• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی ژانویەی ٢٠١٨ی زایینی - ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی  

ڕاپۆرت/ دوایین بارودۆخی هەرێمی کوردستان پاش ئەنجامی ڕێفراندۆم

زایینی: ٣٠-٠٩-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/٠٨ - ١١:٥٨ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕاپۆرت/ دوایین بارودۆخی هەرێمی کوردستان پاش ئەنجامی ڕێفراندۆم
کوردستان میدیا: دوژمن‌کارییەکانی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بەردەوامن و سەرکردایەتی سیاسی ئەم پارچەی کوردستانیش پیداگرن لەسەر مافە جەوهەرییەکانی خۆیان.

لە نوێترین دژکردەوەکان بەرامبەر بە پرسی ڕێفراندۆم و ئەگەری ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی باشووری کوردستان، "عەلی سیستانی" کە بە بەرزترین مەرجەعی شیعەکانی عێراق دەناسرێ دژایەتی خۆی لەگەڵ جیابوونەوەی عێراق ڕاگەیاند و داوای لە کورد و بەغدا کردووە کە پێبەندی یاسای بنەڕەتی عێراق بن.

ئەم قسانەی ناوبراو بەڕای زۆرێک لە کارناسان و چاودێرانی سیاسی هاوشێوەی قسەکانی خومەینی لە ساڵەکانی سەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنی لە ئیرانە کە دواتر فتوای بەدناوی جیهادی لێ شین بوو و ڕاگەیاندراوەکەی تەواو سیاسییە نەک ئایینی.

ئەم هەڵوێستەی سیستانی دوای ئەوە هاتۆتە ئاراوە کە چەند ڕۆژ پیش ئێستا سەرۆک‌هۆزە سووننە مەزهەبەکانی عێراق و پاش ئەوانیش ١٧ پارلمانتاری فراکسیۆنی سووننە لە پارلمانی عێراق پشتگیری خۆیان بۆ ڕێفراندۆمی کوردستان بە فەرمی دەربڕی.

هاوکات ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرکۆماری عێراق، لە نامەیەکدا بۆ حەیدەر عەبادی، سەرۆک‌وەزیرانی عێراق، چەند خاڵێکی بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دیاری کرد و داواشی لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد سەرپەرشتی دانوستاندنەکان بکات.

خاڵە پێشنیارییەکانی عەلاوی بەم چەشنەن:

یەکەم: دەستپێکردنی دانوستاندنی بێمەرجی پێشوەختە.

دووەم: بنەمای دانوستاندنەکان دەستووری کۆماری عێراق بێت.

سێیەم: داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین پشتیوانی دانوستاندنەکان بکات و ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان تیمێکی شارەزایان بنێرێت.

چوارەم: راگرتنی هەڵمەتی راگەیاندن و بڕیارەکان کە دۆخەکە تێکدەدەن.

پێنجەم: چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دوورخستنەوەی هەر رووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداری لە ناوچە جێناکۆکەکان، لەپێش هەموو ناوچەکانیشەوە پارێزگای کەرکووک.

شەشەم: دۆزینەوەی چارەسەری نیشتمانی و دوورخستنەوەی عێراق لە دەستوەردانی دەرەکی و وڵاتانی دراوسێ، کە ئەگەری ئەوە هەیە کێشەکان قووڵترببنەوە و عێراق بکەوێتە نێو کۆمەڵێک کێشمەکێشی زیاتر.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکانی هەرێمی کوردستانیش جیا لەم لێدوان و هەڵوێستانە لەدوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەهۆی ئەنجامدانی گشتپرسی و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک، ١٢ بڕیار دژ بەکوردستان وکەرکوک دەرکرا کە تا ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە بڕیارەکان نەدرکاون.

لەلایەکی دیکەشەوە دوێنێ هەینی ڕێکەوتی ٧ی ڕەزبەر، بەبڕیاری سەرۆک‌وەزیرانی عێراق گەشتە نێونەتەوەییەکانی هەر دوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی ڕاگیران کە کاردانەوەی تووندی لێپرسراوانی هەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە و گوته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یێندراوێكی ٥ خاڵیدا وه‌ڵامى نووسینگه‌ى حەیدەر عەبادی، سه‌رۆك‌وه‌زیرانى عێراقی دایه‌وه‌.

هەروەها دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، رۆژی شەممە ٣٠-٩-٢٠١٧ دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بە ناردنی ٣ هێزی سەربازی دەخەنە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان.

