کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوڵەتمان بە ئاشتی دەوێ

14:40 - 12 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەک بەڕێوە دەچێت.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، بۆ پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان، لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا خەڵکی کوردستان، داوای جیا بوونەوەیەکی ئاشتییانە لە عێراق دەکەن.

ئەو کۆبوونەوە بە ئامادە بوونی چەندین ڕێکخراو و کۆمەڵی مەدەنی و ھاووڵاتییان، کاتژمێر ٤ی ئێوارە لەژێر دروشمی دەوڵەتمان بە ئاشتی دەوێ لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر، بەڕێوە دەچێت.

لەو کۆبوونەوەیەدا، پەیامی گەلی کوردستان بۆ جیا بوونەوەیەکی ئاشتییانە لە عێراق دەدرێتە نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە هەولێر و داوا لەو ڕێکخراوە دەکرێت، ڕێز لە پرنسیپەکانی دێموکراسی و مافی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان بگرن.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ، گەلی کوردستان ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیان ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی بەرزی سەربەخۆیی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٩٢%ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.