کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارنەڤاڵی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان کۆتایی پێهات

02:19 - 31 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: بە بەشداریی خەڵکێکی بەرچاو و ژمارەیەک لە میوانان کارنەڤاڵی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان لە ناوەندی ٣ی کوردستان بە پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ ڕێبازی شەهیدانی کوردستان، کۆتایی پێهات.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە شوێنی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند، کارنەڤاڵی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان لە ناوەندی ٣ی کوردستان بە بەشداریی، ئەندامانی ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کادر، پێشمەرگە، بنەماڵە، هونەرمەندانی ناوداری کوردستان، حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کۆتایی پێهات.

ئەو کارنەڤاڵە لە لایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە ڕێکخرا بوو.

دەستپێکی ئەو کارنەڤاڵە بە سروودی نەتەوەیی ئەی ڕقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن گیانی پاکی شەهیدانی کورد وکوردستان دەستی پێکرد.

پاشان مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران چەند وتەیەکی پێشکەش کرد و پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی لە سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.

پاشان هونەرمەندی ناوداری کورد شوان پەروەر چەند وتەیەکی لە سەر سەربەخۆیی پێشکەش کرد.

دواتر مامۆستا بێبەش چەند پارچە شێعری لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان پێشکەش بە بەشداربوونی کارنەڤاڵەکە کرد.

دواتر کۆما سەرخوەبوون گرووپی مووسیقی ڕۆژئاوای کوردستان بە سەرپەرەستیی هونەرمەند ئەحمەد عەکاش چەند پارچە مووزیکیان لەسەر ڕێفراندۆم پێشکەش کرد.

خاتوو گوڵباخ بەهرامی لەم کارناڤاڵەدا پارچە شێعرێکی پێشکەش کرد.

دواتر هونەرمەند برادەر چەند سروودێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

هەروەها منداڵانی ناوەندی نێرگز لەو کارنەڤاڵەدا گۆرانییەکیان لەژێر ناوی بەری بەیانە پێشکەش کرد.

کارنەڤاڵەکە بە شایی و هەڵپەڕکێی گرووپی هەڵپەڕکێی تیشک سەر بە کۆمیسیۆنی پەروردەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران کۆتایی پێهات.

هەروەها چەندین حیزب و لایەنی سیاسی پەیامیان بۆ ئەم کارنەڤاڵە بەڕێ کردبوو کە بریتین له:

ـ لقی ١٦ی پارتی دێموکراتی کوردستان
ـ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بەحرەکە
- بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی بەحرەکه
ـ HDP
PDK – T
HAK-PAR
PYD
PDKS
PSK
ENKS
بنەماڵەی شەهیدانی قەرەسەقەل و کۆساڵان
پەیامی هێزی تایبەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران