کوردستان میدیا: دەنگدان بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە دوای بەشداریی بەرچاوی خەڵکی کوردستان بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێهات.
دەستپێکی ڕێفراندۆم:
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی خه‌ڵكی باشووری كوردستان، له پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی و چاره‌نووسسازدا چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان و چاره‌نووسی خۆیان دیاری کرد.
ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان له ناوچه‌كانی ژێر دەسەڵاتی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رجه‌م ناوچه كوردستانییەکانی كه له ژێر كۆنتڕۆڵی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دایه، بەڕێوە چوو.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی کردەوە، زیاتر له ٥ میلیۆن كه‌س دەتوانن لە پرۆسه‌كه بەشداری بکەن و له سه‌رانسه‌ری باشووری كوردستان ١٢ هه‌زار بنكه دانراون کە ٧ هه‌زاریان له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان بوون و ٥ هه‌زاریشیان له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان دانرابوون.
ئەنجامی نافەرمی دەنگدانەکان:
کۆميسيۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له كوردستان له كۆنگره‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانيدا ئه‌نجامى سەرەتایی ڕێفراندۆمی بەم شێوەیە خستووتە ڕوو.
يه‌كه‌م: ٣ مليۆن و ٩٨٥ هه‌زار و ١٢٠ كه‌س مافى ده‌نگدانيان هه‌بووە له سنوورى هه‌رێم و ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزى پێشمه‌رگه بوون له ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم.
دووهه‌م: ژماره‌يه‌كى زۆر له كوردستانيانى ده‌ره‌وه‌ى ناوچەی ئيداره‌ى هه‌رێم تۆمارى ده‌نگدانيان نه‌بوو، له كه‌مپه‌كان و ناو شاره‌كانى هه‌رێم نيشته‌جێ بوون و ئه‌مڕۆ له ده‌نگدان به‌شدار بوون ژماره‌يان به‌م جۆره بووه: ٤٩٧ هه‌زار و ١٩٠ ده‌نگده‌ر.
سێهه‌م: ده‌نگده‌رانى هه‌نده‌ران، تۆمارى فه‌رميان له‌به‌ر ده‌ست نه‌بووه و ٩٨ هه‌زار و ٩٤٥ ده‌نگده‌ر بووه.
چواره‌م: به پێى ئه‌و داتايانه‌ى سه‌ره‌وه ٤ مليۆن و ٥٨١ هه‌زار و ٢٥٥ كه‌س مافى ده‌نگدانيان هه‌بووه.
پێنجه‌م: ژماره‌ى به‌شدارانى پرۆسه‌كه ٣ مليۆن و ٣٠٥ هه‌زار و ٩٢٥ كه‌س بووه، كه به رێژه‌ى ٧٢.١٦% بووه و به‌شدارى پرۆسه‌كه‌يان كردووه.
كۆميسيۆن باڵاى هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى له كوردستان ڕوونی کردو‌وەتەوە، هه‌وڵه‌كانيان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى كه‌متر له ٧٢ كاتژمێر ئه‌نجامى ڕه‌سمى ڕابگه‌يه‌نن.
کۆتایی ڕێفراندۆم
له دوای کۆتایی هاتنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان له شار و شارۆچكه‌كانى كوردستان، هاووڵاتيان به شێوازى جۆراوجۆر ده‌ستيان كرد به ئاهه‌نگ و ده‌ربڕينى خۆشى به بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى ڕێفراندۆمه‌وه.
له ئاهه‌نگه‌كاندا جگه له كورد پێكهاته‌كانى ديكه‌ى كوردستانيش به‌شدار بوون.
هەروەها ژماره‌یه‌ك له كوردانی ئیسرائیل، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له باشووری كوردستان، له به‌رده‌م كونسوڵگه‌ریی ئا‌مریكا له ئۆرشه‌لیم بۆ پاڵپشتی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كۆبوونه‌وه‌و ئاهه‌نگ و هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكرد.
هەڵوێستی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەبارەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
لە دوای ڕاگەیاندنی ڕۆژی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هاووڵاتییانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هەر شێوەیەک بۆیان کرا پشتیوانیی خۆیان لە ڕێفراندۆم دەربڕی.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە دوو ڕاگەیەندراودا پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان کرد و داوای لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات کرد کە پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران هەروەها داوای لە خەڵکی کوردستان کرد کە پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بکەن و چالاکی جۆراجۆر لەو پێوەندییەدا بەڕێوە بەرن.
