• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٧ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دەقی قسەکانی "مستەفا هیجری" سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی ٢٦ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی

زایینی: ٢٣-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٠١ - ١٨:٥٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەقی قسەکانی
لەو ڕۆژەوە کە لە ١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢ بەرانبەر بە ٢٦ ی خەرمانانی ١٣٧١ی هەتاوی کەسایەتی ناسراو و سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دوکتوور سادق شەرەفکەندی ناسراو بە د.سەعید هاوڕێ لەگەڵ کاک هومایون ئەردەڵان، کاک فەتاح عەبدولی و کاک نووری دێهکوردی شەهید کران ٢٥ ساڵ تێدەپەڕێت.

ئێمە بە نەریتی هەموو ساڵێک، ئەمڕۆش لێرەدا کۆبووینەتەوە لەلایەکەوە جارێکی دیکە ڕێز و حورمەت دابنێین بۆ ڕێبازی خەباتکارانەی ئەم پۆلە شەهیدە شۆڕشگێڕەمان و سڵاو بنێرین بۆ ڕۆحی پاکیان و بەم شێوەیە وەفا و ئەمەگناسی خۆمان وەکوو هاوڕێ و هاوسەنگەریان دەرببڕین و سەری ڕێز و نەوازش لە بەرانبەر ڕێبازی پیرۆزیاندا دانەوێنین، لەلایەکی دیکەشەوە ڕێژیمی تێرۆر و سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکوم و شەرمەزار بکەین لە پێناو ئەو تاوانە گەوریەی کە دەرحەق بە سکرتێری ئەو کاتی حیزبی دێموکرات دوکتور سادق و هاوڕێیانی و هەموو گەلی کورد کردی.

شەوی ١٧ی سێپتامبری ١٩٩٢ دوکتور سەعید و هاوڕێیانی لە شاری بەرلین لە ڕێستورانێک بە ناوی میکۆنوس لەگەڵ کۆمەڵێک لە ئەندامانی چەند ڕێکخراوێکی دژبەری ئێران بۆ وتووێژ لەسەر چۆنیەتی لێک نزیک‌بوونەوە پێکهێنانی هاودەنگی زیاتر لە نێوانیان بە مەبەستی خەباتی هاوبەش لە دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کۆببونەوە کە لە نیزیک ١١ی شەو موسەلسەل بەدەستێک کە دوایی لە تەحقیقاتی پۆلیس دەردەکەوێ "عبدولڕەحمان بەنی‌هاشمی" بەرپرسی تیمی تیرۆرەکە بووە؛ دێتە سەریان و بە دیاریکراوی کوردەکان دەکاتە ئامانجی ڕەگبار و یەکی دیکەشیان تیری خەلاسیان لێدەدا و بەم چەشنە د.سادق و باقی هاوڕێیانی و نووری دێهکوردی شەهید دەبن.

لە تیمی ئەم تیرۆرەدا ئێرانییەکان، ئەندامانی حیزبوڵڵای لوبنان و ئەندامێكی ئەسڵی شیعەی لوبنان پێکەوە بەرنامەکە بەڕێوەدەبەن کە هەموویان لە ئێران و لەژێر چاودێری سپای پاسداران و ڕێكخراوی ئیتلاعات ڕاهێنراون.

دوای نزیک بە ٤ ساڵ لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون لەلایەن پۆلیس و دەزگای دادی ئاڵمان، ڕێکەوتی ١٠ی ئاوریلی ١٩٩٧ی زایینی دەزگای دادی ئاڵمان حوکمی خۆی ڕاگەیاند، لەو حوکمەدا جگە لە دیاریکردنی سزا بۆ ٥ کەس لەو تاوانبارانەی کە لە تیرۆرەکاندا دەستیان هەبووە حوکمی زیندانی لە ٥ ساڵەوە هەتا زیندانیی هەتاهەتایی بۆ بڕینەوە؛ سەرۆكی دادگا هەروەها ڕایگەیاند: "کە ئێمە ئەرکمانە بۆ ڕوون بوونەوەی هۆی ئەم قەتڵانە بێینە سەر ئەو هاندەر و هۆیانە کە بوون بە هۆی ڕوودانی ئەم قەتڵانە" ئەوەی لێرەدا دەمەوێ بۆتان بخوێنمەوە چەند بڕگەیەکی کورت لە قسەکانی سەرۆکی دادگایە کە لە دەقی حوکمی دادگادا خوێندییەوە:

"ڕیشەی ئەم تیرۆرە دەبێت لە پەیوەندی و موناسبەتێکدا ببینین کە پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران شکڵی گرتووە. هەوڵی کوردەکان بەڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بۆ بەدەست هێنانی خودموختاری، ئەو حیزبەی کردووەتە حیزبێکی سیاسی بەهێز دژی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی. لە ئاکامدا ڕێبەریی سیاسی ئێران بەمەبەستی سەرکوتی حیزبی دێموکرات بڕیاری دا لە دژی ئەو حیزبە نەک بەتەنیا بەشێوەی سیاسی موبارەزە بکا، بەڵکوو قەسدی لەناوبردنی فیزیکی ئەو حیزبەی هەیە. قەتڵی دوکتۆر قاسملوو و ٢ لە هاوڕێیانی، لە ١٣ ژوئیەی ١٩٨٩ لە شاری وییەن، هەروەها قەتڵێک کە لەو دادگایەدا لێکۆڵێنەوەی بۆ کرا، لە ئاکامی ئەو سیاسەتەیە؛ پەیوەندی قەتڵی وییەن و بەرلین زۆر ڕوون و ئاشکرایە. ئەو بەڵگە حاشاهەڵنەگرانەی کە پێشکەش بەو دادگایە کراون شکڵ و شێوەی بڕیاردانی لوتکەی ڕێبەریی سیاسی ئێران و هەروەها پێكهاتە و بەرپرسایەتییەکانی ئەو بڕیاردانە بەمەبەستی لەناوبردنی دژبەرانی ڕێژیم لە دەرەوەی وڵات زۆر بەڕوونی نیشان دەدا. بڕیاردان بۆ لەناوبردن لەلایەن ڕێژیمەوە لە دەسەڵاتی دامەزراوەیەکدایە بە ناوی "ئەنجومەنی کاروباری تایبەت" کە ئۆرگانێکی نایاساییە و بە فەرمانی ڕێبەری ئایینی پێکدێت، ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە بریتین لە: "سەرکۆمار، وەزیری ئیتلاعات و ئەمنیەت، وەزیری کاروباری دەرەوەی وڵات، سەرۆکی هێزەکانی نیزامی و ئینتزامی و هەروەها ڕێبەری مەزهەبی حکومەتی ئێران". ئەو قەتڵە تەنیا بە ئەنگیزەی سیاسی و بەمەبەستی لە ناوبردنی دژبەرانی ڕێژیم بەڕێوەچووە، ئامانجی سەرەکی ڕێژیمی ئێران لەناوبردنی دژبەران لە دەرەوەی وڵاتە". هەرەوەها لەو حوکمەدا، حکومەتی ئێران وەک "حکومەتێکی جینایەتکار" ناسراوە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای دەوڵەتی ئەوکاتەی ئاڵمان و تەنانەت هەڕەشەکردن لە قازی دادگا هەموو هەوڵی خۆیدا کە لانیکەم ڕێژیم بە تاوانبار نەزانرێت، بەڵام قازییەکانی دادگا بە هیچ جۆرێک نەچوونە ژێرباری هەڕەشەکان و زۆر بەجورئەتەوە، دوای چوارساڵ بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، حوکمی دادگایان ڕاگەیاند، حوکمێک کە نە کۆماری ئیسلامی و نە دنیا چاوەڕوانی نەدەکرد.

بە دوای ڕاگەیاندنی حوکمەکە وڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئەوروپا باڵوێزەکانیان بۆ ماوەیەک لە تاران بانگ کردەوە، هەل و مەرجێکی زۆر دژواری سیاسی بۆ ڕێژیم هاتە پێش، چونکە ئێران دوای ئەو هەموو تیرۆرانەی لە وڵاتانی دەرەوە بەڕێوەی بردبوو، بۆ یەکەم جار لەلایەن دادگای وڵاتێکی ئەوروپایی وەک ڕێژیمی جینایەتکار و تیرۆریست ناسرا کە هەموو ئەو جینایەت و تیرۆرانە لە لووتکەی دەسەڵاتدا پلانڕێژی بۆ دەکرێت؛ هەر ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی چیدیکە کردەوەی تیرۆریستی بەڕێوە نەبا.

دوکتۆر سادق خاوەن کەسایەتییەکی بەرزی مرۆڤایەتی بوو، ژیانی پڕ لە مەینەت و بێ دەرەتانی تەنانەت بێ باوکی لەتەمەنی منداڵیدا وخوێندن و خۆپێگەیاندنی لە سایەی برا گەورەکەی، بەتەحەمولی سەختی ژیان و گوزەرانی لە گوندێکی بچوکی ناوچەی بۆکان‌ڕا گەیشتە پلەی دوکتۆرا لە دانیشگایەکی پاریس.

ئەوەی یارمەتیدەری ئەسڵی کاک سادق بۆ گەیشتن بەو پلەی خوێندنە، بیری تیژ و ئیرادەی بەهێز و پشت بستنی بە زەحمەت و تێکۆشانی خۆی بوو. لە فارسیدا و لە خۆرهەڵاتی کوردستان بەو کەسانە دەوترێ "خودساختە" مەبەست ئەوەیە کە نە سەروەت و سامانی بنەماڵە نە دەسەڵاتداریەتی باوک و عەشیرەت هیچ کام لە ئارادا نەبوون کە کاک سادق پشتی پێ ببەستێ، بۆیە بە ناچاری پشتی بە زەحمەت وتێكۆشانی خۆی بەست.

