• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٢ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی

زایینی: ٠٧-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/١٥ - ١٨:٥٢ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ئاگری ئیسماعیل نژاد

کۆتایی مانگی گەلاوێژ لە ڕواڵەتێکیدا کە دەکرێت پێی بڵێین "دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی" مەجلیسی کۆماری ئیسلامی دەنگی بە ١٦ بەربژێر بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دا و بەو شێوەیە دوازدەیەمین ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆماری ئیسلامی پێکهات.

جیا لەو باسەی کە لێهاتوویی وەزیرەکان هەتا چەند لەگەڵ دروشمەکانی سەردەمی هەڵبژاردن و ستراتێژی ڕاگەیەندراوی روحانی دەگونجێت، پەراوێزی سیاسی پێناساندنی بەربژێری وەزارەتەکان بە مەجلیس و دەنگهێنانەوە و دەنگ‌نەهێنانەوەی یەکێک لەو بەربژێرانە زۆر ڕاستی نێو سیاسەتی کۆماری ئیسلامی دەرخست.

پرسیاری سەرەکی ئەوەیە بە چ پێوەرێک مەجلیسی ڕێژیم دەنگی بە بەربژێرەکان داوە؟

لە گەرمەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی دوازدەیەمی سەرکۆماریدا، حەسەن روحانی رۆژی ١٩ گوڵانی ١٣٩٦ باسی لە ئێعدام لەلایەن دەزگای دادەوەری ڕێژیمی هێناگۆڕێ و ئەو کات زۆربەی لێکۆڵەرە سیاسییەکانی سیاسەتی نێوخۆی ئێران ، باس‌کردن لەوەی "کەسانێک تەنیا کاریان بڕینەوەی حوکمی ئێعدام بووە" گەڕاندەوە سەر ئەو جینایەتانەی کە براییم رەئیسی لە ٦٠کاندا لە دژی بەرهەڵستکارانی ڕێژیم کردوویەتی؛ هەر لەو سەردەمەدا و لە رۆژی ٢٠ی گوڵانی ١٣٩٦ خامنەیی لە زانکۆی "ئیمام حوسێن" لە رێوڕەسمی کۆتایی خولی ئەفسەری سپادا گوتی: "نابێت وابکەین کە جێگای قوربانی و تاوانبار بگۆڕدرێت".

چەند رۆژ پێش ڕاگەیاندنی ناوی بەربژێرەکان و لە رۆژی ٦ گەلاوێژی ١٣٩٦دا، ماڵپەری فەرمی عەلی خامنەیی لە ڕوونکردنەوەیەکدا باسی لەوە کرد کە ئەو تەنیا لە هەڵبژاردنی سێ وەزیردا دەم دەکوتێ و لەسەر هەڵبژاردنی سێ‌ وەزیری دیکەش کە چالاکییەکانیان دەکەوێتە جەغزی فەرهەنگ و پەروەردەوە کەڵکەڵەی هەیە، بەڵام دەم ناکوتێ و راستەوخۆ کاری بەسەریانەوە نییە .

هەڵبەت ئەوە هەموو ڕاستییەکان نییە، چونکە کاتێک خامنەیی سێ ساڵی دوایی وەک ساڵی "ئابووری خۆڕاگرانە" ڕاگەیاندووە، چۆن دەکرێت باوەڕ بکەین، کە ئەو لە هەڵبژاردنی وەزیرەکانی بەشی ئابووری هیچ دەم ناکوتێ، ئەمەش سەرەڕای ئەوەیە کە وەزیری وەرزش و لاوانیش هەر چالاکییەکانی دەکەوێتە جەغزی فەرهەنگ و پەروەردە، بۆیە ئەگەر قسەکەی خامنەیی لەبەر چاوبگرین، بێگومان ئەو لە سەر هەڵبژاردنی وەزیری وەرزش ولاوانیش کەڵکەڵەی هەیە، ئەو ڕوونکردنەوەی ماڵپەڕی خامنەیی لە کاتێدایە کە لە رێبەندانی ١٣٩٥ لە گرتە دەنگییەکدا کە دوکتور عەبدولکەریم سروش بڵاوی کردەوە ڕایگەیاند کە خامنەیی لە سەردەمی سەرکۆماری هاشمی رەفسنجانیشدا بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی بابەتی فەرهەنگی لە ئێران لە ژێرچۆکی خۆی ناوە . سروش لەو گرتە دەنگییەدا دەڵێت: هەموو ستراتێژییەکی فەرهەنگی لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامی‌دا راستەوخۆ لەلایەن خامنەییەوە دەستنیشان دەکرێت.