هەروەها حیزبی دێموکرات کارنەڤاڵێکی بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان بەڕێوە برد.
لەو پێوەندییەدا خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان چالاکیی تەبلیغاتیی بەڕێوە برد و لەو ماوەیەدا ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات و خەڵکی کوردپەروەر و دڵسۆزی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ئەنجامدانی چەندین جۆر چالاکی تەبلیغی لەوانەش بڵاوکردنەوە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، نەخشاندنی دیوارەکان بە ئاڵای کوردستان، نووسینی درووشمی پێوەندیدار بە سەربەخۆیی و ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە باشوری کوردستان پشتگیری خۆیان لەم پڕۆسە گرینگە مێژووییە دەربڕی.
سەرباری سازکردنی کەشی ئەمنییەتی بەسەر شارەکانی کوردستاندا خەڵک بێ گوێدان بە هەڕەشە و گوڕەشەی چڵکاوخۆر و هێزە ئەمنیەتییەکان جێژن و شاییان بەڕێوە برد.
لاوانی دەروەست و شۆرشگێڕی کوردستان لە زۆربەی شار و گوندەکانی کوردستان بە لەبەرکردنی جل‌وبەرگی کوردی و بڵاوکردنەوەی دەنگی گۆرانی شاد و سروودی شۆڕشگێڕی و گەڕان لە نێو شەقام و کۆڵانەکان فەزایەکی تایبەتیان بە شارەکان بەخشی.
سەرەڕای هەڕەشە و گوڕەشە و هەوڵدان بۆ ترساندنی لاوانی کورد لە کوردستانی ئێران لە لایەن هێزە دژی گەلییەکانەوە لاوانی خوێنگەرمی کوردستان هەوڵەکانی ڕێژیمیان کردە بڵقی سەر ئاو و وێڕای لەبەرکردنی جل‌وبەرگی ڕازاوەی کوردی و پیرۆزبایی کردن لە یەکتر شیرینی و نوقڵیان لە نێو خەڵکدا بڵاو کردەوە.
خەڵکی نیشتمانپەروەری ڕۆژهەڵات له مەیدان و شەقامە سەرەکییەکانی چەندین شاری کوردستان بە دروشمی ئازادی ئازادی ، پیرۆزە پیرۆزە ، سەربەخۆیی کوردستان پیرۆزە، پێشەوا پێشەوا ئاڵاکەت هەڵکرا بەڕێکەوتن و هێزەکانی ڕێژیمیان تووشی سەرسووڕمان کرد؛ لە چەندین شاری کوردستانیشدا کە تێیدا چەند هەزار کەس بەشدار بوون خەڵک سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیبیان دەگووتەوە، لە هەندێک شوێنیش لە بەرزایی و شاخەکاندا ئاگری سەرکەوتن هەڵکرا.
هەروەها لاوانی شۆڕشگێڕ لە تەنگیسەر لە ڕۆژی ڕێفراندۆم‌دا سەردانی گڵکۆی شەهیدانیان کرد و پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
هەڵوێستی حکوومەتی عێراق
له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونى پرۆسه‌ى ڕێفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستاندا، له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق چه‌ند بڕيارێک له دژى كورد ده‌ركران.
به گوێره‌ى بڕياره‌كان كه به بێ بوونى كورد ده‌ركراون، سه‌رۆك وه‌زيران پابه‌ند كراوه هێز له دژى كورد له ناوچه‌كانى سنوورى ١٤٠ بجوڵێنێت.
هه‌روه‌ها بڕياريش دراوه پارلمان له دادگاى فێدراڵى سكاڵا له دژى فوئاد مه‌عسوم سه‌ركۆمارى عێراق تۆمار بكات و به تۆمه‌تى پێشێلكردنى به‌ندى ٦١ى ده‌ستوور تايبه‌ت به سه‌روه‌رى عێراق له كاره‌كه‌ى دوورى بخاته‌وه.
