کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگەکانی شار عەمەڵیاتێکیان ئەنجام دا

16:28 - 4 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار، لە شاری پیرانشار لە کردەوەیەکی نیزامیدا هێرشیان کردە سەر جاشێکی ناوزڕاوی ڕێژیمی ئێران.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی شار له ناوچەی پیرانشار تەقەیان له ڕەحیم جووجە جاشێکی ئەو شارە، خەڵکی شارەدیی پەسوێ سەر بە ناوچەی لاجانی پیرانشار کرد.

برای ئەو بەکرێگیراوە بە ناوی ئیبراهیم لە ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی بە هۆی خەیانەتەکانی بە گەل و نیشتمان سزا درا.

ناوبراو کاتێک تەرمی شەهیدی فەرماندە ڕەحمان ئەلیاسی ناسراو بە ڕەحمان سەیدزادە کەوتە دەستی دوژمن و برایەوە، لەگەڵ دایکی خالید شاهیجانیـی بەکرێگیراو و کوژراوەی ڕێژیم، بێڕێزیان بە تەرمی شەهید ڕەحمان کرد.

ساڵی ڕابردووش ئەم بەکرێگیراوە لە لایەن پێشمەرگەکانی شارەوە هێرشی کرایە سەری، کە بەداخەوە بە سزای خیانەتەکانی نەگەیشت و ئەم جارەش تەنیا دوو گولـلەی بەر کەوتووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی پیرانشار بۆ چارەسەری پزیشکی ڕاگیراوە.