• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی ئوکتۆبەری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی رەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران

زایینی: ٠٧-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/١٥ - ١٩:٠٠ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
شەهلا دەباغی

سێ ساڵێک دەبوو هاتبوومە سوید؛ ڕۆژێک لە هەورازی نزیک ماڵ وەسەر دەکەوتم و دەستی کچەکەم گرتبوو و بەرەو ماڵ دەڕۆیشتینەوە؛ لەپڕ ژانێکی سەیر بەناو زگمدا هات ولەسەر زەوی دانیشم. لەو کاتەدا ژنێکی سویدی کە بە پەناماندا تێپەڕ دەبوو پرسی کە چ گرفتێکم هەیە؟ دەستی منداڵەکەمی گرت و پێکەوە چووینەوە ماڵ. لەداوی ئەم ڕۆژە تا ئێستا من و "ماری" پێوەندیمان ماوە گەرچی ئەو چەند شار و وڵاتی بۆ کار و دەرس خوێندن گۆڕێ.

١٤ ساڵ پێش ماری و هاوسەرەکەی بڕیاریان دا کە منداڵ لە ئافریقاڕا بێننە نێو ژیانی خۆیان. دیارە پڕۆسەی منداڵ هێنان لە وڵاتێکی دیکەڕا زۆر پێچ‌وپڵووچە و خەرجێکی زۆر، نزیک بە ١٥٠هەزار کڕۆنی تێدەچێ.

سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.

سێ ساڵ پێش ماری گوتی کە کچەکەیان نەخۆشی گورچیلەی هەیە و لە دوای کەسێک دەگەڕێن کە گورچیلەیەکی بداتێ و بابی ئامادەیە کە گورچیلەی خۆی بداتێ و خەریکی تاقیکردنەوەکانی پزشکین. دوای تاقیکردنەوەکان دەرکەوت کە خوێن و جەستەی منداڵ و باب پێک دەخۆن و پێوەندی گورچیلەکە بە باشی ئەنجام درا. دیارە کچەکە دەبێ هەتا کۆتایی ژیان ڕۆژانە هێندێک دەرمان بخوا.

فاکت

سەرەڕای دەنگی دژی ڕێکخراوەکانی مەدەنی و لایەنگرانی مافی منداڵان، لە دوایین ڕۆژەکانی ساڵی ١٣٩٢ "گەڵاڵە"یەک لە مەجلیسی ئێران پەسندکرا.(١) ئەو گەڵاڵەیە دواتر لە لایەن "شوڕای نگهبان"یش مۆری "تائید"ی لێدرا. بە پێی ئەو گەڵاڵەیە کەسانێک کە منداڵێک وەک منداڵی خۆیان سەرپەرستی دەکەن، دەتوانن بە پێی یاسا و شەرع ئەو منداڵانە بە هاوسەری خۆیان هەڵبژێرن و زەماوەندیان لەگەڵ بکەن.

ترسی چالاکانی مافی منداڵان لە پەسەندکردنی ئەو گەڵاڵەیە ئەوە بوو کە تەنانەت لە "دوران حضانت"دا ئەو ئیزنە یاساییە لە لایەن زۆریەک لە پیاوان جێبەجێ بکرێ کە سەرپەرستی زڕمنداڵەکانیان دەکەن یان ئەو منداڵانەی وەک منداڵی خۆیان وەریانگرتووە.

جیاوازی نیوان دوو ڕوانگە

من بە هیچ جۆر نامهەوێ بڵێم کە لە وڵاتی سویددا هیچ جۆرە نائەمنی و دەسدرێژییەک بە منداڵان تێدا بەدی ناکرێ. بە پێی ڕێکخراوی "نەجاتی منداڵان" لە سوید ساڵانە لە نێوان ٣ تا ٥ لە سەدی منداڵان لە لایەن نزیکترین کەسەکانیان یان کەسانیک "دەستدرێژی جنسی‌"یان پێدەکرێ.

