کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارنەڤاڵی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان لە ناوەندی ٣ی کوردستان لە حالی بەڕێوەچوون دایە

23:11 - 30 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: بە بەشداریی خەڵکێکی بەرچاو و بە بەشداریی ژمارەیەک لە میوانان کارنەڤاڵی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان لە ناوەندی ٣ی کوردستان لە کاتی بەڕێوەچوون دایە.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شوێنی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، هەر ئێستا لە ناوەندی ٣ی کوردستان بە بەشداریی، ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کادر، پێشمەرگە، بنەماڵە، هونەرمەندانی ناوداری کوردستان، حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانکارنەڤاڵی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان لە حاڵی بەڕێوەچوون دایە.

سەرەتای دەستپێکی ئەو کارنەڤاڵە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن گیانی پاکی شەهیدانی کورد وکوردستان دەستی پێکرد.

پاشان مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی لە سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.

پاشان هونەرمەندی ناوداری کورد شوان پەروەر دوای چەند وتەیەک لە سەر سەربەخۆیی چەند سروودی شۆڕشگێڕی پێشکەش کرد.

دواتر مامۆستا بێبەش چەند پارچە شێعری لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان پێشکەش بە بەشداربوونی کارنەڤاڵەکە کرد.

دواتر کۆما سەرخابوون گرووپی مووسیقی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرپەرەستیی هونەرمەند ئەحمەد عەکاش چەند پارچە مووزیکیان لەسەر ڕێفراندۆم پێشکەش کرد.