• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٢ی دێسامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور

زایینی: ٠٧-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/١٥ - ١٩:٠٥ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
بەرەو درووستکردنی حکوومەتێکی سەربەخۆ و دێموکرات لە باشوور
عەلی مونەزەمی

باشووری کوردستان کە بەشێکە لە کوردستانی گەورە، لە ئاکامی دووجار دابەشبوونی کوردستان دا بە عێراقەوە لکێندراوە. پێش لە دایکبوونی عێراق لە رێگای سزاریەن لە لایەن وڵاتانی زلهێزی براوەی شەڕی یەکەمی جیهانی لە ئاکامی مردنی "پیاوی نەخۆشی ئورووپا" – یانی ئیمپراتووریەتی عوسمانی- مجد و تێکۆشانی کورد بۆ سەربەخۆیی لەو بەشەی وڵاتەکەمان دا بوونی هەبووە. ئەگەر زۆر نەگەڕێینەوە بۆ دواوە، هەر لە سەردەمی شەڕی یەکەمی جیهانی دا مەلکی کوردستان، شێخ مەحموودی حەفید، شاری سلێمانی کردە ناوەندی رێبەریی شۆڕشی سەربەخۆیی کوردستان لەو سەردەمەدا و لە لایەن کوردەکان بە گشتی و رێبەری نەتەوەپەروەر و ناوداری کورد - سمکۆ شکاک-ەوە پشتیوانی لێکرا.

ئامانجی دامەزراندنی وڵاتێکی سەربەخۆ و نەتەوەیی لەو بەشەی نیشتیمانیش دا هەر وەک بەشەکانی دیکە لە رەوتی شۆڕشەکانی کورد لە دوای ڕاپەرینی شێخ مەحموودیش هەر وەک خۆی ماوەتەوە. ئەمڕۆ ئاسۆی وەدیهاتنی ئەو ئامانجە لەمێژینەیە لە هەموو کاتێک روونتر و شانسی گەییشتنمان بە سەربەخۆیی لە هەموو کاتێک زیاترە. رێبەرانی کورد لە باشوور لە بەر روناکایی تیشکی ئەو بیرە نەتەوەییەدا بڕیاریان داوە کە لە ٢٥ی سێپتەمبردا گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی باشووری وڵات بەرێوەبەرن. ئاکامی ئەو بڕیارە دیارە کە بە دڵی دوژمنانی کورد نەبووە و نییە. لەو وتارە دا هەوڵ دەدرێ کە لە بەر تیشکی بیری سێ فیلسوفی گەورە، هابز، لاک و رۆسۆ کە تێئۆرییەکانیان بە "گرێبەستی کۆمەڵایەتی" بە ناو بانگە، هۆکارەکانی دامەزراندنی حکوومەتی سەربەخۆ لە باشوور روون بکرێنەوە. پێویستە بوترێ کە ئاگۆستین دامەزراندنی حکوومەتی سەربەخۆی راستین دەگەڕێنێتەوە بۆ هۆکاری داگیرکاری. لە بەر ئەوەیکە داگیرکەران وەک جەردە و ڕێگر وان و ئارامی و پێشکەوتن لە خەڵک زەوت دەکەن.

رەوشی ڕۆژهەڵاتی نێوەراست بە گشتی زۆر ئاڵۆز و تێکەڵ پێکەڵە و تا ڕادەیەکی زۆر ئانارشیزم بە سەریدا زاڵە و هەر لایەن یان گرووپێک لاواز دەربکەوێ، دەتوانێ ببێتە ئامانجی هێرشی دەوروبەر. وەها حاڵەتێک وەک ئەوەیە کە هابز لە کتێبە بەناوبانگەکەی بە ناوی "لێڤیاتان" دا بە "حاڵەتی سرووشتی یان خوەزایی" ناوی دەبات؛ حاڵەتێک کە تێدا دەسەڵاتێکی سەردەست بوونی نییە و ئەو یەکە دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی هەر تاکێک خاوەنی ئازادییەکی لە ڕادەبەدەری بێ سنوور بێت و ئەوە خۆی لە خۆیدا دەبێتە هۆی ئەوەیکە هیچ کەس و لایەنێک هەست بە ئاسایش و پارێزراوبوون نەکا. بۆیە تاکەکان لەگەڵ باڵادەستێک گرێبەست گرێ دەدەن و هێزێکی حوکمڕانی پێک دێنن. ئەو هێزە حکوومەتییە دەبێتە خاوەنی دەسەڵاتێکی سنووردار بۆ دابین کردنی ئاشتی لە وڵاتدا. هابز تێروانینێکی نەرێنی هەیە بە نیسبەت مرۆڤەکانەوە و پێی وایە کە مرۆڤەکان بە شێوازێکی سرووشتی خۆپەرەستن و حکوومەتەکان وەک پێویستییەک پێکهێنران بۆ ئەوەیکە ئاشتیی نێوان مرۆڤەکان بپارێزن. لە بەر ئەوەیکە هەر مرۆڤێک لە بەر خۆپەرەستی دەتوانێ داوای شتی زیاتر بکا و هەوڵ بدات کە زیاتر دەست بە سەر سەرچاوەکاندا بگرێ و ئەو یەکە دەتوانێ بە ئاسانی لە نێوان مرۆڤەکاندا گرژی و ئاڵۆزی پێک بێنێ.