لەبەرامبەردا حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هیچ دەروازەیەکی سنووری رادەستی حکومەتی عێراق ناکرێت.

هەر لەمبارەوە ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوای لە حەیدەر عەبادی کرد، دان بە مافی گەلی کورددا بنێت.

کۆشکی ئێلیزە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەبادی، ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە عەبادی کردووە دان بە مافی گەلی کورددا بنێت و لە پەرەسەندنی هەر گرژییەک خۆی بەدووربگرێت".

هەر بەپێی راگەیێندراوەکە، ئیمانوێل ماکرۆن داوای لە عەبادی کردووە رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو ٥-١٠-٢٠١٧ سەردانی فەرەنسا بکات.

لە چوارچێوەی کاردانەوە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر بە پرسی گشتپرسی کوردستان وڵاتی ڕووسیە بەفەرمی ڕایگەیاندووە کە ڕێز بۆ ئیرادەی گەلی کورد دانێن.

ستێڤان دوژاریک، گوتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە پڕێس کۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند: ئێمە لە کوردستان بەردەوام دەبین لە کارکردمان لە هەموو بوارەکاندا بەتایبەتی لە بوارەکانی مرۆیی و مافەکانی مرۆڤ و کێشە سیاسییەکان.

وڵاتی ئامریکاش کە بە یەکێک لە کاراکتەرە سەرەکییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین دەناسرێ بەردەوام باسی لەوە کردووە کە پێویستە ئاسایش و ئارامی ناوچە بپارێزرێ و دوورکەوتنەوە لە گرژییەکانی باشترین ڕێکارە؛ ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ پشتیوانی چەند لایەنێکی بەهێزی سیاسی لە نێو وڵاتی ئامریکا بۆوێنە "چەک شومه‌ر" سناتۆر و سه‌رۆكى فراكسيۆنى دێموكراته‌كان له‌ ئه‌نجومه‌نى سێنای ئا‌مريكا له‌ ڕاگه‌يه‌ندراوێكدا پشتيوانى خۆى بۆ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ربڕیوە و داواى له‌ كۆشكى سپى كردووە پشتيوانی لە سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات.

هەروەها دەوڵەتی ئیسرائیلیش کە کۆماری ئیسلامی وەک سەرەکی‌ترین دوژمنی گەلی کورد، زۆر پێی قەڵسە بێ دوودڵی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان کردووە و ئامادەیی خۆی بۆ هەرچەشنە هاوکارییەک ڕاگەیاندووە.

دوابەدوای گشتپرسی هەرێم و درووست‌بوونی گرژییەکانی نێوان کوردستان و وڵاتانی ناوچە نرخی نەوتیش لە بازاڕە جیهانییەکان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی کە بەوتەی کارناسان لە ٣ ساڵی ڕابردوودا ئەمە یەکەمجارە کە مەترسییە ژێئۆپۆلیتیکەکان دەتوانن کاریگەری لەسەر نرخی جیهانی نەوت دابنێن.

هەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٥٠٠ تا ٦٠٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕەوانەی بازاڕە جیهانییەکان دەکات.

بەگشتی ئەوەیکە تاکوو ئێستا ڕوون و ئاشکرایە سووربوونی سەرکردایەتی گەلی کورد لە باشووری کوردستانە لەهەمبەر ئاکامەکانی ڕێفراندۆم، ئەویش بە پشت‌بەستن بە دەنگی گەل لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٦ لەم ژمارەیەدا:

