• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٢ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

ڕاپۆرت/ سەفەری بێ ئاکام و بەهرەی ئەردۆغان

زایینی: ٠٥-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/١٣ - ١١:٥٤ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
ڕاپۆرت/ سەفەری بێ ئاکام و بەهرەی ئەردۆغان
کوردستان میدیا: سەفەر و دیداری بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران و تورکیه لەبارەی دژایەتیکردنی کوردستان بێ ئاکام مایەوە و سفرەی ئەو سەفەرە هیچ بەرەکەتی جیا دوژمنایەتی تێدا نەبوو.

بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان پاش ئەوەیکە ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ركۆماری توركیه له‌گه‌ڵ شاندێكی باڵای حكوومه‌ته‌كه‌ی گه‌یشته‌ تاران و له ‌لایه‌ن وه‌زیری پیشه‌سازی ئه‌و وڵاته‌ پێشوازی لێكرا، له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌ركۆماری ڕیژیمی ئێران كۆبووه‌وه‌ و چوار یادداشتنامەی لێک تێگەیشتن لە بوارەکانی بانک، گومرۆگ، ڕاگەیاندن و ئەرشیڤیان واژۆ کرد.

حه‌سه‌ن ڕوحانی پاش كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: "پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستانی عێراق زۆرباشه‌ و نامانهه‌وێت پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵیان خراپ بێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كه‌ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ناویانه‌ و ڕێفراندۆمیان ئه‌نجامداوه‌، هیوادارین به‌ خۆیاندا بچنه‌وه‌ تا ناچار نه‌بین هه‌ندێک ڕێكار له‌ دژیان بگرینه‌به‌ر، چونكه‌ ئێران وعێراق و توركیه له‌ په‌ره‌سه‌ندنی ره‌وشه‌كه‌ ناچارن په‌نا بۆ ڕێكاری پێویست ببه‌ن".

لە بەرامبەریشدا ئه‌ردۆغان لەو کۆبوونەوەیەدا باسی لەوە کرد:"ئه‌و ڕێفراندۆمه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیان داوه‌ دانی پێدا نانێن، ئێمه‌ ٣٥٠ كیلۆمیتر سنوورمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌".

سەرکۆماری تورکیە ئیسرائیلی به‌ هاندانی بەرپرسانی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕێفراندۆم تۆمه‌تبار كرد ‌و گووتی: "ته‌نیا ئیسرائیل پاڵپشتی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ده‌كات و توركیه و ئێران هه‌ڵوێستیان له‌و باره‌وه‌ دیاره‌و دان به‌و ڕێفراندۆمه‌دا نانێن".

لەو دیدار و کۆبوونەوەدا پرسی کورد لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان تەوەری سەرەکیی گفتوگۆکانی دوو وڵات بووە و کۆبوونەوەکانی هەر دوو لاش بۆ دۆزینەوەی رێگایەک بووە بۆ پێشگرتن لە دەسکەوتەکانی کورد لەو دوو بەشەی کوردستان.

میدیا و هەواڵنێرەکان باسیان لەوە کردووە ڕووخساری گرژ و تووڕەی هەردووک سەرکۆمار لە کاتی کۆنفڕانسە میدیاییەکەیاندا زیاتر پیشاندەری ئەوە بوون، ئەگەرچی بە زمان جەخت لەسەر یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکەنەوە، بەڵام بە کردەوە لەسەر تەوەرە سەره‌کییەکان نەیانتوانیوە بە ڕێککەوتنێکی ئەوتۆ بگەن.

حەسەن ڕوحانی هەروەها گوتویەتی: "دوو وڵات قووڵ بوونەوەی ناکۆکییە نەتەوەیی و ئاینییەکان کە لە لایەن پیلانداڕێژەران و بێگانەکانەوە بۆ ناوچەکەی ئێمە پلانی بۆ دانراوە و هەروەها جوداییخوازی لە ناوچەکە بە هیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکەین".

هەروەها ئەردۆغان جارێکی دیکە ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستانی بە ناشەرعی و نایاسایی ناوبردووە و وتوویەتی: "ئەمە پیلانی مووسادی ئیسرائیلە و ئێمە پێشتریش جەختمان کردبووەوە کە ڕێفراندۆمی نایاسایی کە لە لایەن هەرێمی باکووری عێراقەوە بەڕێوە چووە قەبووڵ ناکەین".

پێشتریش سەرۆکی شۆرای بەرزی ئەمنییەتی ڕێژیم، عەلی شەمخانی لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ژنراڵ "حەلوسی ئاکار" سەرۆکی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی تورکیە باسی لەوە کردبوو کە دەبێ پێش بە کاریگەری و باندۆڕەکانی ڕێفراندۆم بگرین.

لەو سەردانەی ئەردۆغاندا، ڕێبەری ڕێژیم نەیتوانی بێدەنگ بێت و ڕوو لە سەرکۆماری تورکیە وتی: کوردستانی سەربەخۆ ئیسرائیلی دووهەمە.

خامنەیی لە دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، هۆكاری ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان و پرۆسەكەی بۆ پرۆژەی ئامریكا گەڕاندووە و گوتی "ئامریكا و هێزی دیکەی بیانی لە ڕێگەی پشتیوانیكردنی ڕێفراندۆمی كوردستانەوە، پلان دادەڕێژن بۆ دامەزراندنی ئیسرائیلێكی نوێ لە ناوچەكەدا".

خامنەیی باسی لەوەش کرد کە پێویستە لەسەر ئێران و تورکیه ڕێوشوێنی پێویست دژی جیابوونەوەی کوردستان بگرنە بەر.

پێشتریش پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕێژیمی ئێرانی هێنایە سەرهێڵ و ناوبراو بەفەرمی دژایەتی خۆی لەگەڵ ئەو پرسە نیشتمانییەی کوردستان دەربڕیبوو.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کردووە پێوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیه بەگشتی باش نین بەڵام هەر دوو وڵاتەکە هەستیان بە نیگەرانی کرد بەهۆی دەنگدانەکەی کوردەوە بۆ سەربەخۆیی و لەوە دەترسن کوردەکانی ئەو دوو وڵاتەش داوای جیابوونەوە بکەن.

ڕێژیم هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەستی بە میلیتاریزە کردنی هەرچی زیاتری شارەکانی کوردستان کرد و چەک و چۆڵی قورسی بۆ شارەکانی کوردستان ڕەوانە کرد.

ڕێکەوتی ٣ی ڕەزبەر سەرەڕای هەموو دژایەتی و ئاستەنگەکان خه‌ڵكی باشووری كوردستان، له‌ پڕۆسه‌یه‌كی مێژوویی و چاره‌نووسسازدا ڕوویان کردە سندووقەکانی دەنگدان و چارەنووسی خۆیان دیاری کرد و کورد لە هەر چوار بەشی کوردستان پاڵپشتیان لە سەربەخۆیی کوردستان کرد و "نا"یان بە دوژمنان و نەیارانی کورد گوت.

لەو پێوەندییەدا، جیا لەوەی کە میدیاکانی جیهان ڕووماڵی ئەو ڕووداوە مێژووییەی نەتەوەی کوردیان کرد، هەندێک وڵات و ژمارەیەک کەسایەتی ناسراو و بەناوبانگی جیهانیش پشتیوانیی خۆیان لە ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەربڕی.

ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی ١٠ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران و ‌هێزەکانی عێراق بۆ بەڕێوەبردنی مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش له کوردستانی ڕۆژهەڵات جێگیر بوون.

لە بەرامبەریشدا حکوومەتی ئامریکا هۆشداری بە ڕێژیمی ئێران و عێراق دا، سەبارەت بە ئەنجام دانی هەر کردەوەیەکی نیزامی هاوبەش دژی هەرێمی کوردستان.

چەند ڕۆژ پیش ئیستاش هێمن هەورامی، سەبارەت بە مانۆڕە نیزامییەکانی ئێران و تورکیە و عێراق وتی: "ئێران و تورکیە و عێراق لە ناو وڵاتەکانی خۆیان خۆنواندنی سەربازیی یان هەر کارێك بەڕێوە دەبەن با بیکەن کەیفی خۆیانە، بەڵام تەنیا یەک بست بێنە ناو خاکی کوردستانەوە، ئەوا بەبێ ‌وڵام نابێت، ئێمە گیان دەدەین بەڵام ناهێڵین ئیرادەی خەڵکەکەمان بشکێت، چونکە ئەم کارەی کە دەکرێت بۆ شکاندنی ئێرادەی پاش ڕێفراندۆمە".

سەرەڕای ناڕه‌زایه‌تییه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژی ٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ، ڕێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامدا و ٩٢٪ ی به‌شداربووان، به‌ به‌ڵێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی، ده‌نگیان دا، ئەوەش ‌ عێراق و ئێران و توركیەی نیگه‌ران كردووه‌.

لە دوای هەموو هەڕەشە و هەڵویستەکان حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر بڕیای خۆی پابەندە و باس لە گفتوگۆ دوای ئەنجامی ڕێفراندۆم لەگەڵ بەغدا دەکات.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: