کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حیزبی دێموکرات کارنەڤاڵێکی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە برد

22:36 - 30 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە بۆ پشتیوانی لە پرسی نەتەوەیی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان کارنەڤاڵێکی بەڕێوە برد.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، بە بەشداریی ئەندامانی ڕێبەری، کادر، پێشمەرگە، بنەماڵە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و میوانانی بەشدار لە ناوەندی ٣ی کوردستان بە گڕ و تینێکی زۆرەوە، کارنەڤاڵی پشتیوانی لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە چوو.

لەو کارنەڤاڵەدا، خەڵكێکی زۆر بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان کۆ ببوونەوە و بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و دروشمی نەتەوەیی پشتیوانیی خۆیان لەو پرسە نەتەوەییە دەبڕی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە چەند ڕاگەیەندراودا پشتیوانی خۆی لە پرسی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەربڕیوە.

هەروەها حیزبی دێموکرات بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان دوو کەمپەینێکی لەژێر ناوی بەرەو دەوڵەتی کوردستاندرووست کردووە و داوای لە هەموو خەڵکی کوردستان کردووە کە بە هەر شێوازێک کە دەتوانن پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن.

هەروەها کۆمیسۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکی بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان ڕوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بڵاو کردەوە.

ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی بەڕێوە دەچێت.