کوردستان میدیا: كۆنگرێسمانێکی کۆمارییەکانی ئەمریکا لەهەمبەر هەڕەشەکانی عێراق، تورکیه و ڕێژیمی ئێران لەدژی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە که كۆشكی سپی و سەرکۆماری ئامریکا ترامپ دژی ھەموو ھەوڵێک بۆ گەمارۆدانی كوردستان دەوەستن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ترێنت فرانكس کۆنگرێسمەنی ویلایەتی ئاریزۆنا و یەکێک لە دۆستەکانی نەتەوەی کورد لە واشنتۆن لە کاتی دەنگدانی خەڵکی کوردستان بۆ سەربەخۆیی کوردستان، ناوبراو لە واشنتۆن خەریکی پرۆژە یاسایەک بوو کە پێشکەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئامریکا بکات بۆ ئەوەی پشتگیری لە مافی چارەنووسی کوردستان بکەن.
فرانکس لە وتووێژێکدا ڕایگەیاندووە کە گەمارۆدانی هەرێمی کوردستان قەبووڵ ناکرێت و گوتیشی: من وەک خۆم و هەروەها کۆنگرەش بە تووندی دژی ئەو هەنگاوانەین.
ترێنت فرانكس که بە یەکێک لە کۆنگرێسمەنە نزیکەکان لە ئیدارەی ئامریکا و دۆناڵد ترامپ دادەنرێت گوتیشی کە بەهیچ شێوەیەک ترامپ ڕێگە نادات بە سزادانی کوردستان و زۆر تووڕە دەبێت ئەگەر لە هەر لایەکەوە بیانهەوێت سزای کوردستان بدەن.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، له هەڵویستێكیتری ئەرێنیدا لە لایەن ئامریكاوە، سهرۆكى دێموكراتهكانى سێناى ئامريكا داواى پشتيوانیی بۆ سهربهخۆيى كوردستان كرد.
چەند ڕۆژ پێش چەک شومهر سێناتۆر و سهرۆكى فراكسيۆنى دێموكراتهكان له ئهنجومهنى سێنای ئامريكا له ڕاگهيهندراوێكدا پشتيوانى خۆى بۆ سهربهخۆيى كوردستان دهربڕیوە و داواى له كۆشكى سپى كردووە پشتيوانی لە سهربهخۆيى كوردستان بكات.