کوردستان میدیا: مامۆستا شەفیعی پێش‌نوێژی مزگەوتی جامیعەی شیناوێی پیرانشار لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە شاری پیرانشارەوە هەڕەشەی لێ کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی هه‌ینی ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٣٩٦ی هەتاوی، له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشاره‌وه هه‌ڕه‌شه له مامۆستا شه‌فیعی پێش‌نوێژی مزگه‌وتی جامیعه‌ی شیناوێ پیرانشار كراوه، كه له لێدوانی نوێژی هه‌ینیدا باسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانی كردووه و خه‌ڵكی بۆ لای هه‌ستی كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری هان داوه.
هەروەها هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا ڕایگەیاند، بە تۆمەتی ئەوەی کە له یادی ٢٥ ساڵه‌ی تێرۆركرانی شه‌هید دوكتور سه‌عید شەرەفکەندی له مزگه‌وتی جامیعه‌ی شیناوێ سروودی نەتەوەیی ئه‌ی ڕه‌قیب بڵاو کراوەتەوە، بانگهێشتی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی پیرانشار كراوه.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، دوای ئەوەیکە مامۆستا شه‌فیعی له چوون بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار خۆی بواردووه، خه‌ڵكی شیناوێش ڕایانگەیاندووە ده‌بێ ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ مامۆستا ببەنه ئیتلاعات، ده‌نا مامۆستا به ته‌نیا بۆ ئیتلاعات نایه‌ت.