کوردستان میدیا: ڕایان کڕۆکەر باڵوێزی پێشووتری ئامریکا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست باسی لەوە کردووە ئامریکا دەبێ نێوبژیوانی بەغدا و هەولێر بکات و نابێ ئەو وڵاتە دژی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بوەستێتەوە.
(ڕایان كڕۆكه‌ر) ده‌ڵێ، راپرسیی سه‌ربه‌خۆییی كوردستان \'\'كتوپڕ\'\' نه‌بووه، واشنتنیش هه‌ڵه‌ی كردووه له‌وه‌ی دژی وه‌ستاوه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م هه‌ڵوێسته پێگه‌ی به‌غدا له گرتنه‌به‌ری ڕێكاری تووند به‌هێز ده‌كات و، قه‌یرانه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
کڕۆکەر لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئه‌لحه‌یاتـی له‌نده‌ن ڕاگه‌یاندووه، پرسی كورد له عێراقدا دێرینه، ئه‌م ڕاپرسییه‌شی كه ئه‌نجامی داوه، كتوپڕ نه‌بووه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش دەرک به گرفته‌كانی ده‌كات، ئه‌سته‌میشه به‌بێ پێوه‌ندیێكی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌یێندرێ.
ئەو باڵوێزە‌ی پێشووی ئا‌مریكا باسی لەوەش کردووە، ڕاپرسییه‌كه، سه‌ره‌تای پڕۆسه‌كه‌یه و كۆتایی نییه، پێویست ده‌كات ئا‌مریكا نێوه‌ندگیری بكات.
ناوبراولەباره‌ی ڕۆڵی لایه‌نه ده‌ره‌كییه‌كان به پرسی سه‌ربه‌خۆییی كوردستانه‌وه گوتوویه‌تی، ئێران زۆرترین گرفتی له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا هه‌یه و ئه‌گه‌ر ئێران بۆی کرابایە له ڕێگای میلیشیاكانه‌وه زۆر به ئاسانی پشێوی درووست دەکرد.
تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کۆنگرەی ئامریکا و کەسایەتییە سیاسییەکانی ئامریکا پشتیوانیان لە سەربەخۆیی کوردستان کردووە.