• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٢ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا

زایینی: ٠٧-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/١٥ - ١٨:٤٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
د. ئیدریس ئەحمەدی

هاتنە ئارای چەکی ئەتۆمی و پەرەئەستاندنی دێموکراسی مەجالی بۆ شەڕی مەزن لە شکڵی شەڕی "جیهانیدا" نەهێشتووەتەوە.

پاش شەڕی دووهەمی جیهانی ململانێی نێوان ئەمریکا و یەکیەتی سۆڤیەت بە هۆی چەکی ئەتۆمییەوە لە شکڵی "شەڕی سارددا" خۆی نواند. ئەو دوو زلهێزە ڕاستەوخۆ بەرەوڕوی یەکتر نەبوونەوە، بەڵکوو شەڕی گەرمیان بە وەکالەت و لە سەر خاکی خەڵکان و وڵاتانی دیکەدا دەکرد.

پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.

ئەمە بە واتای ئەوە نییە کە نیزامی پاش شەڕی دووهەمی جیهانی و شەڕی سارد، بێ کێشەیە. سەرەڕای پەرەئەستاندنی دێموکراسی لە ڕۆژئاوا و هێندێک لە وڵاتانی ئاسیایی، لە دەڤەر و شوێنی دیکەی جیهان سەرەڕۆیی و دیکتاتۆری وێڕای کۆمەڵێک نەخۆشیی سیاسی و نادادپەروەریی بەرۆکی زۆر کۆمەڵگایان گرتووەتەوە.

رۆژهەڵاتی ناوین پشکی شێری لە درێژەکێشان و قووڵبوونەوەی ئەو جۆرە کێشە و نەخۆشیانە بەرکەوتووە. وەسفکردنی رۆژهەڵاتی ناوین وەک "دڵی جیۆپۆلیتیک" لە جیهاندا ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە. هەڵبەت، لە باتی ئەوەی جێگای شانازی بێ، گوزارشتێکە لە نەهامەتی.

بە پێچەوانەی شەڕی یەکەم و دووهەمی جیهانی و دەرکەوتەکانیان، دەرکەوتەی کێشە و شەڕە بچووک و نیمچە مەزنەکانی نزیک بە دوو دەیەی سەدەی بیست‌ویەکەم، هەڵتەکێنەر نین، یان با بڵێین، بە شێوەی یەکلاکەرەوە، نیزام‌شکێن نین بەڵکوو، ئەو دەرکەوتانە زۆرتر بە ئەسپایی نیزام‌گۆڕ و لەهەمان کاتیشدا نیزام‌پارێزن.

ئەمەش وای کردووە ڕووداوەکان ئەوەندە بڕ نەکەن تاکوو ببن بە مێژوو.

چەقبەستوویەکی ڕێژەیی لە نێوان نیزامێکی لەرزۆکی جیهانی و داهاتوویەکی ناڕووندا، بەرجەستە بووەتەوە. لە رۆژهەڵاتی ناویندا تەنانەت بەرەودواچوونیش ڕووی داوە؛ شۆڕشەکانی "بەهاری عەرەبی" یان بوون بە خەونەمارانە، یان دزران، یان ئەوەی هێزە دژەشۆڕشگێڕەکان پووچەڵیان کردنەوە.

سەرەڕای دوو شەڕ لە کەنداودا، وێڕای "بەهاری عەرەبی"، شەڕی خوێناویی لە سورییە و سەرهەڵدان و شکستی "داعش"، نیزامێکی نوێ بەم زووانە نایەتە کایەوە. ئەگەر بێتە کایەوە، ئەوا لە دەرئەنجامی ململانێیی نێوان هێزە نیزام‌پارێز و نیزام‌گۆڕەکاندا دێتە کایەوە، ئەویش بە ئەسپایی. لە هەر هەنگاوێک کە دەیهاوێژن، ڕەنگ بێ هێزە شۆڕشگێڕەکان ناچار بن دوو هەنگاو پاشەکشە بکەن.

هیچکام لە هێزە کۆنەپارێزەکان، لە سەرووی هەموویانەوە کۆماری ئیسلامی، کە بەرژەوەندییان لە ڕاگرتنی نیزامی مەوجووددا هەیە، خاوەن هێژمۆنی نین. بە واتایەکی دیکە، هیچکام لە هێزە کۆنەپارێزەکان، توانای ئەوەیان نییە ویستی خۆیان بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنن، تەنیا دەتوانن ڕێگری لە گۆڕان بکەن.

لە لایەکی دیکەوە، ئەمریکا، کە پاش ١١ی سێپتامبێر هەوڵی نیزام‌گۆڕینی دا، لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا، هەمان ستراتێژی پەیڕەو دەکا کە لە سەردەمی سارددا پەیڕەوەی دەکرد، ئەویش ڕاگرتنی پارسەنگی هێزە. ڕاگرتنی پارسەنگی هێز یارمەتیدەری چەقبەستوویی ناوچەکەیە لەو دۆخی نەهامەتییەدا.

رێفراندۆم لە باشوور لە جەوهەری خۆیدا کردەیەکی شۆڕشگێڕانە بوو. بە ڕوونی نیشانی دا ئەو نیزامەی کە لە دوای شەڕی یەکەمی جیهانی دامەزرا و پاش شەڕی دووهەمی جیهانی بە لەنێوبردنی کۆماری کوردستان بەردەوام بە زۆر کار بۆ جێکەوتنی کراوە، سەرچاوەی ناسەقامگیریی بەردەوام، شەڕ و نەهامەتییە.

رۆژهەڵاتی ناوین وەک "دڵی جیۆپۆلیتیک" دەمێنێتەوە. هەڵبەت شاهیدی سەهۆڵبەردانین لە نیزامی نەخۆشی ناوچەکەدا. ئەو شەڕ و شۆڕشانەی ئاماژەیان پێ کرا، وێڕای ڕێفراندۆمی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی، نیشانەی بەرچاوی ئەو ڕەوتەن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.