کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات خۆیان بۆ جێژن و شایی ئامادە کردووە

15:52 - 3 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: سەرباری سازکردنی کەشی ئەمنیەتی بەسەر شارەکانی کوردستاندا خەڵک بێ گوێدان بە هەڕەشە و گوڕەشەی چڵکاوخۆر و هێزە ئەمنیەتییەکان خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی جێژن و شایی ئامادە دەکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا لاوانی دەروەست و شۆرشگێڕی کوردستان لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان بە لەبەرکردنی جل‌وبەرگی کوردی و بڵاوکردنەوەی دەنگی گۆرانی شاد و سروودی شۆڕشگێڕی و گەڕان لە نێو شەقام و کۆڵانەکان فەزایەکی تایبەتیان بە شارەکان بەخشیوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە شارەکانی سەقز، سنە، مەریوان، بانە، کامیاران، شنۆ، پیرانشار و مەهاباد بە دەستمان گەیشتووە خەڵکی مافویستی کورد بەتایبەت لاوانی خوێنگەرم و دەروەست بێ لەبەرچاوگرتنی فەزای میلیتاریزەکراو خۆیان بۆ شایی و هەڵپەڕکێی ئاڵا ئامادە کردووە.