حەیدەر ئەلعبادی هەڕەشەی لە کوردستانی باشوور کرد کە هێرشی نیزامی دەکاتە سەر کوردستان.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و وڵاتانی دراوسێی كوردستان، له رێگه‌ی چه‌ند ده‌ستپێشخه‌ری و پرۆژه‌یه‌كه‌وه هه‌وڵیاندا ریفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێته‌وه یان دوابخرێت و كورد بگه‌ڕێته‌وه به‌غدا و دانووستان ده‌ست پێ‌بكاته‌وه، به‌ڵام ئەو هەوڵە شکستی هێنا.
هەڵوێستی وڵاتانی بیانی
ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرکۆماری تازە هەڵبژێردراوی فەڕانسە لە پرێس کۆنفڕانسێکدا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێبەرانی جیهان لە کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان ڕایگەیاندبوو کە وڵاتی فەڕانسە هیچ ڕێگرییەک ناکات و هەروەها وڵاتەکەی لەگەڵ کوردانی عێراق پێوەندییەکی مێژوویی هەیە.
بێنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به ئاشكرا ڕایگه‌یاندبوو: كورد گه‌لێكی جه‌نگاوه‌رن و شایسته‌ی ئه‌وه‌ن خۆیان چاره‌نووسی خۆیان دیاری بكه‌ن.
هەروەها چەندین وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوایی پشتیوانیان لە مافی چارەنووسی گەلی کورد دەربڕی.
ستێفان دویاریك، وته‌بێژى سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بارەی ریفراندۆمی هەرێمی کوردستانی عێراقه‌وه ڕايگه‌ياند، پێويسته كێشه‌كان به ديالۆگ و سازشى بنياتنه‌رانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
هەروەها نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند کە كارەكانمان لە ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت.
سارا سانده‌رز، گوته‌بێژی كۆشكی سپی، لە وەڵامی پرسیاری کاردانەوەی تورکیه و ڕێژیمی ئێران لەبارەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی، گوتی کە هیوادارین عێراق بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە بۆ تێکشکاندنی داعش.
سه‌رۆك وه‌زيرانى كانا‌دا جه‌ستن ترودۆ، ڕايگه‌ياند، ئێمه ڕێز له پرۆسه‌ى ڕێفراندۆمى كورد ده‌گرين.
ھێزەر نوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا راگەیەندراوێكی لەبارەی ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەنجامدانی ڕێفراندۆم كاریگەری نەرێنی نابێت بۆ سەر پەیوەندییەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و ئا‌مریكا و پەیوەندییە مێژووییەکانیان بەردەوام دەبێت.
ڕێژیمی ئێران و هەڵوێستە پوچەڵەکانی
زۆربەی هەرەزۆری ڕۆژنامەکانی ڕێژیمی ئێران، بەخەستی هێرشیان کردە سەر پڕۆسەی رێفراندۆم و گشت‌پرسی لە کوردستانی باشوور و هەوڵی بەنایاسایی لەقەڵەم‌دانی دەدەن.
ڕۆژنامەکانی وەک جوان، جمهوری اسلامی، خراسان، کیهان، همدلی، سیاست روز، ابرار، افکار، یزد، همشهری، آفتاب و چەندین ڕۆژنامە و بلاڤۆکی ڕێژیم و هەروەها میدیاکانی ئەو ڕێژیمە بە شێوەیەکی سەخیفانە باسی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.
ڕێژیمی ئیران و تورکیە بۆ دژایەتی کردنی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هەموو هەوڵەکانی خۆیان وەگەڕ خست بەڵام شکستی خوارد.
ڕێژیم هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەستی بە میلیتاریزە کردنی هەرچی زیاتری شارەکانی کوردستان کرد و چەک و چۆڵی قورسی بۆ شارەکانی کوردستان ڕوانە کرد.
هەروەها ڕێژیم چەکدارە مۆڵ‌دراوەکانی خۆی لەژێر ناوی گارد ویژە بۆ چاوترسێن کردنی خەلک ڕەوانەی نێو شارەکانی کوردستان کرد.
سەرەڕای هەموو دژایەتی و ئاستەنگەکان خه‌ڵكی باشووری كوردستان، له پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی و چاره‌نووسسازدا ڕوویان کردە سندووقەکانی دەنگ دان و چارەنووسی خۆیان دیاری کرد و کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان پاڵپشتیان لە سەربەخۆیی کوردستان کرد و نایان بە دوژمنان و نەیارانی کورد گوت.