کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

وەرزشوانێکی کوردی هەرسینی میداڵی زێڕی کێبڕکێیەکانی ڕووسیەی بە دەست هێنا

16:45 - 12 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: یوونس ئیمامی زۆرانبازی کرماشانی خەڵکی شارستانی هەرسین لە کێبڕکێیە نێونەتەوەییەکانی کورکینی ڕووسیە میداڵی زێڕی بە دەست هێنا.

یوونس ئیمامی لە کێشی ٦٥ کیلۆیدا لەم کێبڕکێیە بەشداری کردبوو و تەواوی ڕکابەرەکانی لە وڵاتانی ژاپون و موغولستان و ئوزبەکستانی بەزاند بوو و وەکوو سەر گرووپ چووەتە فیناڵ و لە فیناڵیش ڕکابەری ڕووسی بە ٥ لەسەر ١ بەزاند و میداڵی زێڕی بە دەست هێنا.

جێگەی ئاماژەیە ئەم وەرزشوانە هەرسینییە لە گەلاوێژی ئەمساڵدا، لە کێبڕکێیەکانی لاوانی جیهان لە فەنلاند توانی پلەی سێهەمی جیهان بە دەست بیهێنێت.

هەروەها ئەم زۆرانبازە کوردە لە ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوی، توانی لە کێشی ٤٦ کیلۆیدا لە ڕووسیە میداڵی بورونز بە دەست بیهێنێت.