• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٨ی فێڤریەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٦ی هەتاوی  

مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە

زایینی: ٢٣-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٠١ - ١٨:٥٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
مستەفا هیجری: ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە
خوشک و برایانی بەڕێز

هاونیشتمانیانی ئازیز


بەختەوەرین لە دەرفەتێکی مێژوویی، لە خەباتی سەد ساڵەی کورد لە هەموو بەشەکاندا، جارێکی دیکە دەرفەتێک هاتووەتە پێش بۆ بەشێک لە کوردستان، دانیشتوانی باشوور کە دەتوانن لە چەند رۆژی داهاتوودا دەنگ بدەن بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان. ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هەموو کوردە نیشتمانپەروەرەکان لە هەموو جێگایەکی ئەم دونیایەدا و لە هەر چوار پارچەی کوردستانی پارچەپارچە کراو خۆشحاڵین بە پێکهاتنی ئەو دەرفەتە. هەموومان ئەم سەرکەوتنه بە سەرکەوتنی کورد دەزانین بۆیە خۆشمانی تێدا بە بەشدار دەزانین و بە هی خۆمانی دەزانین. هەر چەند لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە داخەوە بە هۆی زاڵبوونی دەسەڵاتێکی دواکەوتووی سەرەڕۆ خەڵكی کورد ناتوانن خۆشحاڵی خۆیان دەرحەق به ئەو ڕووداوە مێژووییە دەرببڕن بەڵام کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە هەموو بەشەکانی دیکەی دونیادا لە ئامریکاوە بگرە تا ئورووپا و ناوچە لەو بۆنەیەدا بەشداری خۆیان بە دڵەوە نیشان داوە و ئەرکی خۆیان بەڕێوە بردووە. ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ساڵی ١٩٤٥ لەو کاتەوە کە حیزبەکەمان بە دەستی پێشەوای نەمر هاتە کایەوە و بۆ ماوەیەکی کورت کۆماری کوردستانی ڕاگەیاند و پێشەوا بوو بە یەکەم سەرکۆماری کوردستانی دێموکرات، مافی چارەنووسی خۆی لە شێوەی کۆماریدا ڕاگەیاند. هەر چەند مەودای جوغرافیایی دەسەڵاتی حکوومەتی کوردستان زۆر بەرتەسک و تەمەنی زۆر کەم بوو و بە هۆی لەشکری پاشایەتی ئێران تێکشێندرا و قازی و باقی هاوکارەکانی لەو حکوومەتەدا لە سێدارە دران بەڵام لەو ڕۆژەوە تا ئێستا بۆ تازەکردنەوەی کۆماری کوردستان، بۆ دیاریکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووسی، کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە. حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک ئاڵاهەڵگری خەباتی نەتەوەیی، وەک میراتگری کۆماری سەربەرزی کوردستان سەرەڕای هەموو داپڵۆسینەکان و سەرکوت و زەبر و زەنگەکانی ڕێژیمەکانی تاران بە پاشایەتی و کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، لە دوای تێرۆری ڕێبەرانی بەڵام تا ئێستاش لەسەر پێ ڕاوەستاوە و ڕێگای کۆماری کوردستان کە دیاریکردنی مافی چارەنووسە درێژە دەدات.