پانۆرامای ژیانی ئەو کەسایەتییانە لە زۆر شوێنی ئەو دونیادا سەرنجڕاکێشن و شوێندانەری قوڵیان لە کۆمەڵگادا پێکهێناوە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیش لەخۆڕا ئەوکەسایەتییانەی نەکردە ئامانج، ئەوان بەباشی شارەزای تواناو لێهاتووییەکانی د.سادق بوون و نیگەران بوون کە تێكۆشانی کەسێکی وەک سکرتێری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کە حیزبێکی بە‌هێزی دژبەرە، دەتوانێت کێشەیەکی گەورە بۆ ڕێژیم بنێتەوە بۆیە بڕیاری لەناوبردنیان دا.

کاک "فەتاح عەبدولی" یەکێکی دیکە لە شەهیدانی میکۆنووس،گەنجێکی پێگەیشتوو، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی دەفتەری نوێنەرایەتی حیزب لە پاریس بوو. لەگەڵ ئەوەی تەمەنی کەم بوو بەڵام ئیستعداد و لێهاتوویی زۆری لە خۆی نیشاندا و ئەگەر شەهید نەبووایە بێگومان لە داهاتوودا دەوری زۆر بەرچاوتری لە حیزبدا دەبوو.

بەڵام بە هەموو ئەو پیلانانەوە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و باقی ڕێژیمە سەرەڕۆ و دژ بە کوردەکانی ئەو وڵاتانەی کوردستانیان بەسەردا دابەشکراوە و بەهەموو دەسەڵات و تواناو پیلانەکانیان لە تیرۆری ڕێبەرانی بزووتنەوەکانی کورد نەک هەر نەیانتوانیوە کورد بە چۆکدا بهێنن، بەڵکوو تەنانەت بۆخۆیان لە ناوخۆ و ناوچەدا دەست و یەخەی دەیان قەیران بوونەتەوە و کوردیش لەگەڵ هەموو گرفت و مەینەتییەکانی کە بەشی هەرە زۆری ئاکامی سیاسەتی سەرکوتکەرانەی ئەو ڕێژیمانەیە، لە هەلومەرجێکی باشی سیاسیدایە. بەتایبەت ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە پێی وابوو بە شەهیدکردنی دوکتۆر سادق و دوکتۆر قاسملوو کۆتایی بە خەباتی مافخوازانەی کورد دەهێنێت.

کۆماری ئیسلامی لە ئێستادا لەگەڵ دەیان قەیرانی نێوخۆ و دەرەوە بەرەوڕوویە. خەباتی کورد لە خۆرهەڵاتیش هەروا بەردەوامە، حیزبی دێموکراتیش سەرەڕای لە دەست چوونی دوو لە سکرتێرەکانی هەروا بەهێز و تواناوە لە خەباتەکەی بۆ ئازادی بەردەوامە.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەبێت بزانێت کە خەباتی کورد لە خۆرهەڵات پرسی سەرکردەیەک و کەسایەتییەک نییە کە بە لەناوبردنی خەباتی کورد کۆتایی پێ بێت. خەباتی کورد لە خۆرهەڵات خەباتی نەتەوەیەکی بێ ماف کراو و وڵات داگیرکراو و ئازادی کوژراوە و تا ئەو ستەمانەی لەسەر بەردەوام بێت، خەباتیش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ بەشێك لە کوردستانی دابەشکراو کە باشوورە لە بەرانبەر تاقیکارییەکی مێژووییدایە. پرسی گشتپرسی لەسەر دیاریکردنی چارەنووسی خەڵکی ئەو بەشە، هەتا نیزیکتر دەبینەوە لە ڕۆژی ٢٥ی سێپتامبر گەرمتر دەبێت و ئێستا هەموو خەڵکی هەموو بەشەکانی کوردستان لە ئاهەنگ‌گێڕان و خۆشی کردنی ئەو ڕۆژەدان کە سەدەیەکە خەباتی بۆ دەکرێت.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران مافی گشتپرسی بە مافی ڕەوای خەڵك دەزانێت کە یەکێکە لە بنەماکانی دێموکراسی؛ بۆیە پشتیوانی لێدەکا و ئاکامی گشتپرسیەکەش کە دەنگی کۆمەڵانی خەڵکە ڕێزی بۆ دادەنێت و پشتیوانی لێدەکات.

پیلانی دوژمنانی کوردیش بەتایبەت کۆماری ئیسلامی ئێران کە ڕۆژ بە ڕۆژ هەڕەشەکانیان دژی گشتپرسی توندتر دەکەن مەحکووم دەکات، هیوادارین خەڵکی باشووری کوردستان بە یەکدەنگی لە گشتپرسیدا بەشداری بکەن و دەنگ بە سەربەخۆی وڵات بدەن. بەم شێوەیە ڕۆحی شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری وڵاتەکەیان شاد بکەن و پیلانی دوژمنان پوچەڵ بکەنەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.