کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ژمارەی ٧٠٦ی ڕۆژنامەی کوردستان بڵاو کرایەوە

17:13 - 16 گەلاوێژ 2717

کوردستان میدیا: ژمارەی ٧٠٦ی ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە ١٢ لاپەڕەدا کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

ڕۆژنامەی کوردستان، ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و هەر ١٥ ڕۆژ جارێک لە سەر ماڵپەڕی کوردستان میدیا (Kurdistan Media) بە شێوەی PDF بڵاو دەکرێتەوە.

ئەم ژمارەیەی ڕۆژنامەی کوردستان وێڕای کۆمەڵێک هەواڵ و ڕاپۆرت، ئەم بابەتانە لەخۆ دەگرێت:

ـ دۆستی خەباتێک
ـ کوردی نوێنەر، نوێنەری کورد
ـ ئیدئۆلۆژیی تاکڕەوانە و بەرژەوەندیی گشتی لە ئێران
ـ لاوازیی ئابووریی و کەم‌بوونەوەی داهاتەکانی ڕێژیمی ئێران
ـ پیلانی دابڕان لە زمانی کوردی پووچەڵە!
ـ سیاسەتی چەوتی حکومەتی ناوەندی ئێران کوردەکان زیاتر بەرەو سەربەخۆیی خوازی هان دەدات
ـ گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی لە باشووری کوردستان لە نێوان دوو هێزی ناسیۆنالیستیی ناوەندگەرا و ناوەندڕەتێن دا
ـ وتووێژ لەگەڵ کەماڵ مەجیدپوورچاوەدێری سیاسی لە سەر پرسی سەربەخۆیی کوردستان
ـ هەوای خۆشی دوای باران

ڕۆژنامەی کوردستان، جیا لە ماڵپەڕی سەرەکیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، هاوکات لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییە پێوەندیدارەکان بە ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتەوە بڵاو دەکرێتەوە.