌گه‌ڵ کورد کردووه. بۆ نموونه حهشدیشهعبی به‌پێی ده‌ستووری عێراق نایاساییه و له ده‌ستوور هاتووه هه‌ر هیزێکی سه‌ربازی و میلیشیایی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێک بێت نایاساییه، به‌ڵام به دوو کاتژمێر له پارله‌ماندا کردیانه یاسایی و ئێمه‌ی کورد هیچ ڕه‌خنه‌مان نه‌گرت له‌و بڕیاره‌دا؛ یان نموونه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاڵایه به سه‌وز و سوور و ڕه‌شه‌وه که هه‌مووی یا حسین و شتی له‌و جۆرانه‌ی له سه‌ری نووسراوه، ئێمه باسیشمان نه‌کردووه و بۆ ئه‌وان ئازاده، که‌چی له سه‌ر ئاڵای کوردستان که له که‌رکوک هه‌ڵکرا ئه‌ویش به شێوه‌ی یاسایی، ئه‌وانه‌ی به‌غدا ئاگریان گرت و په‌یتاپه‌یتا دژی پارێزگای که‌رکوک بڕیاریان ده‌رکرد. یان لافیته‌ی سووریا‌ن به‌ستووه به سه‌ریانه‌وه و له‌سه‌ری نووسروه الله‌اکبر ئێمه هه‌ر باسمان نه‌کردووه که چی ئه‌وان له دادگای به‌رزی عێراق که هه‌ر ده‌سه‌ڵاتیشی نییه، دژی پارێزگای که‌رکوک و ئه‌وانیتر سکاڵا به‌رز ده‌که‌نه‌وه و ده‌یانه‌وێ ده‌ریان بکه‌ن. ئه‌مانه ئه‌و کێشانه‌ن و ده‌وڵه‌تی شه‌راکه‌ت کۆتایی هاتووه و ئه‌مانه هه‌مووی نموونه‌ی شووینیزمی عه‌ره‌ب ده‌ڕه‌خسێنێ و جارێکی‌تر کورد ئه‌مانه قه‌بوول ناکات. ئه‌و بڕیاراته ته‌نیا له به‌غدا و له‌سه‌ر وه‌ره‌ق ده‌مێنێته‌وه و هیچ که‌سیش گوێ ناداتە ئه‌و جۆره بڕیاره نایاساییانه. پاش به‌ڕێز ساڵه‌ح نۆبه‌ی نوێنه‌ری حیزبه سویدییه‌کان که نوێنه‌ریان له پارله‌مانی سوید هه‌یه، له سه‌ر گشتپرسی کوردستان بۆچوونی حیزبه‌کانیان خسته به‌رده‌م ئاماده‌بووان. نوێنه‌ری ئه‌م حیزبانه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
ـ ئاندرس ئۆێستبێری Anders Östberg نوێنه‌ری سۆسیال دێموکرات و حیزبی ده‌سەڵاتدار له سوید.
ـ بیرگیتا ئۆڵسون Birgitta Ohlsson نوێنه‌ری حیزبی لیبراڵ
ـ یاسمین نیلسون Jasmine Nilsson نوێنه‌ری حیزبی چه‌پ
ـ مارگارێتا سێدرفێڵت Margareta Cederfeldt نوێنه‌ری حیزبی مودرات (محافزه‌کار)
ـ سووفی دام Sofie Dahm نوێنه‌ری حیزبی کریس دێموکرات
ـ جه‌بار ئه‌مین Jabar Amin نوێنه‌ری حیزبی ژینگه (سه‌وز)
نوێنه‌ری سه‌رجه‌م ئه‌م حیزبانه پاڵپشتی خۆیان بۆ گشتپرسی کوردستان ده‌ربڕی و وتیان: که کوردستان و گه‌لی کورد مافی خۆیانه که ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێ. به‌ڵام هه‌ر یه‌که‌و تێبینی خۆی هه‌بوو بۆ نموونه سۆسیال دێموکراته‌کان ده‌یانگوت: که نیگەرانی ناسه‌قامگیرین له عێراقدا و ڕه‌نگه کێشه‌که گه‌وره ببێ و وڵاتانی ناوچه‌که کێشه دروست بکه‌ن.
نوێنهرهکانیتری بۆ نموونه تێکڕا باسی پرۆسه‌ی دێموکراسی‌یان ده‌کرد، که ده‌بێ گشتپرسی دێموکراتییانه ئه‌نجام بدرێ و که‌مه نهتهوهکانیتری وه‌ک کریستانییەکان و ئاشووری و هتد مافیان هه‌بێ. مه‌زهه‌به جیاکانیش له‌به‌رچاو بگرن و ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌وڵه‌تێکی دێموکرات و فیدراڵ بێ بۆ هه‌موو چین و توێژه‌کان له کوردستاندا. یان ده‌یانگوت: دیالۆگ له نێوان به‌غدا و کوردستان هه‌بێت، هەتا بگه‌نه چارهسهرییەکی بنه‌ڕه‌تی، چوونکه ئه‌م پرسه پرسێکی حه‌ساسه و ئاکامه‌که‌ی ناڕوونه له داهاتوودا، هیوادارن ئاکامه‌که‌ی پۆسیتیڤ بێ بۆ هه‌موو لایه‌ک. یان ده‌یانگوت: ترسیان له هه‌ڵگیرسانی شهڕێکە که ژنان و منداڵان و پیران و په‌ککه‌وتووان ده‌بنه قوربانی ئه‌و شه‌ڕه، هه‌ر بۆیه له‌و بواره‌دا نیگەرانن.
به کورتی هه‌موو نوێنه‌ره‌کان پشتیوانیان لە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان کرد و هیوایان خواست که گشتپرسی بێکێشه سه‌ر بگرێت و به‌ڕێوه بچێ و له ڕێگای دیالۆگ کێشه‌که له‌گه‌ڵ به‌غداد چاره‌سه‌ر بکرێت.