کوردستان میدیا: هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم لە کاتی وتارەکەی دۆناڵد ترامپ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەڕەشە و قسەکانی دژی ڕێژیمی ئێرانیان بە هەڵە وەرگێڕان کرد.
هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم بە نزیکەی یەک لەسەر سێی هەڕەشەکانی ترامپیان بۆ سەر ڕێژیمی ئێران لابردووە و باقی قسەکانی ترامپیان بە بەرژەوەندی خۆیان وەرگێڕان کردووە.
کاتێک ترامپ وتبووی کاتی هاتووە وڵاتانی جیهان لەگەڵ حکومەتێکی نەترسی دیکە بەرەو ڕوو بن هەواڵدەرییەکانی ڕێژیم بەم شێوە وەرگێڕانیان کردبوو: ئێمە لەگەڵ وڵاتانی دیکەش کێشەمان هەیە.
قسەی ترامپیان لە بارەی ئابووری ئێران کە وتبووی: ئەم ڕێژیمە وڵاتێکی دەوڵەمەند لەگەڵ پێشینەی مێژوو و فەرهەنگی دەوڵەمەندی بۆ وڵاتێکی پەراوێز خراو لە بواری ئابووری گۆڕیوە گۆڕیبوویان بۆ: بە لێكدانەوەی ئێمە خەڵکی دەتوانێت ژیانێکی باشتریان هەبێت.
ترامپ لەبەشێکی تردا وتبووی: ڕێژیمی ئێران لە دوای هێزی گەورەی سەربازی ئامریکا لە خەڵکەکەی خۆی ئەترسێت گۆڕدرابوو بۆ هێزی سەربازی ئامریکا بەهێزە، خەڵکی ئێرانیش بەهێزە.
دۆناڵد ترامپ وتبووی: ڕێژیمی ئێران پێگەیشتنیان بە ئینتەرنێت مەحدود کردووە، مەهوارەکانیان لە کارخستووە تەقە لە خوێندکارانی ناڕازی و ریفۆرم خوازەکان دەخاتە زیندان، هەوڵدەرییەکانی ڕێژیم ئەم وتەیان بۆ: زۆرێک ڕووداو لە ئێران ڕوو دەدات کە بە ڕای ئێمە جێگەی پەسەند کردن نییە.
رێژیمی ئێران بە بەردەوامی ڕاستییەکانی لە خەڵك شاردووەتەو بە هەموو شێوەیەک هەوڵی فریو دانی خەڵکی داوە و لە هەموو ڕێگەکان بۆ ئەم کارە کەڵك وەردەگرێت.