کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین زیندوو ڕادەگیرێت

17:26 - 30 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: تێکۆشەرانی دێموکرات بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی پەیمان لەگەڵ شەهیدانی میکۆنۆس نوێ دەکەنەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو به ماڵپەڕی کوردستان میدیا، قارەمانانی دێموکرات لە شار و گوندەکانی کوردستان، بە بۆنەی ساڵڕۆژی شەهیدانی میکۆنۆس بە دەستی دیپلۆمات تێرۆریستەکانی ڕێژیمی ئێران بە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی، پەیمان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ دەکەنەوە.

لەو پێوەندییەدا، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات، کاتژمێر ٣ی شەو، لە مزگەوتی نوورـی پیرانشار سروودی بژی حیزبی دێموکرات ودوکتور سەعید نامریـیان لەسەر بڵندگۆ بڵاو کردبووە.

هەر لەو پێوەندییەدا قارەمانانی دێموکرات لە شاری بانە لە گوندەکانی بەردەڕەش،دۆڵەرزن،بێکەژ،هەورازە،هەڵۆوپەڕشە،کۆخان،نەمەشیر،سپیدارێ،پیاوێن،دۆڵینجنێ،زێویەو چەند گوندێکی دیکە بە بۆنەی ٢٦ی خەرمانان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.