کوردستان میدیا: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە مالپەڕی کوردستان میدیا؛ ئەمڕۆ یەکشەممە ڕیکەوتی ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی کاتژمێر ١٢ و ٤٠ خولەک تۆپخانەکانی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی تاران لە کێلەشینەوەی هێرشیان کردە سەر خاکی کوردستانی باشوور.
بەپێی دوایین زانیارییەکان بەهۆی ئەم تۆپبارانەوە بەشێک لە ژینگەی ناوچەی سیدەکان تووشی خەسار بووە و تا ئێستا هیچ زەرەرێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە.
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی هێزێکی زۆری سپای تێرۆریستی بە جەک و چۆڵی قورس و نیوەقورس لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەتایبەت شارەکانی شنۆ، پیرانشار، مەریوان و بانەی جێگیر کردووە.
ڕێژیمی تاران لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام هەڕەشەی لە سەروەری خاکی کوردستان کردبوو.