هاوکات لەگەڵ ئەو باسانە لە گەرمەی باس‌وخواستی بەربژێری وەزارەتەکاندا، عەلی موتەهەری جێگری سەرۆکی مەجلیسی ئێران باسی ئەوەی هێناگۆڕێ کە پێش مەجلیس، رووحانی ناوی بەربژێرەکان دەدا بە خامنەیی و پاشان بۆ مەجلیسی دەنێرێ.

کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"

دیارە ئەم شێر و رێویەم بۆیە هێناوە، بۆ ئەوەی باس لە دیارەدەیەکی‌تر بکەم، وەک هەموو دەزانن لانیکەم لە ٢٠ ساڵی ڕابردوودا بەگشتی و لە دوو هەڵبژاردنی ئەم دواییەی سەرکۆماریدا بەتایبەتی لە وەرزی هەڵبژاردندا، دوولایەنی رێفۆرمخوازی و بناژۆخوازی سەروکڵاویان پەیدا دەبێت و دۆخی هەڵبژاردنی ئێران وا نیشان دەدن، وەک بڵێی دوو بەرەی خەڵکی و دژە خەڵکی لە گۆڕەپانەکەن و بۆ ئەوەی شەڕ ساز نەبێت و قەیرانی ئابووری چارەسەر بێت و پەیوەندی ڕێژیم لەگەڵ جیهان ئاسایی بێتەوە، پێویستە دەنگ بە رێفۆرمخوازان بدرێت، پێچەوانەکەشی ئەگەر بێت‌و دەنگ بە بناژۆخواز بدرێت، یان تەنانەت دەنگ ندەی و هەڵبژاردن لە چوارچێوەی کۆماری ئیسلامیدا بە ڕەوا نەزانرێ، ئەوە بەو مانایەیە کە تۆ باوەرت بەوەیە خەڵکی ئێران تووشی شەڕ بکەی ، جا لەو نێوانەدا وانیشان دەدرا کە روحانی و خامنەیی دوو جەمسەری دژ بەیەکن و رووحانی ئاشتی دەوێت و خامنەیی شەڕ کە ئێستا دەرکەوتووە ئەگەر تەنانەت ئەوەش ڕاست بێت، کە گوایە خامنەیی شەڕی دەوێت، و رووحانی ئاشتی ، ئەوە دەنگدانی خەڵک و بەناو هەڵبژاردنەکەی سەرکۆماری هیچ کارتێکەری لەسەر هەڵوێست و سیاسەتی ڕێژیم نەبووە، چونکە دواتر و پاش دەنگدان ئەوە خامنەییە، کە ئاراستەی دەسەڵات و دەسەڵاتداری دیاری دەکات، وەزیر و گزیر دادەنێ و لادەدا.

ئەوە جودا لەو باسەیە کە لە پێکهاتەی کۆماری ئیسلامی هەتا چەند دەسەڵاتەکان سەربەخۆن و دەسەڵاتی "رێبەر" و "سەرکۆمار" چ جۆرە پەیوەندی و کارتێکەریی و دابەشکارییان لەگەڵ یەک هەیە.

