• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٢ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان

زایینی: ٠٧-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/١٥ - ١٨:٤٩ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
کەیوان درودی

لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.

بەرەبەرە هەر هەموو تووشی قەیران بوون و تەنانەت لە هەندێک بڕگەی زەمەنیدا دژی خانەخوێ وەستانەوە. پشکخوازی وایکرد، لەبەر قورس و قایم کردنی هەڵکەوتەی خۆیان لە لای دەسەڵاتی زاڵ، لە نێوان دوو جەمسەری تاران ـ کە پشتی بە فاشیزمی قەومی/مەزهەبی بەستبوو ـ و بزووتنەوەی کوردستان کە لە شەقام و ماڵەکاندا سەرچاوەی گرتبوو، بژاردەی یەکەم هەڵبژێرن و دژی ئەو ماڵەی پەنای پێیان دابوو بوەستنەوە.

لێرە دەرفەت نییە بەسەر گشتیاندا بێینەوە. ئەوانەی چاوێکیان بە مێژووی هاوچەرخدا کێشابێ، دەزانن هیچ کەس و لایەنێک دەستی هەڤاڵایەتیی کوردستانی بە ئەمەگەوە وەرنەگرت و بەردەوام چاوێکی لە تاران بوو. بۆ ئەوەی باسەکە بکەینەوە پێویستە نموونەیەکی بەرهەست و دیاریکراو بێنینەوە. هەر بۆیەش دەچینەوە بە ناو ریفراندۆمی 58 کە لەلای رێژیمەوە بۆ راخستنی تفاقی دەسەڵاتێکی تاک‌حیزبی، ئیدیۆلۆژیک، دواکەوتوو و مەزهەبی رێکخرابوو. لەو ناوە کوردستان نەبێ، ئەوانەی خۆیان لە ژێر ناوی مارکسیستی دادپەروەر و دژەئیمپێریالیست و پێشکەوتنخواز پێناسە دەکرد هەر کامە بە لەونێک هەوڵی دەدا چمکێک لە بەناو "سوفرەی ئینقلابی" بەرکەوێ و هەر یەکە بەجۆرێک دەوری خۆی لەو شانۆیەدا ببینێتەوە. ماوەیەک تێپەڕی و بزووتنەوەی کورد لەبەر پاراستنی خەڵکی سێڤیل رووی لە چیاکان کرد .

لێرە بەدواوە شۆڕش لەبەر فراوانخوازی و پشکخوازیی ئەم لایەنانە کە بەناو سەرانسەری ناودێر دەکرێن، خەنجەری کەرتکردنی لە قەوارەی ئۆپۆزیسیۆنی گشتی دا و رێژیم بە بەکارهێنانی هێز، جمگەکانی ژیانی سیاسی، ئابووری و تەنانەت ژیانی رۆژانەی گەلانی ناو ئێرانی کردە ئامانج.

دوای جێهێشتنی گۆڕەپانی سیاسی ـ کە زیاتر لە رمبازێنی نیزامی دەچوو ـ زۆرینەی رەهای ئەم لایەنانە لە ژێر ناوی جۆراوجۆری وەک قەومگەرایی، هاودەستیی ئیمپێریالیزم و .. کەوتنە دژایەتیی ئەو رێکخراوانەی رێبەرایەتیی بزووتنەوەی کوردستانیان دەکرد و ئەم سیناریۆیە هەتا ئەمڕۆش بەردەوامە. ئەگەر ئەمڕۆ، کوردستان وەک تاقە یەکەی سیاسی و کۆمەڵایەتیی دینامیکی ناو جوغرافیای ئێران بزۆزیی خۆی راگرتووە، ئەوە بێگومان پێشخانی ئەم حیزب و رێکخراوانە لەم رووبەرە، شوێنداریی لەسەری هەبووە. ئیستا کە هیچ رێکخراوێکی بە ناو سەرانسەری لە رووبەری ئێراندا بوونی نییە کە بکرێ ناوی ئۆپۆزیسیۆنی راستەقینەی لەسەر دابنین، ئەوە کوردستانە کە بە هەموو ئەو پرۆپاگاندە، شانتاژ و سیناریۆسازییەی لەسەری دەکرێ بەڵام هێشتا ناوەندی خەباتی رزگاریخوازانە و دێموکراتیک تەوەرە. بەڵگەش بۆ ئەم قسەیە رێژەی بەندکراوانی سیاسی لە هەتاهەتاییەوە بگرە تا قۆڵبەست کرانی یەک مانگە، خۆپیشاندانی جەماوەری، هەڵسووڕانی ناوەندەکانی ژینگەدۆست، ئاژەڵپارێز، ئەنجومەنە ئەدەبییەکان و هەروەها ناڕەزایەتیی بەربڵاو بە ناوەڕۆکی مافخوازانە و مرۆییە کە دوایین نموونەی ناڕەزایەتی بۆ پرسی توێژی چەوساوەی کۆڵبەران بوو. بەڵام ئەمانە لە خۆیدا تەنیا یەک دیوی هەڵسووڕان و بزۆزیی جووڵانەوەی کوردستانن. بە دیوێکی تردا ئەم بزووتنەوەیە بە جۆرێک خۆی گرێداوە بە پارچەکانیتری نیشتمانی مێژوویی کوردەکان لە سەرتاسەری ئەم خاکە. گرینگیی ئەم رەهەندە لەو رووەوەیە کە لە خۆیدا دۆکتۆرینێکی کارایە دژی هەوڵی نەزۆکی وەدەرنانی پرسی کورد لە ناوەوەی ئێران. لێرەدایە کە فاشیزمی قەومی و مەزهەبی دەسلەملان دەبن و رووی راستەقینەی خۆیان دەردەخەن. لە ناڕەزایەتی بۆ گیرانی ئۆجالان رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستانی باکوورەوە بگرە هەتا دەربڕینی شایی و خۆشحاڵی بۆ بوون بە سەرکۆماری جەلال تاڵەبانی سکرتێری یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە باشوور، کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ رۆژئاوا و پشتگیریی بەربڵاو لەو پارچەیە و لە دوایین حاڵەتیشدا پشتگیریی بەرچاو لە بەڕێوەچوونی ریفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان، گەورەترین نموونە ئۆبژێکتیڤە کردارییەکانی ئەم رەهەندەن.

