• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٢ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟

زایینی: ٢٣-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٠١ - ١٩:٣٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
جەماڵ ڕەسووڵ دنخه

ڕۆزوێڵت سەبارەت بە شوێندانەر بوونی کۆمار دەنوسێ: "پەیدابوون و گۆڕانی کۆماری مەهاباد و مێژووی کورت و تۆفانییەکەی و لەنێوچوونی لەناکاوی، یەکێک لە ڕووناک‌ترین ڕووداوەکانی مێژووی تازەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستە".

ڕووداوە مێژوویی و چارەنووسسازەکان هەمیشە بە دەست و هەوڵی خودی تاکەکانی نێو ئەو کۆمەڵگادا درووست دەبێت، جا ئامانجەکەی بۆ هەر مەبەستێک بێت لەلایەکەوە بۆ هەمیشە و هەتاهەتا لە لاپەڕەکانی مێژوودا دەمێنێتەوە و دەبێتە سەرچاوە و وزەی شوناس‌بەخش بۆ ژیانی سەربەخۆیی ئەو نەتەوە و لەلایەکی دیکەوە هەستی شانازی و سەربەرزی لە نێوان تاکەکان بەهۆی پەیوەست بوونیانەوە بەو نەتەوە دروست دەکات.

ئەگەر هەر تاکێکی کورد که لە بواری کۆمەڵناسی و دەروونناسییەوە دەگاتە تەمەن و بیرکردنەوەی "سەربه‌خۆیی تاکەکەسی"، بێ‌ گومان بۆ پێناسەکردنی خۆی لە بەرانبەر باقی نەتەوەکانی دنیادا ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەرزانی کۆماری کوردستان وەک بەڵگەیەکی مێژوویی دێنێتەوە و خۆی پێدەناسێنێت. باسکردن لە خاڵێکی گرینگی وەک دامەزرانی دەوڵەتێک ئەویش دەوڵەتی کوردی و بەتایبەتی‌تر لە ناوچەیەکی پڕ لە کێشە و گرفت، خۆی هەڵگری شڕۆڤە و لێکدانەوەیەکی زیاتر و کارناسانەیە.

لێردەدا دەمانهەوێ باس لەوە بکەین کە جیا لە بەها و نرخە نەتەوەییەکان و تا دوایی ... زۆر جار هەیە، هەبووە و دەبێت، کە قارەمانەکانی نەتەوەیەک دەبنە سیمبۆلی شۆڕش و بەرخودان. ئەگەرچی دەبێ ئەوەش بڵێین کە قارەمانەکانی یەک نەتەوە لە هەر بوارێکدا کە توانیبیان ناویان دەربکەن لە ڕوانگەی کۆمەڵناسییەوە وەک "شانازیی نەتەوەیی" باسیان لێدەکرێت و لە بیاڤی پەروەردە و بارهێنان‌دا وەک وانە دەوترێنەوە.

لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.

بۆ ئەوەش پێویست دەکات ئەوە باس بکەین کە شۆڕش ئەو کەسانەی کە بەفەرمی تێیدا بەشدار دەبن زیاترین ئەرکیان لە ئەستۆیە و باقی خەڵکی دیکەش دەبێ یارمەتیدەربن بۆ گەیشتن بە ئامانج هەر وەک دوکتور قاسملوو دەفەرمێت: "شۆڕش خۆی بە ئاسانی دەست ناکەوێ ودەبێ هەموو خەڵک بەشدار بن و یارمەتی بدەن".

هەروەها نابێ لەبیر بکەین کە سیمبوله‌كانی نه‌ته‌وه‌، یان ڕێبەرانی دامه‌زرێنه‌ری بناغه‌ی ئازادیی نه‌ته‌وه‌، ئه‌و سیمبول و كه‌سایه‌تییانه‌ن كه‌ هه‌ر به‌زیندوویی له‌ ویژدانی تاكه‌كانی نه‌ته‌وه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و له‌كاتی پێویستدا دووباره‌ هه‌مان فكر به‌ زیندوویی وه‌ك فكرێكی پێویست ده‌بێته‌ ڕێگه‌نیشانده‌ر بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ ئازادی و قوربانییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ له‌ پێناوی ئازادیدا بكه‌ین.