ڕێژیمەکانی سەرەڕۆ کە کوردستانیان بەسەردا دابەش کراوە هەمیشە تێکۆشاون کوردەکان لە مافی خۆیان بێبەش بکەن. لە کوردستانی ئێران لە سەردەمی هەر دوو ڕێژیمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا زۆر جار کە کاریان بە کورد بووە باسیان کردووە کە کورد ڕەسەنترین ئێرانییەکانن، بەڵام کاتێک داوامان کردووە مافی ئەو کوردە ڕەسەنانە چییه؟ گوتوویانە ئەو قسەی ئیوە زەینی خەڵک، بیری خەڵک، دەوروژێنێ. بەو تاوانە لە زیندانیان کردووین و ئەشکەنجەیان داوین. کاتێک لەشکرە تەیارەکەیان هێرشیان کردووەتە سەر وڵاتەکەمان، وڵاتەکامانیان خاپوور کردووە، گەنجەکانمانیان قەڵاچۆ کردووە دەستمان بردووە بۆ چەک بۆ ئەوەی لە مان و مەوجوودیەتی خەڵک و خاکەکەمان دیفاع بکەین گوتوویانە ئەوانە "تێرۆریستن" بە تاوانی تێرۆریست بوون قەڵاچۆمان دەکەن. ئێستاش کە بەخۆشییەوە لە سایەی تێکۆشانی پێشمەرگە قارەمانەکان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باشوور دەرفەتێک پێکهاتووە کە خەڵک بە ئازادی لە شێوەی دێموکراتیک و ناسراوی دەنگدانی گشتی کەڵک وەرگرێ بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆی چاومان لێ سوور دەکەنەوە، نەسیحەتمان دەکەن کە ئێستا کاتێکی گونجاو نییە و دەڵێن بە زەرەری کورد تەواو دەبێت. ئێمە دەڵێین ئێستا باشترین و گونجاوترین کاتە بۆ ئەوەی کورد دەنگ بدا بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆی لەو بەشەی کوردستاندا؛ چونکە لە مێژووی سەد ساڵەی خەباتی کورد بۆ بە دەستهێنانی مافەکانی قەت دەرفەتێکی وا بەهێز هەڵنەکەوتووە کە دوژمنە بەهێزەکانی کورد لە نێو خۆیاندا و لە ناوچەدا دەستەویەخەی ئەو هەمووە قەیران و گیروگرفت و کۆسپانە بووبێتنەوە. بۆیە دەرفەتێکی زێڕینە کە هیوادارین ئەو دەرفەتە هیچ جۆرێک لە دەست نەچێ چوونکە لەوانەیە بۆ جارێکی دیکە ئەو دەرفەتە نەڕەخسێتەوە. ئەوان نەسێحەتمان دەکەن بە قازانج نییه وا دیارە ئێستاش وەک ٥٠ -٦٠ ساڵ لەوە پێش بیر دەکەنەوە. دەیانهەوێ پێمان بڵێن کە کورد بۆ خۆی نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە قازانج و زەرەری خۆی تەشخیس بدا و ئێمەین بۆی دیاری دەکەین چ شتێک بە قازانجیەتی و چ شتێک بە زەرەریەتی. ئەوان دەیانهەوێ بۆمان دیاری بکەن کە دوژمنانی ئێمە کێن و دۆستەکانمان کێن؟ جوابی کۆمەڵانی بەرفراوانی کورد لە هەموو کوێی دونیادا بەتایبەت لە باشووردا بۆ پێشوازیکردن لە ڕێفراندۆم لە ماوەی دوو حەوتووی ڕابردوودا وڵامێکی زۆر ڕوونە بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەموو دوژمنانی کورد بۆ ئەوەیکە تێبگەن کە کورد گەیشتووەتە ئاستێک له وریایی سیاسی کە قازانج و بەرژەوندیی خۆی بۆ خۆی تەشخیسی دەدات؛ بۆ خۆی دیاری دەکات کێ دوژمنییەتی و کێ دۆست و هاوکاریەتی. ئێمەی کورد ڕاهاتووین لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا لەژێر هەڕەشە و لەشکرکێشی و خاپوورکردنی کوردستان و هەموو ئەو نەهامەتییانەی کە بەسەریان هێناوین چۆک دانەدەین. نموونەی هەرە زیندووی، ئەو کارنەڤاڵانەن که لە هەموو شوێنەکاندا بەرپا بووە. دوژمنانی کورد لە دوور و نزیک پێیان وابووە کە بە سێدارە، بە قەڵاچۆکردن، بە زیندانی کردن و تۆقاندن کورد لە مافی خۆی دەست هەڵدەگرێت و تەسلیمی ئیرادەی ئەوان دەبێت. بەڵام لەو ماوە کورتەدا کوردەکان نیشانیاندا کە حیسابی دوژمنان لەسەر کورد هەڵەیە. ئێستا هەڕەشەی داخستنی سنوور و دەستێوەردان لە کاروباری باشوور دەکەن ، بەڵام ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەو زەبر و زەنگانە ئەگەر بتوانن بیخەنە سەر کوردستان، تاقیکارییەکن کە لەمێژە نەتەوەی کورد لەو تاقیکاریانەدا سەرکەوتوو بووە. تۆ بڵەی کوردەکانی باشوور که لە بەرانبەر ئەنفال و شیمیایی باران و زیندەبەگۆڕکردنی به کۆمەڵی خەڵکەکەی و وێرانکردنی گوند و شارەکانیان بە دروستکردنی هەڵەبجەی شەهید و هەزاران نەهامەتی دیکە کە بەسەریان هاتووە دەستبەرداری مافی ڕەوای خۆیان نەبوونە، بەرگەی زەخت و زۆرێک نەگرن کە ڕەنگە زۆر لەو تاقیکاریانە کەمتر بێ؟ لە بەرانبەر دوژمناندا بوەستنەوە و ئیرادەی خۆیان بۆ گشتپرسی بەرنە پێشێ؟ ئێمە وەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕێز دەگرین لە گشتپرسیی باشووری کوردستان. گشتپرسی وەکوو ئامرازێکی دێموکراتیک و ئاشتیخوازانە و سەردەمیانە مافی هەموو نەتەوەیەکە لە دەست زوڵم و زۆر و سەرەڕۆیی دیکتاتۆرەکان وەزاڵە هاتووە و دەیهەوێ مافی خۆی دیاری بکات؛ چارەنووسی خۆی دیاری بکا بۆ ئەوەیکە لە دەست زوڵم و زۆرداری نەجاتی بێت. ئێمە پشتیوانی دەکەین لە دەنگی خەڵک و ڕێز دادەنێین بۆ دەنگی خەڵک بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسی خۆیان. ئیرادەی خەڵکی کورد لە باشوور وەک بەشەکانی دیکە بۆ ئێمە جێگای ڕێزە. هەر لە ئیستاوە پیرۆزبایی دەکەین لە هەموو دانیشتوانی باشووری کوردستان کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچن و دەنگی ئازادانەی خۆیان بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووسیان لە سندووقەکان داوێن. ئێمە ئاواتی سەرکەوتن بۆ ئەو ڕێفراندۆمە دەخوازین و هیوادارین هەرچی زووتر ئاکامی ڕێفراندۆمەکە کە دەبێتە ئێعلامی سەربەخۆیی کوردستان لە باشووردا هەموومان بیبینین و هەموومان وەکوو ئێستا کارنەڤاڵ و شادی پێک بێنین بۆ ئێعلامی حکوومەتی سەربەخۆی کوردستانی باشوور. پیرۆز بێ لە هەموو لایەک، پیرۆز بێ لە بنەماڵەی شەهیدان، پیرۆز بێ لە پێشمەرگەکانی سەنگەر، هیوادارین بە زوویی خوێنی هەزاران تێکۆشەر و پێشمەرگەی کورد لە باشوور ئاکامەکەی ببێتە سەربەخۆیی؛ بەم شێوەیە ڕوحی شەهیدەکانمان شاد بێ و بنەماڵەکان خاتریان ئاسوودە بێت کە خوێنی ڕۆڵە خۆشەویستەکانیان بە خۆڕایی نەچووە. سەرکەوتن بۆ گەلی کورد لە هەموو بەشەکانیدا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٨ لەم ژمارەیەدا:

ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ژن و سیاسـەت
ــ گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگریی نەتەوەیەکه
  • زستان لە کولتووری کوردەواریدا زستان لە کولتووری کوردەواریدا
    ئەو ڕۆژهەڵاتناس و نووسەرە گەڕیدانەی کە لەبارەی مێژوو، جوگرافیا و فەرهەنگی کورد و کوردستان نووسیویانە، هەموویان لە سەفەرنامەکانی خۆیاندا جەختیان لەسەر زستانی سەخت و تەڕ و تووشیی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان کردووە. هەرچەند ئێستا لەژێر کاریگەریی گۆڕانی کەشوهەوای جیهانیدا و بە گەرمدا هاتنی کۆی گۆی زەوی، کەشی کوردستانیش، گۆڕانی بەسەردا هاتووە.
  • عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌ عەبدوڵا حیجاب: هه‌نگاو و سیاسه‌ته‌كانی ڕووحانی هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی باقی كاربه‌ده‌سته‌ هه‌ره‌ توندڕه‌وه‌كانی ڕێژیم نه‌بووه‌
    پشتیوانی لە ڕاپەرینی گەلانی ئێران لە دژی ڕێژیمی ئیسلامی ئەو وڵاتە و هەروەها مەسەلەی "بەرجام" دوو تەوەری سەرەکیی یەکەم وتاری ساڵانەی سەرکۆماری ئامریکا بوون, کە بەرچاوترین جیاوازی لە سیاسەتی دەرەکیی ئەو وڵاتە بە نیسبەت ئیدارەی پێشووتری ئامریکا بەهەژمار دێن؛ بۆ شرۆڤەی زیاتری ئەو وتار و سیاسەتە کە هاوکاتە لەگەڵ بەردەوامیی ناڕەزایەتییەکان لە نێوخۆی ئێراندا، سەرنجتان بۆ ئەم وتووێژەی کوردستان لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا حیجاب، چالاکی سیاسی ڕادەکێشین.
  • خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟ خۆپیشاندانەکان چیمان لێدەخوازن؟
    ئەوەتا دیسان دروشمگەلی وەک مردن بۆ دیکتاتۆر، نەمان بۆ خامنەیی، رێفۆرمخوازان ـ بناژۆخوازان ئیتر بەسە لەگەڵتان سازان( اصلاح طلب، اصولگرا، دیگر تمام است ماجرا) سەری هەڵداوەتەوە. رەنگە سەرکوت و گرتن و لێدان و کوشتن رەوتەکە هەندێ جار کز بکا، بەڵام وەستانی بۆ نییە. ئەگەر شەپکە هێندە بۆ رێژیمی ئاخوندی توندە، ئێمەی کورد دەبێ چی بکەین؟
  • تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا تارماییەکان لەنێو سۆشیال‌میدیادا
    سۆشیال میدیا چ وەک دیاردە و چ وەک دەرفەت زۆر بەستێنی بۆ کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی‌نێوەراست خوڵقاندووە.
  • گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه گوڵوەنی، هێمای خۆڕاگری نەتەوەیەکه
    فەرهەنگ هەموو بەها، رەوت و نموونە ڕەفتارییەکانی نێو کۆمەڵگەیەک لەخۆ دەگرێت و وڵات و نەتەوەکان لە یەک جیا دەکات، ئەگەرنا هەموو کۆمەڵگەکانی ئەم جیهانە دەبوو وەکوو یەک بن.
  • ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا ئەدەب لە سیاسەتی بەرپرسانی ڕێژیمدا
    "ئەدەب"، وشەیەکە کە بیسەر یان خوێنەر بە بیستنی چ بە شێوەی "شهودی" و چ بە جۆری "منطقی" کۆمەڵێک نۆرمی پڕ بەهای دەکەوێتە مێشک کە هەر مرۆڤێک بە بوونی ئەو بەهایە، کەسایەتییەکی قورس و جێگەی متمانە پەیدا دەکات و لە لای خەڵکی دیکە وەک مرۆڤێکی باش سەیری دەکرێت و حورمەتی لێدەگیرێت؛ ئەدەب بەنرخترین سەرمایە و میراتی ژیانی مرۆڤایەتییە کە مرۆڤ لەگەڵ ژیانی خۆیدا بە کۆڵی دەکێشێت.
  • ژن و سیاسەت ژن و سیاسەت
    دەرکەی سیاسەت لە ڕێگەی بنەماڵە، قوتابخانە، ڕۆژنامەکان، تەلەفزیۆن و هەروەها ململانێیە سیاسییەکانەوە بە ڕووی تاکدا دەکرێتەوە و تاک لە سەر ڕۆڵی دەوڵەت و دەزگا و دامەزراوەکانی سەر بە دەسەڵات هەرچی زۆرتر ئاگایی پەیدا دەکات. هێنانەکایەی سیستمێکی دێمۆکراتیک لەو وڵاتانەدا کە حکوومەتێکی نادێمۆکرات و سەرکوتکەریان ئەزموون کردووە، ئەنجامەکەی تەنیا بە شکست خواردن و سەرکوت کردن گەیشتووە؛ لەم جۆرە وڵاتانەدا بنەماڵەکان بەردەوام ئەوە بە گوێی منداڵەکانیاندا دەچرپێنن کە کاریان بە سیاسەتەوە نەبێت و بەشداریی تێدا نەکەن، نموونەی بەرچاوی ئەم وڵاتانە و ئەم کۆمەڵگەیانە، کۆمەڵگەی کوردەوارییە.
  • تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت تویتێک کە ترامپ هیچکات ناتوانێ بینێرێت
    لە ٨ی ژانویەدا، "تهران تایمز" راپۆرتی دا، کە بەپێی راپۆرتی بەرپرسی بەشی بەڕێوەبەریی ویشکەساڵی و قەیرانەکان لە دامەزراوەی کەشوهەواناسی ئێراندا، "نزیک بە ٩٦ لە سەدی سەرانسەری ناوچەکانی ئێران بەدەست ئاستی جیاوازی ویشکەساڵی درێژەکێشراوەوە دەناڵێنن".
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    خومەینی لە فتواکەیدا بڕیاری بە هەموو هێزە چەکدارەکانی دا، کە تا کۆتایی هاتنی کێشەی کورد لە کوردستان نەکشێنەوە؛ دوابەدوای ئەم بڕیارە ئایینییە بۆ ڕشتنی خوێنی کورد، کارەساتبارترین قۆناغی شۆڕش لە کوردستان دەستی پێکرد و خەڵک لە شار و گوندی کوردستان کەوتنە بەرپەلاماری هێزە دژی گەلییەکانی ڕێژیم. بە هاتنە ئارای ئەم دۆخەش، گەلی کورد بە ڕێبەرایەتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ناچار بوو بۆ پاراستنی کەرامەت و شەرافەتی نەتەوەکەی و پارێزگاری کردن لە نیشتمانی ئەهورایی کوردان، دەس بۆ چەک ببات و فازی خەباتی چەکداری دەستی پێکرد.
  • ڕاسان و پێشمەرگە ڕاسان و پێشمەرگە
    لە وەڵامی ئەو داوا و چاوەڕوانیەدایە کە پێگەی دروستی پێشمەرگە لە راساندا دەدۆزرێتەوە: ئامادەبوونی پێشمەرگە لە نێو دڵی خەڵک بۆ ورەدان بە خەبات و پاراستنی خەڵک لە ئاگری ڕێژیم؛ ئەمە ئەرکی نوێی پێشمەرگەی سەردەمی راسانە.
  • فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە! فەرەیدوون ئەرشەدی: شێعر و هونەری کوردی له ڕۆژهەڵات، بە هەر ڕێباز و شێوە و دەربڕینێکەوە کە بێتە بەرهەم، هونەر و شێعر و ئەدبیاتی مقاومەت و بەرگرییە!
    هەر تەوژم و تەکانێکی ئەدەبیی، هونەری و هزریی،کاردانەوەیەکی عەقڵانی، ئەخلاقی و جوانیناسانەیە بەرانبەر بە تەکان و تەوژمی کۆمەڵگە، یان لانیکەم ئەو تەوژمە نادیار و شاراوە کە لە ژێر پێستی هەست و نەستی کۆمەڵگە، یا بەشێکی زۆر حەساس و کارای دا، دەژیت و درز دەخاتە پێستی قەتماغەبەستووی ژیانی رۆژانە.
  • مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە مستەفا هیجری: خۆپیشاندانەکانی ئێران، ئاکامی بێزاری و ناڕەزایەتیی خەڵک لە ٤٠ ساڵ دەسەڵاتداریی ئەو ڕێژیمەیە
    دەقی وتووێژی رۆژنامەڤان (ئەکرەم ئاڵتوون) لەگەڵ مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات بۆ ئاژانسی "سپوتنیک کوردستان"
  • شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە شەڕی هەمەلایەنەی رێژیم بە دژی ئێمە، پێویستی بە بەرپەرچدانەوەیەکی هەمەلایەنە هەیە
    لەو ساڵانەی دواییدا رێژیم هەم لەکوردستان و هەم لە دەرەوەی وڵات لە رێگەی چالاکییە سیخورییەکانییەوە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری بووە لە سەر ئوپۆزسیۆن بە گشتی و لە سەر حیزبی دێموکرات بە تایبەتی؛ یەکێک لە سەرەکیترین ئامانجەکانی رێژیم لەو چالاکییانە دەسنیشانکردنی کەسایەتییە چالاکەکانە بۆ ئەوەیکە بە پیلان هەوڵی تێکدانی باڵانسی ئەوان بدات لە بواری سایکۆلۆژییەوە تاکوو نەتوانن هاوسەنگی فیکریی خۆیان ڕابگرن و فوکووسی خۆیان بخەنە سەر بەربەرەکانی لەگەڵ رێژیم.
  • ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟ ئەرکەواز لە کوێیە و ئەرکەوازی کێن؟
    ئەرکەواز لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژهەڵاتەوە پاڵی داوەتە داوێنی (پشتکێو)ەوە و لە باشوور و باشووری ڕۆژهەڵاتیشەوە دەبەسترێتەوە بە شاخی (بیورەواز) و لە باشوووری ڕۆژئاواشەوە پاڵی داوەتە شاخی (کەڵەک) کە بەرجەوەندی شار چەشنی دۆڵێکی بەرینی سەرسەوز بە بەرزی و نەوییەوە دەردەکەون و بینا و گەڕەک و کۆڵانەکانی لە نێوان دیمەنی سەرسەوز و داوێنی کێو و کەنار جۆگە و ئەو چەند کێوەدا بە جوانییەکی سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەون.