کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

شەقامی کوردستان ڕاسا

23:06 - 3 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: ئیوارەی ئەمڕۆ شەقامەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ڕاسان و ڕێژیمیان بەچۆکدا هێنا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا؛ لاوانی دەروەست ونیشتمان پەروەری سەقز لە سەعات شەش ونیو بەکاتی سنە لە مەیدانی بەناو قودس بەرەو مەیدانی هەڵۆ ودواتر بەرەو سێ ڕێیانی مزگەوتی جامیعەی شار بە دروشمی ئازادی ئازادی ، پیرۆزە پیرۆزە ، سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزە بەڕێکەوتن ، هێزی ئینتیزامی و ئیتلاعات ودژە شۆڕش کە هەر لە بەیانییەوە لە مەیدانەکانی شار مۆڵ درابوون ، نەیانتوانی پێش بە جەماوەری مافویستی سەقز بگرن ، ژنان و کچان و کوڕانی سەقزی جارێکی دیکە هەوڵی داگیرکەرانیان کردە بڵقی سەر ئاو و دەنگی ڕاسان و سەربەخۆیی لە ناوەڕاستی شاری سەقز بۆ شاخ بڵیند کرایەوە.

هەر بەپێی هەواڵەکان هێزە دژی گەلییەکان کە پەشۆکا بوون بە بڕیاری فەرماندەکانیان تەقەی هەواییان دەسپێکرد و دواتریش چەند کەسێکیان لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر کرد.