بۆ نموونە، له‌ كوردستاندا، جیا لە کۆماری کوردستان که پایه‌ی گه‌یشتووەته‌ ڕێبەرانی دامه‌زرێنه‌ری بیری نه‌ته‌وه‌یی كوردستان، له‌ هه‌مانكاتدا وێستگه‌كانی ته‌مه‌نیشی خۆی به‌ته‌نیا قوتابخانه‌یه‌كی جیاوازه‌ بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و دووباره‌ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی له ‌سه‌رده‌مێكی جیاوازدا. ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه‌ بیركردنه‌وه‌ی دامەزرێنەرانی کۆمار ته‌نیا ڕامانێكی سه‌رپێیی نه‌بووه‌ له‌ فیكری سه‌ركرده‌كانی پێش خۆی، به‌ڵكوو هه‌وڵی داوه‌ كه‌ خۆی ببێته‌ كاراكته‌رێكی چالاک بۆ داهێنانی چه‌مک و شێوازی تازه‌ بۆ نوێ‌كردنه‌وه‌ی شێوازی خه‌بات و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیارانه‌ی له ‌سه‌رده‌می خۆیدا نه‌ته‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی كردووەته‌وه‌.

لەم نووسراوەیەدا و لە ساڵڕۆژی تێرۆری دوکتور سادق شەرەفکەندی باسێک لە سەر ئەو ڕێبەرە بیرمەند و گەورەیەی کورد دەکەیەن کە جیا لەوەیکە ڕێبەری شۆڕشی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بووە لە بواری کۆمەڵناسییەوە وەک "شانازیی نەتەوەیی" پێناسە دەکرێت و نەک حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڵکوو هەموو نەتەوەی کورد هەستی ئۆگرییان بەو کەسایەتییە شۆڕشگێڕەوە هەبێت.

ئەگەر بمانهەوێ باسی شەرەفکەندی بکەین جیا لەوەیکە لە توانای کەسێکی وەک من دانیە؛ تەنیا ئێمە بە کورتی و ناکامڵی لێکدانەوەیەک بۆ لێهاتوویی و گەورەیی ئەو کەسایەتییە دەکەین کە هەنووکە لە سینگی مێژوودا ماوەتەوە و میراتی ئازادی و کۆڵنەدانی بۆ درێژەپێدەرانی خۆی تا وەدیهاتنی ئامانجەکانی بەجێهێشتووە.

ئێمە کە باس لە کەسێکی وەک دوکتور شەرەفکەندی دەکەین یەکەم جار بە کەسێکی شۆڕشگێڕی دەناسین و ئەو وێنایە لە مێشکمان دروست دەبێت کە کەسێک بووە جیاواز لە هەموو تاکەکانی دیکە هاتووه تاکوو گەلێک ڕزگار بکات و دواتر جڵەوی ژیان بداتە دەست خەڵکی خۆی.

لەڕاستیدا شەرەفکەندی زیاتر لە بیرێکی ئیدئالیستی، ئەو ڕێبەرە کەسێک بووە کە لە مانای ڕاستەقینەی خۆیدا بوونی هەبووە؛ نە ئەوەیکە ئێمە وێنای بکەین و خۆمان بە قارەمانێکی خەیاڵی بۆخۆمان دیاری بکەین، ئەو هەبووە؛ بێ ئەوەیکە خەیاڵبافی بۆ بکەین. شەرەفکەندی بۆ مانای شۆڕشگێڕبوونی لە پێناسەی گشتی‌دا کەسێک بووە کە نەتەنیا بووەتە سیمبول و قارەمانێکی نەتەوەیی بەڵکوو وەک کەسێكی شۆڕشگێڕ کاریگەریی گشتیی لە سەر کۆمەڵگای خۆی هەبووە و ڕەهەندەکانی هەوڵ و تێکۆشانی نەتەوەی خۆی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە بۆیە تاکی کورد ناتوانێت خۆی لە ڕاستییەکانی ژیانی ئەو کەسە بێبەری بکات.

جیا لەوە پێویستە ڕێبەرێکی وەک دوکتور سادق شەرەفکەندی لە باری کردەوە و عەمەل، مودیرییەت، بڕشت و لێهاتووییەوە بەشێوەیەکی زانستی شرۆڤەی بۆ بکرێت. کەسانێکی ڕۆژنامەنووس، نووسەرەکان، بیوگرافیستەکان کە لە نزیکەوە دوکتور قاسملوویان ناسیوە باس لەوە دەکەن: '' قاسملوو ئۆگری توندوتیژی نەبوو بەڵام لە توندیش هەڵ نەدەهات".

هەر ئەو کەسە نزیکانە بۆ شرۆڤەی ئەو وتەی قاسملوو دەڵێن کە دوکتور قاسملوو بۆ بەرگری لە خۆی و نەتەوەکەی ناچار پەنای بۆ توندوتیژی بردووە نەک بە ویستی خۆی، ئەوەش لە کردەوە و عەمەلی ئەودا رەنگی داوەتەوە و تەنانەت دوژمنەکانی ئیعترافیان بەوە کردووە کە قاسملوو شەڕخواز نەبووە.

هێنانەوەی نموونەی دوکتور قاسملوو بۆ ئەوەیە کە دەمانهەوێ باس لەوە بکەین، شەرەفکەندی کەسێکی کردەیی و بەبڕشت بووە و لە بەرانبەر دوژمنی خۆیدا ئەگەرچی هەموو یاسای شەڕی پاراستووە بەڵام بەوپەڕی هێز و تواناوە دژی دوژمن وەستاوەتەوە.

وتە و نوسراوەکانی ئەو ڕێبەرە ناودارە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە شەرەفکەندی تاکتیکی شەڕی دوژمنی ناسیوە بۆیە هەمیشە باسی لەوە کردووە کە پێشمەرگەکان دەبێ هەر شوێن و جیگایەک کە دوژمن بەمەبەستی شەڕ کەڵکی لێوەردەگرێت لەناوی ببەن.

مەسەلەیەکی زۆر گرینگ کە بیرمەند و خاوەنڕای گەورە باسیان لە سەر کردووە ئەخلاق لە سیاسەت دایە. مەسەلەیەک کە دوکتور قاسملوو باسی لە سەر کردووە و بابەتی لە بارەیدا نوسیوە.

ماکس وێبێر لە کتێبی "دانشمند و سیاستمدار"دا دەڵێت: دو جۆر ئەخلاق هەیە، "ئەخلاقی ئیدئۆلۆژیک یا عەقیدەتی" و "ئەخلاقی بەرپرسانە". لە بنەمادا هەر چالاکییەک که مرۆڤ ئەنجامی دەدات لەو دوو جۆرە تێپەڕ نابێت. لە ئەخلاقی یەکەمدا مرۆڤ هەر کارێک کە دەیکات خۆی لە بەرانبەر خودا وەڵامدەر دەزانێت بۆیە هەر کارێک بیکات "توجیه" دینی بۆ دێنێتەوە و زۆربەی ئەو کەسانە و ئەو نیزامە سیاسییانەی لە سەر بیرێکی وا دامەزراون، دەست بۆ هەر کارێک دەبەن.

بەڵام لە ئەخلاقی بەپرسیارانەدا مرۆڤ خۆی لە بەرانبەر خەڵک‌دا وەڵامدەر دەبینێتەوە بۆیە جۆرێک ڕەفتار دەکات کە لۆمە نەکرێت و قەزاوەتی خەڵک لای ئەو کەسە بەهای هەیە.

شەرەفکەندی ڕاست ئەو ئەخلاقەی دووهەم لە بەرانبەر ڕێژیمێکدا کە بە تەواوی هێزەوە عەقیدەتییە پیادە دەکات و دەگرێتە بەر. ئەوەیە کە ڕۆحیەی شۆڕشگێڕی ئەو ڕێبەرە گەورەیە هێز لە جەستەی مرۆڤ دەداتەوە و وەکوو ڕزگاریدەرێک خۆی لە نێو خەڵکی خۆیدا دەناسێنێت.

هەر لە بواری ئەخلاق لە سیاسەت‌دا دەبێ باسی ئەوە بکەین شەرەفکەندی زۆر جیاواز لە قارەمانێک بوو کە خەڵکی ئاسایی مانای دەکەنەوە، شەرەفکەندی پاڵەوانێک بوو، ئەو جیاواز لە قارەمانێک بوو کە هەر کارێک دەکات تا بە ئامانجی خۆی بگات و بتوانێت ناوبانگێک بۆخۆی دەر بخات، ئەوەش ڕاست ئەوەیە کە "ئەخلاقی لە سیاسەت‌دا" ناسیبوو و پێڕەوی لێدەکرد.

بۆیە دەتوانین بە بێ‌دوودڵی باس لەوە بکەین کە کاتێک دەڵێین: "شەرفکەندی شکۆیەک لە باوەڕ و پێناسەیەک بۆ خەبات" لە جێگای خۆیدا بەکارمان هێناوە، چونکە ئەو، هەموو بەها بەنرخەکانی وەک: ''مرۆڤایەتی، بەخشەندەیی، جوامێری، وەفادار بە بەڵێنەکانی، شەڕ دژی زوڵم و زاڵم، لە خۆبوردوویی، توانایی و خۆشەویستیی خەڵکەکەی" لە ژیانی‌دا هەبوو بۆیە ئەو پاڵەوانێکی بێ وێنە و ڕاستەقینە بوو.

دوکتور شەرەفکەندی شۆڕشگێڕێکی ڕووت بێت یان پڕاگماتیست، ئازادیخواز بێت یان ڕزگاریخواز، ڕێبەر بێت یان مودیر ئەمڕۆکە هەزارن لاو لە کیژ و کوڕی بیری شۆڕشگێڕانەی ئەو کەسەیان نەتەنیا بۆ شەڕ دژی زوڵم و زۆرداری بەڵکوو بۆ ژیانی خۆیان کردووەتە نموونە.

ژیان و کرداری دوکتور شەرەفکەندی لە ماوەی ڕێبەری کردنی شۆڕشدا، چیرۆکێک نییە کە خۆت یا هەر تاکێکی دیکە دایڕشتبێت و تەنیا لە نێو لاپەڕە نووسراوەکاندا مانای هەبێت و هەست و ورە بە ژیانی مرۆڤ ببخەشێت، بەڵکوو ڕەوتی ژیانی ئەو کەسە ئیمانێک بە کەسانی تێکوشەر و شۆڕشگێڕ دەبەخشێت کە مرۆڤ دەتوانێت لە بێ‌هیوایی و نائۆمێدی ڕووناکییەک بۆ داهاتووی خۆی بدۆزێتەوە، ئەوەیە فەلسەفەی کرداری شۆڕشگێڕانەی شەرەفکەندی.

دوکتور شەڕەفکەندی شۆڕشی لە ئازادی ڕووت‌ و بێ‌ بەهرەدا کورت نەکردووەتەوە، ئەو هەمیشە وا بیری کردووەتەوە و پێشمەرگەی وا تێگەیاندوە کە دەبێ ئازادی و شۆڕش بەردەوام ڕووی لە "داهێنان و نوێبوونەوە" بێت، ڕاستی ئەو کردارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەپرسیارەتی لای دوکتور شەرەفکەندی تەنیا لە وشەدا قەتیس نەماوە بەڵکوو ئەو، کەسانێکی وەک بەرپرس قەبووڵ کردووە کە خۆیان پێشەنگی کۆمەڵگای خۆیان بن تا بتوانن خەڵکی خۆیان بە قەناعەت بگەیەنن.

کارل مارکس یەکێک لە گەورەبیرمەندانی جیهان باس لەوە دەکات کە روودانی شۆڕش پڕۆسەیەکە پێشی پێ ناگیرێت و بە خواست و بێ خواستی هەر نیزامێک شۆڕش ڕوو دەدات و شۆڕشی وەک "شەمەندەفەری مێژوو" وەسف کردووە.

بەپێی ئەو پێناسەی مارکس دەبێ وا بڵێین و خۆ ئامادە بکەین کە بۆ ئێستای خەبات دژی ڕێژیمێکی وەک ئێران، پێویستە بۆ چالاکترکردن و بەهێزکردنی خەبات لە بیر و ئیدئۆلۆژی کەسێکی وەک شەرەفکەندی خۆمان بێبەش نەکەین و کار و کرداری ئەو ڕێبەرە وەک سەرباشقەی خەباتی خۆمان بەپێی هەلومەرج دابڕێژینەوە.

یەکێک لە مەسەلەکان کە لە کەسایەتی دوکتور شەرەفکەندی‌دا بەرچاو بوو هەستی نەتەوەیی و هەستی ئازادیخوازی بوو. هەستی نەتەوەیی لای ناوبراو تەنیا غرورێکی دوور لە لۆژیک نەبوو کە بە کەڵک وەرگرتن لە هەستی نەتەوەیی بیر و ئارەزووی خۆی بەدەست بێنێت، ئەو هەستی نەتەوەیی بۆ پێناسەکردنی کۆمەڵگای کوردستان، مانا دەکرد تاکوو ئەم کۆمەڵگا دوور بێ لە پێناسە دەسکرد و داسەپاو و دەرەکییەکان.

دوکتور سادق شەرەفکەندی نموونەی کەسێکە کە پێناسەی شۆڕشگێڕبوون پڕ بە باڵایەتی؛ چونکە بە تێکۆشان و لێهاتوویی خۆی سەلماندی کە بەختەوەریی مرۆڤێک بەتایبەت ئەگەر ناو و ڕێبازێکی شۆڕشگێرانەی هەڵبژاردبێت تەنیا لەوەدا کورت نابێتەوە کە تەنیا ئامانجێکی دیاریکراو بەدی بێنێت و دواتر دەست بکێشێتەوە بەڵکوو هونەری ژیانی کەسێکی شۆڕشگێڕ ئەوەیە نەتەنیا "جووڵە و واتا" بە ژیان ببەخشێت بەڵکوو تا کۆتایی ژیانی ڕۆحیەی شۆڕشگێڕبوونی تێدا هەبێت.

لە کۆتاییدا دەبێ بڵێێن کە ئۆگری و هەوڵدان بۆ ئازادی لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا بیرێکی زیندووە و بەپێی ئەرک بۆ ڕزگاری و بەپرسیاربوون لە بەرانبەر خەڵکی خۆت‌دا دەبێ درێژە بە خەباتی خۆت بدەی و سیمبۆلەکانی خۆت بۆ ڕزگاری دەسنیشان بکەی.

هەروەها دەبێ بەشێکی گرینگی پرسی سەربەخۆیی تاکی شۆڕشگێڕ لە بواری فکری و کردەیی‌دا بۆ پەرەپێدانی ڕۆحیەی شۆڕشگێڕبوون لە سەر بنەما و ڕەگەزەکانی دێموکراتیک، بەهێزکردنی وەفاداری و پابەندبوونی سیاسیی تاکەکان بە ڕێباز و ئامانجەکانیان و سەرمەشق‌دانانی ڕەفتاری ڕێبەرەکانمان بۆ کار و کردەوەمان بگەڕێتەوە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.