ــ دەنگی راسانی گەلان نابیستن
ــ خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
ــ خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
ــ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
  • شەپۆلەکانی شار شەپۆلەکانی شار
    شەپۆلەکانی شار پڕە لە هەست و سۆزی نیشتمانپەروەری و نەخشێنەری ئەو جووڵە و راچەنینانەیە کە لە نێو کۆمەڵی کوردەواریدا بە نهێنی و دوور لە چاوی داگیرکەر، بەردەوام لە گەشە و هەڵچووندان.
  • تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە تەیموور مستەفایی: هێزە نیزامییەکانی ئێران نەتەنیا نابێت لە سەرکوتی خۆپێشاندەراندا بەشداری بکەن، بەڵکوو دەبێت هاوکاری بەئەنجام گەیاندنی ئەو حەرەکەتە بن کە بە قازانجی هەموو لایەکە
    دەقی وتووێژی کاک تەیموور مستەفایی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزب لەسەر خۆپێشاندانە سەرانسەرییەکانی ئێران و بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوی ئەم کۆمیسیۆنە لەم پێوەندییەدا، لەگەڵ تەلەفزیۆنی تیشک.
  • کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ کاوە ئاهەنگەری: ئیرادەی گشتی کوردەکان لە ئێران، بە هەبوونی ڕێبەرییەکی شیاو و لێوەشاو بۆ ئەم قۆناغە دەتوانێ بەشێک لە هاوکێشەکان بە قازانجی کوردستان بگۆڕێ
    خوێنەرانی بەڕێزی "کوردستان"، سەبارەت بە دوایین بارودۆخی ئێران و کوردستان و هەروەها نەخش و دەوری کورد و حیزبی دێموکرات لە هاوکێشەکاندا، ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" وتووێژێکی لەگەڵ بەڕێز "کاوە ئاهەنگەری" چاودێری سیاسی و ئەندامی حیزبی دێموکرات ئەنجام داوە کە لێرەدا دەخرێتە بەر دیدی ئێوەی خۆشەویست.
  • ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی ئێمە و وێژمانەکانی داگیرکراوی و هەڵاوێردراوی
    ئەم گوتارە ئەگەرچی لای گرووپ، ڕێکخراو و حیزبی سیاسیشەوە هەڵگیراوە، بەڵام بەوپێیەی کە ئەم دامەزراوەگەلە لە عەرزی واقیعدا کار دەکەن و پێویستیان بە دانوستان و دانیشتن و وەرگرتنی پووانی جیاواز هەیە، ئەم ڕێکارەیان هەتا ئیستە تا رادەیەک پاساو هەڵگرە؛ وەکوو تر لە ئاستی یەکانگیریی نەتەوایەتی و دینامیزمی کۆمەڵایەتییەوە هەندێک خەساریشی هەبووە کە لێرە ناگونجێ بەسەریاندا بێینەوە.
  • کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا کۆمەڵگەی ئازاد لە سێبەری دێموکراسیدا
    "ژان ژاک ڕۆسۆ"یش لە وتارێکیدا بە ناوی "ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی" دەقەکەی بەم ڕستەوە دەست پێ دەکات: "مرۆڤ سەرەڕای ئەوەیکە بە سەربەستی لە دایک دەبێت، بەڵام لە هەموو شوێنێکی ئەم دنیادا بندەست و دیلە".
  • خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد خۆپێشاندانەکانی ئێران و پرسی کورد
    لەو قۆناغەدا کە هێزەکانی رێژیم باوەڕیان بە خۆیان نەماوە و ترسی رووخان هێزی سەرکووتکەری بێ هیوا کردووە، راسانی شارەکانی کوردستان دەتوانێ زۆرترین دەسکەوت و کاریگەریی هەبێ. ئەوە دەرفەتێکە کە گەلی کورد دەتوانێ بۆ پێشخستن و نزیک بوونەوە لە ئامانجەکانی، کەڵکی شیاوی لێ وەربگرێ؛ بە تایبەتی کە لە قۆناغی نوێی خەباتدا، هۆشیاری نەتەوەیی و بەرینایی خەبات لە جاران بەرزتر و بەربڵاوترە.
  • پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا پیلانەکانی بەسیج لە نێو زانکۆکانی کوردستاندا
    لەم نێوانەدا، بەسیج، وەکوو ئامرازی سیخوڕیی حکومەت بەکار براون. بەسیج لە هەموو فەرمانگەیەکی حکومەتی و ناحکومەتی و لە واتایەکی بەربڵاوتر: لە هەموو شوێنێکدا وەکوو ڤایرۆسێک بڵاوبووەتەوە. قوتابخانەکان و زانکۆکانیش لە فیلترینی ئەم شوێنانەن. بەسیجی کوردیش، یان خۆماڵیتر بڵێم: جاشە کوردەکان، وەک باقی بەسیجییەکانی ئێران، ئەرکی تایبەتیان پێ ڕادەسپێردرێت کە بەرچاوترینیان، فرۆشتنی نیشتمان و هاوزمانەکانیانە.
  • خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە خەباتی ڕۆژهەڵات بەردەوامە
    زلهێزەکان هاتن و بێ لەبەرچاوگرتنی مافی گەلان، نەخشەی ناوچەکەیان گۆڕی؛ لە ئاکامی ئەم داڕشتنە نوێیە یەکلایەنە و نادادپەروەرانەشدا، هەندێک لە نەتەوەکان لە مافی دامەزرانی دەوڵەتی خۆیان بێبەش کران کە بەرچاوترینیان نەتەوەی کورد بوو. کورد بوو بە یەکەم قوربانی ڕەوتی نوێی نادادپەروەرانەی مێژوو، تەنیا لەبەر ئەوەیکە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەم زلهێزانە یەکی نەدەگرتەوە.
  • دەنگی راسانی گەلان نابیستن دەنگی راسانی گەلان نابیستن
    لە رۆژی ٧ی بەفرانباری ١٣٩٦ی هەتاوی و لە دوایین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١٧ی زانییندا، بزاڤی مافخوازیی نەتەوەکان و خەڵکانی ئێران دوای چەندین و چەند کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین، وەکوو ڕووبارێکی بەلرفە، بەنداوی کۆت و بەندی هەمەڕەنگی ڕێژیمی رووخاند و لافاوێکی سەرتاسەریی لە ئێراندا وەڕی خست.
  • لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی لوقمان ئەحمەدی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا گرێدراوە بە بوونی فرە جەمسەری و نەبوونی هاوسەنگی هێز لە لایەک و ڕەقابەتی نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەکارهێنانی ئەم شەڕ و ئاڵۆزیانە لە لایەن ئێلیتەکانی نێو وڵاتانی بەشدار بۆ پارستنی
    زلهێزەکانی جیهان، بە تایبەت ڕوسیە و ئامریکا دەیانهەوێ پارسەنگێکی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوین پێکبهێنن کە سەقامگیر بێ و تێیدا بەرژەوەندی و نفوزی خۆیان پارێزراو بێ. رۆڵی ئامریکا و روسیە چارەنووسساز دەبێ بۆ بارودۆخی داهاتووی ناوچەکە، ئەگەر یەک یان هەردوو لەم وڵاتانە گەرەنتی سەقامگیری و پارسەنگی هێز بدەن بە هاوپەیمان و دۆستەکانی خۆیان لە ناوچەکە ئەو کات ئیمکانی هەیە شێوەیەک لە سەقامگیری دروست بێ.
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    بنەمای گەشەی ئێران لە ڕووی جوغرافییەوە، لەسەر دوو پاژی ناوەندی _فارس و قەراغی _نافارس داندراوە، چون دەوڵەتی مۆدێڕن پێی وابوو تەنیا رێگەی مانەوەی، خوڵقاندنی یەک نەتەوەیە و لە پێناو ئەو ئامانجەش جوغرافیای پاشکەوتوو و پێشکەوتووی خوڵقاند.
  • کرماشان له پەنای بێپەناییدا کرماشان له پەنای بێپەناییدا
    ئەم دۆخە نالەبارە لەپاش زیاتر لە یەک مانگ، هاوکاتە لەگەڵ دەسپێکی سەرما و سۆڵە و بارینی بەفر؛ لەمبارەوە "ئەکبەر سەنجابی" فەرمانداری سەرپێڵی زەهاو باسی لە دۆخی نەشیاوی ژیانی هاووڵاتییان لە نێو خێوەتەکاندا کردووە و وتوویەتی: بەرپرسان دەبێ درک بە بارودۆخی لێقەوماوان بکەن؛ خەڵک بە دژوارییەوە لە ژێر خێوەتی ١٠ میتریدا دەژین!
  • دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا دوکتور قاسملوو، بزاڤی راسیۆنالیزمی سیاسەت لە کوردستاندا
    ئەو تایبەتمەندییەی هزری سیاسی کە لە بۆڵەبۆڵ و تەنانەت خواستی سیاسیش جیای دەکاتەوە ئەوەیە کە سیستمێکی واتادارمان پێ دەبەخشێت کە کێشەی کورد لە پێوەندی لەگەڵ کێشەکانی دنیای مودێڕن و لە چوارچێوەی چەمک و دەستەواژەکانی تایبەت بەو دنیایە دووبارە پێناسە دەکاتەوە.
  • داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا داهاتوی ڕەشی ئێران لە دەلاقەی بوودجەی ساڵی داهاتوودا
    ئەگەر ئەرکی سپای قودس بە دەرکەوتنەکانی قاسم سلێمانی لە ناوچەدا هەژمار بکەین ڕوون و ئاشکرایە کە لە هەر کوێ شەڕ و نائارامی هەبێت، ناوبراویش لەوێیە؛ واتە سامانی وڵاتێکی وەک ئێران و کوردستان بۆ شەڕئەنگێزی و تیرۆر کەڵکی لێوەردەگیرێت و ئەوەش بەئاشکرا و بەیاسا دەیکەن.