لە نزیک یەک مانگی رابردوودا گەلێک وتار و لێدوان لە دەرەوە لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنی دەسکردی کارتۆنیی رێژیمی ئێران بڵاو کراون، لە ناوەڕۆکدا بەگشتی هەوڵیان دا سەربەخۆیی خوازی لە ئاستی ویستێکی نەتەوەیەکی میلیۆنییەوە بۆ نیازی تاکەکەس دابەزێنن. لەلایەکیترەوە هەوڵدرا تاکوو سەرجەم خاڵە پۆزێتیڤەکانی ئەزموونی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکی کوردستانی باشوور ـ کە لەبەرەبەرەی ئەوەدایە ئیتر بەیەکجاری خۆی لە سەرئێشەی توندئاژۆیی، خۆتەقاندنەوە و شەڕی فیرقەیی جوغرافیای عێراق رزگار بکا ـ لەژێر پرۆپاگاندە بشاردرێتەوە. ئەمە بەردەوام بوو هەتا رۆژێک کە ریفراندۆم بەڕێوەچوو. هەرچەند ئەمە لە خۆیدا ئاوێکی سارد بوو بە لەشی فاشیزمی قەومی و تۆتالیتاریزمی حاکمییەت لە ناو ئێران، بەڵام ئەم بە خرۆشی شەقام و کۆڵانەکانی شاروگوندەکانی کوردستانی رۆژهەڵات لە جوانڕۆوە هەتا مەهاباد دوایین بزمار لە دارەمەیتی درا. بەمجۆرە گەڵاڵەی فاشیزمی قەومی زاڵ بەسەر جوغرافیای ئێران، تووشی قەیرانێکی گەورە لە ناوەڕۆک بوو. کاردانەوە هیستێریکەکان ئەوە دەردەخەن کە بۆ یەکەمجار گوتاری فاشیزم تووشی کەرتبوون بووە. ئەم کەرتبوونە لە شێوازی تێڕوانینەکاندا زۆر بەرچاوە، تا رادەیەک کە توێژێکی تایبەتیان ئاماژە بە پێویستیی ئاوڕدانەوەی خێرا بە پرسی کورد دەکا و هەرچەند کە پێشنیارەکانیان رواڵەتییە بەڵام لەخۆیدا دانپێدانانێکە بە بوونی پارچەیەکی ناتەواو لە پازڵی ئێرانێکی یەکگرتوو کە ئەویش بەقسەی خۆیان پرسی قەومی و لە سەرەوەی هەموویان پرسی کوردە . لێرەوە دەتوانین بەو ئەنجامە بگەین کە چ بۆ دێمۆکراتیزاسیۆن و چ بۆ چارەسەری پەتای رێژیمی ئیسلامی و تێکشکاندنی وەک پرسێکی پێکهاتەیی ـ سەرانسەری پێویستە بەدوای کلیلێک بگەڕن کە دەمێکە لە دەستی کورد و نیشتمانی کوردەکاندایە . بەو بۆنەوە جارێکیتر پێویستە بە راشکاوی ئەو دەنگە بەرز بکرێتەوە کە ئەگەر بەدوای رێڕەو یان رێڕەوگەلێکن بۆ چارەسەری هەر یەک لەم کێشانە ئەوە هەموو رێگەکان دەچنەوە کوردستان.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.