• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

سپای پاسداران چەکی قورسیان لە کوردستاندا جێگیر کرد

زایینی: ٢٦-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٠٤ - ١٢:١٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سپای پاسداران چەکی قورسیان لە کوردستاندا جێگیر کرد
کوردستان میدیا: سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، بە شێوەیەکی فراوان چەکی قورس و نیوەقورسی ڕەوانەی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی کردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕەزبەر، سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیم چەکی قورس و نیوەقورسی لە جۆرەکانی تۆپ و تانک و خومپارە لە شارەکانی سنە، مەریوان، سەقز و شنۆ جێگیر کردووە.

هاووڵاتیانی کوردستان پێیان وایە ئەم کارانەی ڕێژیم بۆ دروستکردنی فەزایەکی ئەمنییەتییە لە کوردستاندا.

هەروەها بەپێی دواین زانیارییەکان، ڕێژیم چەندین گوردان لە هێزە داپڵۆسێنەرەکانی خۆی لە پارێزگاکانی زەنجان و هەمەدان ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کردووە.

لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، سپای تێرۆریستی پاسداران، هێزێکی پۆشتەی بە چەکی قورس و نیوەقورس لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستانی ئێران لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق جێگیر کردووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە : سپای تێرۆریستی پاسداران ١٠ مووشەکی نێوەندبڕی لە ناوچەی "کێلەشین" جێگیر کردووە.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا