کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکی تەبلیغی ئەندامان و لایەنگرانی حیزب بەبۆنەی ٢٦ی خەرمانان

17:58 - 31 خەرمانان 2717

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزب لە شاری سەقز و گوندی نەزازی ژاوەرۆی سنە چالاکی بەرینی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

بەپێی هەوالی گەیشتوو بە ماڵپەری کوردستان میدیا؛ تێکۆشەرانی دێموکرات شەوی ٢٨ی خەرمانان بۆ ڕێزگەرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی میکۆنۆس لە شاری سەقز بەشێوەیەکی بەربڵاو تراکت و پووستێری تایبەت بەم ڕۆژەیان بڵاو کردەوە.

ئەو شوێنانەی کە کاری تەبلیغی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: گەڕەکەکانی تەپەی گۆڕە جوولەکە، شیوی جوتیاران، قەوخ، پارکی کەوسەر، شەهرەکی دانشگا، دەورووبەری مزگەوتی حاجی شێخ سماییل، سەرچەم و گاراجی میرەدێ.

هەروەها تێکۆشەرانی دێموکرات لە گوندی نەزاز لە ناوچەی ژاوەرۆ چەندین پووستێری تایبەت بە ٢٦ی خەرمانانیان لە نێو ماڵەکانی ئەم گوندە بڵاو کردۆتەوە و بە نووسینی درووشم لە شوێنە گشتییەکانی ئەم گوندە یادی شەهیدانی میکۆنۆسیان بەرز ڕاگرتووە.

لەلایەکی دیکەشەوە بەشێک لەم لاوە تێکۆشەرانە ڕایانگەیاندووە کە ئێمە وەکوو لاوانی نەزاز سەر بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشتیوانی خۆمان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ڕادەگەیێنین.