تاوان و لەژێرپێنانی کەرامەت و مافی منداڵان لە هەموو شوێنێکی جیهان بەدی دەکرێ؛ بەڵام ئەوی کە بەرچاو و زەقە، جیاوازی نێوان یاساکانی وڵاتێکی وەک سوید و یاسا نائینسانییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ پاراستنی منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ، زۆربەی کات کچان.

لە کولتوری وڵاتێکی وەک سوید، ئینسان ناچێتە ئافریقا منداڵێک بێنێ کە دواتر زەماوەندی لەگەڵ بکا، بەڵام بە پێی یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئیزن دەدرێ کە بەناو "باوکەکان" لەگەڵ "منداڵی خۆیان" کە لە ژێر تەمەنی یاسایین زەماوەند بکەن.

لە ئێران منداڵێکی بێ‌پەنا و بێ سەرپەرەست کە دەکەوێتە ژێردەستی زڕبابێک، بە پێی یاساکانی ئێران دەکرێ دەستدرێژی جنسی بکرێتە سەر و بۆ هەتاهەتایە جەستە و ڕوحی ئازار بدرێ. سەیر ئەوەیە کە لایەنگرانی ئەو یاسایە ئەو یاسایە وەک چاکە دەرحەق بە منداڵانی بێ سەرپەرەست دەبینن و دەڵێن چونکە لە شەرع دا ئەم کارە ناشەرعی نابیندرێ و ئەو منداڵانە "حکم"ی منداڵی خۆتی نییە، کەوایە ئەو ڕەفتارە ناهەنجارە دەتوانێ یاسایی بێ.

بەرئەنجام

لە کۆمەڵگایەکی ئینسانی وەک سوید نەک تەنیا یاسای نەنووسراو و کولتورە ئینسانگەراکەی بڕیار دەدەن، بگرە مافی ئینسانی و پێوەندییەکانی ئینسانی لە ڕێگای یاساشەوە دابین دەکرێن. لە کۆمەڵگایەکی ئینسانیدا "ماری"یەکان دوو منداڵ لە ئافریقاڕا دەهێنن بۆ ئەوە ژیانێکی ئینسانییان پێ ببەخشن، خۆشەویستییان نیشان بدەن و "هاوسەری ماری" گورچیلەیەکی خۆی دەداتە کچەکە تا لە ژیان بەردەوام بێ. لە کۆمەڵگای نائینسانی ئێران‌دا منداڵ "کەرەستەیەکی جنسی"یە بۆ مەیل و هەوەسە نەخۆشەکانی بەشێک لە پیاوان کە بە پێی یاسا و شەرع هەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکرێ. لە کۆمەڵگای نائینسانی ئێران دا بە هەزاران منداڵ لە هەژاری دەفرۆشرێن و گورچیلەکانیان دەر دێ.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٠ لەم ژمارەیەدا:

ــ هەموو ڕێگاکان دەچنەوە کوردستان
ــ سەهۆڵبەردان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا
ــ دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
ــ زیندانیی سیاسی بوونی نییە
  • ڕەساڵەتی تەنز له شێعری \ ڕەساڵەتی تەنز له شێعری "مەلا مارف کۆکەیی"دا
    کۆمەڵیک ڕووداوی ناخۆش و تاڵ وەک شەڕە جیهانییه‌کان، شەڕی ناوخۆی ئێران، سیڵاوی مەهاباد، کوشتاری خەڵکی ئه‌م شاره و قات و قڕی له ماوەی ژیانی مەلا مارفدا که له سەر هەژاری و نەداری خەڵک شوێندانەر بوو له شێعرکانی ڕەنگدانه‌وەی جیددیان هه‌یه، شاعیری نوکته باز له سەردەمی دیکتاتۆرییه‌تدا زۆر جار به زمانی ته‌نز لۆمه له‌م بارودۆخه دەگرێ.
  • کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن کەریم پەرویزی: خەڵک بە هاتنیان بۆ سەرشەقام، ترسیان لە داپڵۆسینی ڕێژیم ڕەویوەتەوە و لە مەرحەلەیەکی دیکەدا، دەبێت ترسی خەڵک لە زیندان بشکێت و بڕۆنە بەر زیندانەکان و داوای ئازادکردنی گیراوەکان بکەن
    خرۆشانی جەماوەریی ڕۆژهەڵات و پەیامەکانی لە دوای ئەنجامە ئەرێنییەکەی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی باشوور، مژاری چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی تیشکە لەگەڵ کەریم پەرویزی، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە سەرنجتانی بۆ خوێندنەوەی ڕادەکێشین.
  • بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
    چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
  • باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد باشووری کوردستان و بنچینەی خەباتی گەلی کورد
    ئێمە دەبێ سەرەتا لە هەناوی کۆمەڵگەی خۆماندا حزوورمان هەبێت و ئاگاداری هەموو گرفت و خەسڵەتەکانۆ کۆمەڵگەی خۆمان بین و بتوانین جیاوازییە هەرێمی و ناوچەییەکان بناسین، هەتا بتوانین بەرنامە و پرۆژەکانمان لەسەر بنەمای واقیعی کۆمەڵگەکەمان بێت.
  • چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران چیرۆکی منداڵانی بێ‌‌سەرپەرەست لە ئێران
    سەرئەنجام دوای پڕۆسەی قانوونی، ماری و مێردەکەی پێکەوە لە ئافریقاڕا کچێک و کۆڕێکیان وەک منداڵی خۆیان وەرگرت. ئێستا ئەوان ١٤ ساڵ و ١٢ ساڵ تەمەنیانە و وەک هەر منداڵێکی دیکە دەچنە قوتابخانە و ژیانێکی باشیان هەیە.
  • خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك خۆكوژی كۆتاییەكی تراژێدیك
    دیاردەگەلێك كە بەربەستن لە بەردەم بەرزەفڕی مرۆڤ و وەك نەخۆشییەك خەون و ئارەزووەكانی مرۆڤ تووشی بەلاڕێداچوویی دەكەن و لە ئاكامدا ئەوە ئەو دیاردانەن كە زۆرجار زاڵ دەبن بەسەر مرۆڤدا. خۆكوژی یەكێك لەو دیاردانەیە كە ئەمڕۆ بەربینگی مرۆڤی گرتووە و بووەتە دیاردە لە نێو هەموو كۆمەڵگا مرۆییەكانی جیهاندا.
  • ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا ڕاسان پرۆژەیەکی سیاسی نوێ لە خەباتی ڕۆژهەڵاتدا
    زۆربەی بزاڤە ڕزگاریخوازەکانی دنیا لە حاڵەتێکدا سەریان هەڵداوە، کە دیکتاتۆرەکان ویستوویانە لە ڕێگای ئامرازەکانی هێز و دەسەڵاتەوە ڕێککەوتنێکی مڵکەجبوون لە نێوان خۆیان و کۆمەڵگادا ساز بکەن و کۆمەڵگا ملکەجی بەرژەوەندییەکانی خۆیان بکەن و ئەدەبیاتێک لە سەر کۆمەڵگا زاڵ بکەن کە لە ڕاستای دەسەڵاتی ئەواندا بێت و سەروەری ئەوانی تێدا گارانتی کرابێت.
  • دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی دیپلۆماسیی درۆزنەی نێوخۆیی
    کەوایە بەپێی وتەی بەرپرسانی ڕێژیم، خامنەیی ڕاستەوخۆ لە هەڵبژاردنی هەموو وەزیرەکانی رووحانیدا دەستی هەیە، ڕەنگە لێرەدا بگوترێ: "بۆخۆت بەخێر بێیتەوە، ئاگات لە کوێیە؟"
  • هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان هەموو رێگاکان دەچنەوە کوردستان
    لە دوای ٥٧ و خۆسەپاندنی رێژیمی ئیسلامی بەسەر گشتایەتیی جوغرافیای ئێراندا، کوردستان بوو بە مەکۆی گشت لایەنە پەراوێزخراوەکان، ئەو رۆژانە زۆر لایەن بوون کە لە نیشتمانی کوردەکاندا داڵدە درابوون، حیزبە کوردییەکان بە سینگ ئاوەڵاییەوە وەریانگرتن.
  • سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا سەهۆڵبەردان لە رۆژهەڵاتی ناویندا
    پەرەئەستاندنی دێموکراسی و پتەوبوونی پەیوەندیی لە نێوان ئەمریکا، وڵاتانی ئەورووپی، ژاپۆن، کورەی باشوور و ئوسترالیا "بەراییەکی ئاشتی" (zone of peace) لێ کەوتووەتەوە. دێموکراسی هەروەها ڕای گشتی کردووەتە فاکتەری سنووردارکەر، هەڵبەت نەک ڕێگر، لە پەیوەندی لەگەڵ شەڕکردنی وڵاتانی دێموکراتیکدا.
  • زیندانیی سیاسی بوونی نییە زیندانیی سیاسی بوونی نییە
    لە وڵاتێکی ژێر دەسەڵاتێکی دیکتاتۆری و فاشیستیدا، شتێک بە ناوی زیندانیی سیاسی ناتوانێ مانایەکی هەبێ و ئاماژەیەک بۆ شتێکی راستەقینە نابێ. لە راستیدا چەمکی زیندانیی سیاسی دەتوانێ چەمکێکی چەواشەکارانە و بەلاڕێدابەرانە بێ.
  • ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ ئەحمەد شێربەگی: دوكتور سه‌عید پێی وابوو كه‌ هه‌ر به‌شێكی كوردستان ڕزگاری بێ، كارتێكه‌ری خۆی له‌سه‌ر به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان ده‌بێ
    بە بۆنەی ٢٥ـەمین ساڵڕۆژی شەهیدانی بێرلین لە لایەن دیپلۆمات تێرۆریستانی نێردراوی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وتووێژێکی لەگەڵ "ئەحمەد شێربەگی" بێژەری بەناوبانگی ڕادیۆ دەنگی کوردستانی ئیران پێک هێناوە کە دەقی ئەم وتووێژە بەم چەشنەیە:
  • شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟ شەرەفکەندی، قارەمان یا پاڵەوان؟
    لە ڕاستیدا خودی وشەی "شۆڕش" (انقلاب) واتە گۆڕانێکی بنەڕەتی لە ناوەڕۆکدا؛ ئەوەش پێویستی بە هەندێک هۆکاری تایبەتی و گشتی هەیە کە هۆکارە تایبەتییەکە ئەوەیە سەرتاسەری شۆڕشەکانی مێژوو بە دەست کەسانی نوخبه و زانای کۆمەڵگای نێوخۆی خۆیان کراوە جا ئەم کەسانە لە هەر چین و توێژێکی کۆمەڵگا بن و بە هەر جۆرە بیرۆکەیەک.
  • کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان کرماشان، لانکەی کولتوور و ژیاری مرۆیی لە کوردستان
    لە ساڵانی ١٣٣٠ی (١٩٥٢ی زایینی) هەتاوی بەئەملا لەسەر دەستی كەسانێكی تر و نەوەیەكی تر شەپۆل و رەهەندێكی دیكە لە نووسین و داهێنانی ئەدەبی و بەتایبەت ژانری شیعر لە كرماشان و ئیلام سەر هەڵدەدەن و دەبنە ئاوێنەی باڵانوێنی كۆمەڵ و لەباری فەرهەنگییەوە پێشەنگایەتیی ئەو قۆناغە دەگرنە ئەستۆ.