کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران وڵاتی سوریە ئاوەدان دەکاتەوە

14:29 - 6 رەزبەر 2717

کودرستان میدیا: ڕێژیمی ئێران بەدوای پشتیوانی ماڵی و نیزامی خۆی لە ڕێژیمی ئەسەد خەریکی نۆژەن کردنەوەی پاڵاوگە نەوتێکانی ئەو ڕێژیمەیە.

مەنسور بەزمی جێگری ناوەندی لێکۆڵینەوەی پیشەی نەوتی ڕێژیمی ئێران رایگەیاند لە سوریە پاڵاوگەی نەوت ساز دەکەین و پاڵاوگەکانی دیکەش نۆژەن دەکەینەوە.

ناوبراو وتی: ئێمە یارمەتیە موستەشەرێکان و نیزامێکان بە وڵاتی سوریە دەگەێنین و بەداوی وێران بوونی ژێرخانەی ئابووری سوریە، ئەو وڵاتە پێویستی بە پاڵاوگەی نەوت هەیە و بەرنامەی تایبەت بە سازکردنی پاڵاوگەکان بە شێوەی تەواو ئێرانی ئامادەیە و بە بەشداری سەرمایەدارانی وڵاتانی دەرەکی ساز دەکرێن.

بەزمی وتی: ئەو پاڵاوگەیە لە نێزیکەی شاری حەمس دەبێ و دەفرایەتی ئەو پاڵاوگەیە لە ڕۆژدا سەد و چل هەزار بۆشکەیە.

بە وتەی بەرپرسانی وەزارتی نەوتی ئێران ئەو پاڵاوگەیە دوای شەر و کاتی ئارام بوونەوەی دۆخی سوریە ساز دەکرێت و دوو پاڵاوگەی دیکەش نۆژەن کردنەوەیان دەوێت کە ئەوانیش لەلایان وڵاتی ئێرانەوە دەبێت.

یارمەتی گەیاندن بە ڕێژیمی ئەسەد لە حاڵێک دایە کە ١١ ساڵە پاڵاوگەی نەوتی ئاناهیتای شاری کرماشان لە چاوەروانی سازکردن دایە.

لە ساڵی ١٣٨٥ بە وتەی بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی، بۆ گەشەپێدان و بەرفەراوان کردنی پیشەی نەوت لە کرماشان و چارەسەریی بەشێک لە کێشەی بێکاری ئەم شارە، لە سەفەری هیئەتی دەوڵەت پرۆژەی دامەزرانی پاڵاوگەی تازە بە نێوی ئاناهیتا لە کرماشان دەستی پێ کرد، بەڵام دوای نزیک بە ١١ ساڵ زەوییەک بە ڕووبەری ٥٧١ هێکتار کە تەنیا تەلبەند کراوە، بۆ ئەو کارە دەسنیشان کراوە.

ڕێژیمی ئێران بە بێ گوێدان بە بارودۆخی خەڵکی ئێران هەر لە فکری بەروە پێش بردنی ئایدۆلۆژی خۆی لە ناوچەکە دایە هەر لە ماوەی رابردوو جێگەری سەرۆکی کۆمیسیۆنی بودجەی مەجلیسی ڕێژیم وتی پێش‌بینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ ئێران لەگەڵ کەمی بودجەی ٣٧٠ هەزار میلیارد ڕیاڵی بەرەوڕوو بێتەوە.