کوردستان میدیا: نەتەوەی کورد لە کوردستان ئەمڕۆ بەڵێنی لەگەڵ ئامانجی شەهیدان نوێ دەکەنەوە و بەرە سندووقەکانی دەنگدان دەچن.
هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە کە ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی باشووری كوردستان، له پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی و چاره‌نووسسازدا ڕوو ده‌كه‌نه سندوقه‌كانی ده‌نگدان و چاره‌نووسی خۆیان دیاری ده‌كه‌ن.
ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان له ناوچه‌كانی ژێر ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانیەکانی كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دایه، بەڕێوە دەچێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی کردووەتە، زیاتر له ٥ میلیۆن كه‌س به‌شداری لە پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و له سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستان ١٢ هه‌زار بنكه دانراون و ٧ هه‌زاریان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانن و ٥ هه‌زاریشیان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له ٣ مانگه هەرێمی کوردستان له‌ژێر فشارێكی زۆری ناوخۆیی و وڵاتانی دراوسێ و جیهاندا بوو، به‌ڵام ئه‌نجوومه‌نی باڵای ڕێفراندۆم بڕیاریای دا ڕێفراندۆم دواناخرێت و له واده‌ی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له ڕۆژی ٢٣ی سێپتامبری ٢٠١٧ی زایینی كوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ڕێگه‌ی سیستمی ئێلكترۆنیکی ده‌ستیان به ده‌نگدان کردووە.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێی كوردستان، له رێگه‌ی چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆژه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵیاندا ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یان دوابخرێت و كورد بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا و دانووستان ده‌ست پێ‌بكاته‌وه، به‌ڵام ئەو هەوڵە شکستی هێنا.
كاتژمێر ٨:٠٠ تا ٦:٠٠ی ئێواره‌ی ئەمڕۆ ده‌رگای بنكه‌كانی ده‌نگدان به ڕووی ده‌نگده‌ران بۆ ده‌نگدان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان کراوەیە.
پڕۆسه‌ی ده‌نگدان ماوه‌ی ١٠ كاتژمێر به‌رده‌وام ده‌بێت و ٦٨ بنكە بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت دانراوه و ٣٢٠ تیمی چاودێری به‌شداریی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌نگدانی تایبه‌ت له كاتژمێر ٧:٠٠ ده‌ستی پێكردووه.
ڕێژیمی ئیران و تورکیە بۆ دژایەتیکردنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خۆیان وەگەڕ خست بەڵام شکستی خوارد.
ڕێژیمی ئێران سنووریی هەوایی خۆی بە سەر حکوومەتی هەرێمدا داخستووە و هەروەها ڕۆژی ڕابردوو ئەو ڕێژیمە هێرشی کردە سەر خاکی هەرێمی کوردستان.
لە لایەکی دیکەوە هەواڵدەرییەکانی ڕێژیمی ئێران بە شێوەیەکی چەواشەکارانە باسی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەن و حەسەن ڕوحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران لەگەڵ ئەردۆغان گفتوگۆی تەلەفوونی کردووە.