کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئەندامێکی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

17:59 - 31 بانەمەڕ 2715

کوردستان میدیا: ئەندامێکی تێکۆشەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نییەر، سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی سنە کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٣٠ی بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، بەفراو مینبەری، کچی محەممەد مینبەری لە دایکبووی ساڵی ١٣٤٨ی هەتاوی، هاوڕێ لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی یوسف مینبەری کوڕی بارام میرزا خەڵکی گوندی نییەری شەهیدپەروەر و حیزب خۆشەویست بە هۆی رووداوی هاتوچۆ، له شوێنێک به ناوی دەره کۆڵه ماڵاوایی لە ژیان کرد.

10865.jpg
بەفراو مینبەری

بەفراو مینبەری کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەری کوردستانی ئێران بوو.

تەرمی هەر دوو ناوبراو لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکە، دۆستان و ئاشنایان و خزم و کەس و کاری، لە گۆڕستانی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی بەفراو مینبەری و یوسف مینبەری و هەروەها خەڵکی گوندی سەربەرزی نییەر دەکات و خۆی لە خەمیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.