کوردستان میدیا: نوێنەری پێوەندییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەردانی پارلەمانی سویدی کرد و لە بارەی بارودۆخی کوردستان گفتوگۆی کرد.
ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێکەوتی ١١ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، حه‌مید ته‌یمووری نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له وڵاتی سوید به فه‌رمی سەردانی پارلەمانی ئه‌و وڵاتەی کرد و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی و پارلەمانتارانی حیزبی چه‌پ خاتوو یاسمین پووسیو نیلسون (Yasmine posio Nilsson) و ئووله سڤان (Olle Svhan) دیدار و چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا.
له‌م دیداره‌دا کۆمه‌ڵێک خاڵیان له سه‌ر کوردستان به گشتی ئاڵوگۆر کرد، کە لە خوارەوە هاتوون:
ته‌وه‌ری یه‌که‌می باسه‌که له‌سه‌ر گشت‌پرسیی باشووری کوردستان بوو، که له ٢٥ سێپتامبردا له لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ئه‌نجام درا و زیاتر له ٩٣ له‌سه‌دی ده‌نگی به‌ڵی بوو. دواتر باسی کێشه‌کانی دوای ڕێفراندۆم کرا. نوێنه‌ری پێوه‌ندییه‌کانی حیزبی دێموکرات وتی: که ئه‌وان چاوه‌ڕوان بوون که وڵاتانی ڕۆژئاوایی و زلهێزه‌کان و به‌تایبه‌تی وڵاتی سوید پشتیوانی له گشتپرسی کوردستان بکه‌ن که‌چی وڵامه‌کانیان نه‌رێنی بوون دژ به گشتپرسی گه‌لی کورد و چوونه به‌ره‌ی نه‌یارانی کورده‌وە. باشه بۆ ئەو دەم که پێشمه‌رگه‌ی کورد له‌گه‌ڵ داعشدا له شه‌ڕدا بوو وشه‌ی پێشمه‌رگه ببووه وێردی سه‌ر زمانی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و زلهێزه‌کان و ده‌یانگوت پێشمه‌رگه شه‌ڕی ئێمه‌ش ده‌کات و پاڵه‌وانی مه‌یدانه، که‌چی ئێستا پێچه‌وانه‌کەی ده‌بینین. ئه‌ی بۆ له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتان به‌گشتی باسی مافی مرۆڤ ده‌که‌ن و ده‌ڵێن، فڵان وڵات مافی مرۆڤی پێشێل کردووه، ئه‌ی ئه‌مه پێشێل کردنی مافی کورد نییه که هه‌موو دنیا دژی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ڕاوه‌ستاوه و ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێک بووه ئێراده‌ی گه‌لی کورد بشکێنن و ئه‌و گشتپرسییه که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ئه‌نجام دراوه له نێو به‌رن. ته‌یمووری وتی: ئێمه وه‌ک کوردانی دانیشتووی سوید چاوه‌ڕوانیمان له وڵاتی سوید نه‌بوو که ئه‌ویش له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ده‌نگی خۆی به نه‌رێنی بخاته پاڵ نه‌یارانی کورده‌وه.
نوێنه‌ری حیزبی چه‌پ وتی: ئێمه وه‌ک حیزبی خۆمان پشتیوانیی خۆمانمان به گه‌لی کورد ڕاگه‌یاندووه و هه‌رده‌میش یارمه‌تیده‌ر ده‌بین بۆ مافی ڕه‌وایان، ئه‌وه‌شمان باس کردووه که ئه‌م پرسه‌ش بێ‌گرفت نابێ؛ وه‌کوو ده‌وڵه‌تی سویدیش وتوومانه که ئه‌و پرسه بێکێشه نییه و ده‌بێ چاره‌سه‌ریی بۆ بدۆزرێته‌وه.
