کوردستان میدیا: ئیسماعیل بێشکچی کەسایەتیی کۆمەڵناسی تورک و دۆستی نزیکی نەتەوەی کورد پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان کرد و ڕایگەیاند کە توركیه و ئێران به ناچاری دان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌نێن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ئیسماعیل بێشكچی نووسه‌ری ناوداری توركیه و دۆستی نزیکی کورد، له تازه‌ترین وتووێژدا لەگەڵ ماڵپەڕی (DW) ڕه‌خنه له حكوومه‌تی توركیه ده‌گرێت که بۆچی لە هەمبەر ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی هه‌رێمی كوردستان تونده؟ بێشکچی ڕوو لە حکوومەتی تورکیه گوتوویەتی: تۆ كێشه‌ی كوردت له وڵاتی خۆت چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، چیت له وڵاتێكی‌تر داوە؟.
ئەو کەسایەتییە ناودارەی نەتەوەی تورک باسی لەوە کردووە: ئێران، توركیه و سووریه زۆر هەڵە دەکەن، كه به‌و شێوه‌یه دژایەتی ڕێفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆیی دەکەن، چوونكه ئه‌وان كێشه‌ی كوردیان له وڵاتی خۆیان چاره‌سه‌ر نه‌كردووه، كه‌چی لە سەر پرسی كورد له وڵاتێكی‌تر دەستێوەردان دەکەن.
بێشكچی لەو وتووێژەدا، به گرنگییه‌وه باس له ئیراده‌ی نەتەوەی كورد ده‌كات و ده‌ڵێت: ڕێفراندۆم سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یە. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌یشی چوونه سه‌ر سندووقی دانگدان و به به‌ڵێ ده‌نگیان دا، ده‌نگه‌كانیان بۆ نه‌وه‌ی داهاتوویانە و وتوویانە ئێمه خۆمان چارەنووسی خۆمان دیاری ده‌كه‌ین و ڕێگا نادەین وڵاتێكی‌تر بۆمان دیاری بكات.
ناوبراو باسی لەوە کردووە ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن، ئه‌و ڕێفراندۆمه شه‌رعییه‌تی نییه، بێشكچی پێیان ده‌ڵێ: ده‌بێت به جوانی بیر له‌و وشه‌یه بكه‌نه‌وه و ئه‌و كات دەری ببڕن. ئه‌و ده‌ڵێت: ئه‌و كاته‌ی كورد كیمیاباران كرا، دنیا بێده‌نگ بوو و تەنیا وڵات ئیسرائیل بوو، كه له ته‌لئه‌بیب ڕێپێوانی بە دژی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه ڕێک خست، ئه‌ی بۆ ئێستە هه‌مووتان هاتوونه‌ته ده‌نگ؟
بێشكچی باسی لەوەش کردووە، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێران و توركیه نه‌یانتوانیوه پرسی كورد له وڵاته‌كه‌ی خۆیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نایانهه‌وێت له عێراقیش چاره‌سه‌ر ببێت، چوونكه ده‌ترسێن كوردانی توركیه و ئێرانیش داوای هه‌مان ماف بكه‌ن.
ئیسماعیل بێشکچی لەدایکبووی ٧ی ژانویەی ١٩٣٩ی زایینی، لە ناوچەی ئیسکسلیپی سەر بە چۆرووم لە خێزانێکی تورک و سونی حەنەفیی مەزهەب لە دایک بووە و ناوبراو کەسایەتییەکی کۆمەڵناسی تورکە، کە ماوەیەکی زۆرە تەنیا غەیرە کوردێک بووە، کە هەموو ژیانی بۆ پشتیوانی لە دۆزی کورد لە تورکیە و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تەرخان کردووە، هەر بۆیە کوردەکان بە تورکی نازناوی ساری هۆجا (مامۆستا قژ زەردەکە)یان پێ بەخشیوە، هەروەها بێشکچی ئەندامی شانازی‌پێکراوی دامەزراوەی( PEN)ـە.