سەبارەت بە پرسی دەنگدانی مەجلیس بۆ بەربژێرەکانی ئەنجوومەنی وەزیران دەبێت بڵێین؛ لە کاتی رێکخستنی ئەنجوومەنی وەزیرانی خولی یازدەیەم، پەراوێزی سیاسی دەنگدان و دەنگ‌نەدان بە وەزیرەکان لەلایەن مەجلیسەوە، ئەو کات باسی بەشداری و بەشداری نەکردن لە نارەزایەتییەکانی هەڵبژاردنی خولی دەیەم بوو، دیارە هەر ئەو کاتیش سێ لە بەربژێرەکان کە رووحانی بە مەجلیسی ناساندبوو، بە "تاوانی بەشداری لە فیتنەی سەوز" لەلایەن مەجلیسەوە دەنگیان پێنەدرا، بەڵام لە پەراوێزی دەنگدانی مەجلیس بە بەربژێرەکانی ئەنجومەنی دوازدەیەم باسی پێچەوانەی هاتە گۆرێ، واتە بوونی کەسێک بە وەزیر کە لە سەرکوتی ڕاستەوخۆی خەڵک لەو قۆناغەدا، دەستی هەبووە، لەگەڵ ئەوەیکە زەختێکی ڕاگەیاندنی زۆر گەورە لەسەر ئەوە سازبوو، هەتا وابکرێت کە "جەواد ئازەری جەهرۆمی" دەنگ نەهێنێتەوە، بەڵام دەنگی هێنایەوە، لە ڕاستییدا دەنگ‌هێنانەوەی جەهرۆمی لە مەجلیس دەستخۆشانە لە ناوبراو بۆ ئەو سەرکوتە بوو کە دەستی تێدا هەبووە و هەیە، هاوکات لەگەڵ زەختی میدیایی لەسەر جەهرۆمی کە هەتا ئێستاش بەردەوامە، ماڵپەڕی فەرمی خامنەیی دەقی قسەکانی خامنەیی بڵاودەکاتەوە، کە لە ساڵی ١٣٧٧ و لە چلەی کوژرانی ئەسەدوڵڵا لاجوردی گوتویەتی . هاوکات لەگەڵ ئەو باسانە فیلمی سینەمایی "ماجراهای نیمروز" بڵاوکرایەوە و خامنەیی لەگەڵ ئەکتەر و دەرهێنەری فیلمەکە کۆبۆوە و داوای لێکردن کە فیلمێکش لەسەر ژیانی ئەسەدوڵڵا لاجوردی ساز بکرێت.

لەگەڵ ئەوەی کە جەهرۆمی دەنگی بەڵێی وەرگرت، حەبیب بێتەرەف، وەک تەنیا وەزیرێک کە بەناوی رێفۆرمخوازەکانەوە لە لیستی بەربژێرەکان ناوی هاتبوو، دەنگی نەهێنایەوە و لەلایان مەجلیسەوە وەلانرا، لە کاتێدایە کە هەر فراکسیۆنی "ئومید" کە سەربە رێفۆرمخوازەکانە، بەتەنیا دەیتوانی دەنگ بۆ وەزیر بوونی بێتەرەف دابین بکات.

ئەگەر ئەو پەراوێزانە لە تەنیشت ناوی ئەندامانی نوێی " کۆمەڵەی دەستنیشان کردنی بەرژوەندییە باڵاکانی ڕێژیم" بەتایبەتی "برایم رەئیسی" و "محەمەد باقر قالیباف" دانێین ، بەروونی بۆمان دەردەکەوێت، کە نەک دەنگهێنانەوەکەی ئازەری جەهرۆمی، دەستخۆشانەیەک بۆ ئەو سەرکوتە بوو کە جەهرۆمی لە دژی خەڵکی ئێران کردوویەتی، بەڵکوو ئاراستەی ڕێژیمیش بەرەو ئەو ئاقارەیە کە ئەو کەسانەی لە سەرکوتی خەڵکدا دەستیان هەبووە، بە شێوازی جۆراوجۆر دەستخۆشانەیان پێبدرێت، کەوایە ستراتێژی بۆ دابەشکردنی پلەو پایە، خواستی خەڵک(هەڵبژاردن) نییە، تەنانەت لێهاتوویی و توانایی بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجەکانی ڕێژیمش نییە، بەڵکوو وەک خامنەیی خۆی گوتی: "نەگۆڕینی جێگای قوربانی و تاوانبارە" واتە ستراتێژی ڕێژیم ئەوەیە ئەوانەی لە سەرکوتی خەڵکی ئێراندا دەستیان هەبووە، خاوەنی "دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامین" و مافی خۆیانە لەسەر ئەو سفرەیەش بەشیان بەرکەوێت.

لە کۆتاییدا دەبێت بگوترێ، ئەوەی لە چوارچێوەی ڕێژیمدا وەک هەڵبژاردن، جیایی دەسەڵاتەکان لەیەک، پەیوەندی و کارتێکەری دەسەڵاتەکان لەسەر یەک، باسی لێدەکرێت تەنیا و تەنیا دیپلۆماسییەکەی درۆزنەی نێوخۆییەو هیچی تر و ئەوەی کە ئاراستەی ڕاستی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی دیاری دەکات خامنەیی و بنەماڵەکەیەتی، نەک خەڵک و هەڵبژاردنەکان تەنانەت ئەگەر پڕۆسەی هەڵبژاردنەکەش بەتەواوی ساغ بێت.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.