ته‌وه‌ری دووهه‌می باسه‌که، باسی هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێران و تورکیه و حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستکردی ئێران و به‌غداد بوو، که هه‌ڕه‌شه له ئۆپۆزیسیۆنی کوردی ئێران ده‌که‌ن و به‌تایبه‌تی هه‌ڕه‌شه له حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له لایه‌ن ئێرانه‌وه رۆژ لەدوای رۆژ په‌ره ده‌سینێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی که حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، له دوو ساڵی ڕابردوودا ده‌ستی به چالاکی کردووه و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکرات له نێوخۆی کوردستانی ئێران و له نێو خه‌ڵکدا بوونیان هه‌یه و ته‌بلیغاتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئێرانیش له‌و بواره‌دا ترسی لێ نیشتووه و ته‌نانه‌ت فه‌رمانده گه‌وره‌کان و هەتا بگاته سه‌ره‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی بۆردمان و له‌نێوبردنی حیزبی دێموکرات ده‌که‌ن.
هه‌ر چه‌ند پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له کێوه‌کان و سه‌ر سنوور دامه‌زراون و خه‌ریکی چالاکین.
له درێژه‌ی باسه‌که‌دا نوێنه‌ری حیزب وتی: له کاتی هه‌ڵبژاردن له باشووری کوردستان خه‌ڵکی شاره‌کانی مەهاباد، سنه، سه‌قز، بۆکان، کرماشان و هتد... بۆ پشتیوانیی گشتپرسی ڕژانه شه‌قام و کۆڵانه‌کان و جێژنیان گرت، به‌ڵام ئێران وه‌زاڵه هات و هێزێکی زۆری ڕه‌وانه‌ی شاره‌کانی کوردستان کردووه و له هه‌موو لایه‌کەوە میلیتاریزه‌ی کرد، هه‌ر بۆیه ئێران گشت‌پرسیی پێ ناخۆشه و هه‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ده‌روازه سنوورییه ده‌ستکرده‌کان ده‌کا. هه‌ر چه‌ند به ڕواڵه‌ت تاکوو ئێستاش به ته‌واوه‌تی سنووره‌کان دانه‌خراون. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌ڕه‌شانه سپای پاسداران له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی پێکه‌وه له سنووره‌کانی کوردستان و له سنووری قه‌سری شیرینه‌وه مانۆڕی نیزامیان ئه‌نجام داوه و خۆیان بۆ هێرش بۆ سه‌ر کوردستان ئاماده ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر کورد له گشتپرسی پاشه‌کشه نه‌کات.
ناوبراو وتی: کورد پاشه‌کشه ناکات و پێشمه‌رگه له ئاماده‌باشی دایه، چ له باشوور و چ له ڕۆژهەڵاته‌وه؛ به هه‌مان شێوه‌ش تورکیه هه‌ڕه‌شه ده‌کات که سنووره‌کان له سەر کوردستان داده‌خات و ده‌ڵێن: ناهێڵین خواردن بۆ کوردستان بڕوات، خه‌ڵکی کورد برسی ده‌که‌ن و لووله نه‌وتیه‌کانیش ده‌به‌ستین. هه‌ر چه‌ند به کردەوە تاکوو ئێستا هیچیان نه‌کردووه.
نوێنه‌ری حیزبی چه‌پ وتی: که ئه‌وان ئه‌و کاره ناکه‌ن و ته‌نیا ده‌یانه‌وێ خه‌ڵکی کورد بترسێنن. ئه‌گه‌ریش شه‌ڕ بێته ئاراوه بۆ هیچ لایه‌ک قازانجی نابێ و ئه‌وانیش واته ده‌وڵه‌تی ئێران و تورکیه‌ش زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، ئه‌و سووده‌ی که له کوردستان ده‌ستیان ده‌که‌وێ مه‌حاڵه شه‌ڕ بکه‌ن.
ته‌وه‌ری سێهه‌م باس کردن لەسەر حیزبی دێموکرات و ئێران به‌گشتی بوو.
باسی ئێران کرا که لە به‌رچاوی دنیاوه ده‌ستێوەردانی وڵاتانی عێراق، سوریه، یه‌مه‌ن دەکات و له‌م لاشه‌وه هاندانی حێزبوللا بۆ نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و ناردنی میلیشیای حیزبوڵڵا و داعش بۆ سنووره‌کانی عێراق و نانه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ کوردستان و هاندانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ هێرش کردنه سه‌ر شاری که‌رکووک و ده‌وروبه‌ری شاره‌که و تۆقاندنی خه‌ڵک له ناوچه‌که. هه‌ڕه‌شه له کورده‌کانی نیشته‌جێی باشوور که به جۆرێک دژبه‌ری ڕێژیمی ئێرانن، ئه‌مانه‌ش هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه که ئێران کێشه ناوخۆییه‌کانی خۆی وه‌ک کێشه‌ی کورد بشارێته‌وه که یه‌خه‌ی گرتوون، عه‌ره‌ب، به‌لووچ، ئازه‌ری و تورکمه‌ن و که‌مینه ئایینیه‌کانی وه‌ک کریستیان، به‌هایی، یەهوودی، یارسان و هه‌تا دوایی. جگه له‌مانه‌ش ئێران له بواری بێکاریدا رێکۆردی جیهانی شکاندووه و خه‌تی هه‌ژاری له ژێر سفر دایه. دژایه‌تی دژی ژنان، کرێکاران، مامۆستایان و ده‌یان کێشه‌ی دیکە که ئێران به نانه‌وه‌ی ئاژاوه ده‌یه‌وێ ئه‌م کێشانه هه‌موو داپۆشێ. نه‌بوونی ئاوی خواردن له ناوچه‌کانی سیستان و به‌لووچستان و ناوچه عه‌ره‌بنشینه‌کان، نه‌بوونی ده‌وا و ده‌رمان و بنکه‌ی ته‌ندروستی، نه‌بوونی مامۆستا و بنکه‌ی ڕاهێنان و په‌روه‌رده و ده‌یان کێشه‌ی دیکە، سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش نه‌بوونی ئازادی و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ. که‌چی وڵاتانی ڕۆژئاوایی و ئامریکا له‌سه‌ر وزه‌ی ناوکیی ئیمتیاز به ئێران ده‌ده‌ن و میلیۆنان دولار له لایه‌ن ئامریکاوه ده‌چێته گیرفان سپای پاسدارانەوە و سپا‌ش ئه‌م پارانه خه‌رجی میلیشیاکانی عێراق و سووریه و لوبنان ده‌کات و ئاژاوه‌ی پێ ده‌نێته‌وه و ناسه‌قامگیری له ناوچه‌که پێک دێنێ. ته‌یمووری له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا وتی: ئه‌گه‌ر وڵاتانی ڕۆژئاوایی و زلهێزه‌کان و وڵاتی سوید پشتیوانی له نه‌ته‌وه‌کانی ئێران بکه‌ن وه‌ک کورد و عه‌ره‌ب و به‌لووچ ئه‌وه به کرده‌وه له ئێران‌دا ئاڵوگۆڕ پێک دێ و سیستمێکی فیدراڵی له ئێران‌دا ده‌چه‌سپێ.
نوێنه‌ری چه‌پ خاتوو نیلسون و به‌ڕێز ئووله سڤان وتیان: که ئه‌مان ئه‌م کێشانه هه‌موو ده‌زانن که له ئێران‌دا هه‌یه و نه‌ته‌وه‌کانی دیکە گوشاریان له سه‌ره، به‌ڵام ئێمه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له بواری مافی مرۆڤدا له سەر ئێران جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه و هه‌ر چه‌ند وڵاتی سوید بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌یه و بڕیاریش له نێوانیاندا هه‌یه که مافی مرۆڤ له ئێران‌دا ڕێزی لێ بگیردرێ و پێشێلی نه‌که‌ن.
ناوبراو وتی: ئێمه له‌و بوارانه‌دا له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له وتووێژ داین و هه‌وڵی خۆمان ده‌ده‌ین.
له کۆتایشدا نوێنه‌ری حیزبی چه‌پ سپاسی نوێنەری حیزبی کرد بۆ زانیاریه‌کانیان و وتی: که ئه‌م دانیشتنانه ده‌بێ به‌رده‌وام بێ، ئه‌وان پێویستیان به زانیاری نوێ هه‌یه.
نوێنه‌ری حیزبیش سپاسی ئه‌وانی کرد، بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بەوانی دا، هەتا بیروڕایان بگۆڕن.