بەرەواژی هابز، جان لاک پێی وایە کە مرۆڤەکان بۆیە ویستیان پشتگیری لە دامەزراندنی حکوومەت بکەن، کە حکوومەت ئەرکی کەمتر دەداتە تاکەکان و لە بەرامبەردا ئەمن و ئاسایشیان دابین دەکا، لە بەرامبەر مرۆڤەکانی دیکە و گیاندارانی وەحشی دا دەیانپارێزێ و بوونیان لەگەڵ خەڵکی دیکە و ژیانێکی کۆمەڵایەتی دەستەبەر دەکا و .... بۆیە هەبوونی حکوومەت بە قازانجترە بۆیان تا زەرەری هەبێ. ئەوە بەو مانایەیە کە جان لاک تێڕوانینێکی ئەرێنی هەبووە بە نیسبەت مرۆڤ و پێی وابووە کە مرۆڤەکان بە هەستکردن و تێگەیشتن، بەو راستیە دەگەن کە مرۆڤەکان بە هاوکاری دەتوانن قازانجەکانیان باشتر بپارێزن و ئەو تێگەیشتنە هانیان دەدات کە حکوومەت یان نەزمێکی سیاسی پێک بێنن.

بەڵام رۆسۆ پێی وایە کە تاکەکان بۆ پاراستنی ئازادی و مافی خۆیان دەچنە نێو پێکهێنانی حکوومەتێک. بۆیە تاکە ساکارەکان ویست و ئیرادەی خۆیان تێکەڵ بە ویست و ئیرادەی گشتی دەکەن. ئیرادەی گشتی لە سەرووی ئیرادەی تاکەکانەوەیە و بە شێوازێکی یەکگرتوو لە راستای بەرژەوەندیی گشتیدایە. ئیرادەی گشتی لەگەڵ ئیرادەی هەمووان (کۆی ئیرادەی هەموو تاکەکان) جیاوازە. ئیرادەی هەموو تاکەکان شتێکی خۆپەرەستانە و ئێگۆئیستییە؛ بەڵام ئەوە ئیرادەی گشتییە کە دەبێتە هۆی دەسەڵات و هێزی رەوا، بۆیە هێزی بەرێوەبەری و مودیرییەتی دەبێ بەشێک و گرێدراو بە ئیرادەی گشتی بن.

بە لە بەرچاو گرتنی هەل و مەرجی باشووری کوردستان، دەبێ دان بەو راستییە دابنێین کە چارەنووسی باشووری کوردستان تەنیا گرێدراو بە چارەنووسی گەلی کورد نییە؛ بەڵکوو ئەو یەکە گرێدراوەتەوە بە چارەنووسی هەموو ئەو پێکهاتانە کە لە سەر خاکی باشووری کوردستان دەژین و لە دوای پێکهاتنی حکوومەتی سەربەخۆی کوردستان، هەمووان دەبنە بەشێک لە هاووڵاتیانی ئەو حکوومەتە سەربەخۆ نوێیە.

بەڵام بە لە بەرچاوگرتنی ئەو تێئوریانەی سەرەوە، گەلۆ ئەو پێکهاتانە پێویستیان بە پێکهێنانی حکوومەتێکی سەربەخۆ هەیە لە سەر خاکی باشوور یان بوونیان لە چوارچێوەی حکوومەتی ئێستای عێراق دا پێویستترە؟ کام فاکتۆر بە قازانجی پێکهاتنی ئەو حکوومەتە سەربەخۆیە دەور دەگێڕێ؟

ئەگەر ئێمە تێئۆریی هابز بۆ پێکهێنانی حکوومەتی سەربەخۆ لە باشووردا لە بەر چاو بگرین، بۆ کورد بە تەنیا دەتوانێ راست بێ و کوردەکان بە بەستنی کۆنتراکتێک لەگەڵ پارتە سیاسیەکانیان یان رێبەرانیان دەتوانن بۆ پاراستنی خۆیان حکوومەتێکی سەربەخۆ پێک بێنن کە هەم ئەوان بپارێزێ و هەم بەرژەوەندیی ئەوان. بەڵام ئەگەر کورد تەنیا و تەنیا بە شێوازێکی خۆپەرەستانە بەرژەوەندیی خۆی لە بەر چاو بگرێ و گەلانی دیکە کە ئەمرۆ لە سەر خاکی کوردستان دەژین لە بیر خۆیان بەرن، ئەو یەکە نەک چارەسەریی ناکۆکییەکان بە شکڵێکی ریشەیی ناکات، بەڵکوو دەبێتە هۆی پشێوی و سەرهەڵدانی کێشە و گیر و گرفتی نوێ لە نێوخۆی کوردستانی سەربەخۆدا. پاراستنی بەرژەوندیی کورد نایەتە مانای پاراستنی خەڵکی باشوور. لێرە دا باسی کەم و زۆریی گەلانی دیکە ناکرێ، لە بەر ئەوەیکە ماف و ئازادی پێوەندییان بە چۆنایەتییەوە هەیە نەک چەندایەتی.

تێئۆریی جان لاکیش هەر وەک تێئۆریی هابز ناتوانێ جێگای پشت پێ بەستن بێ بۆ پێکهێنانی حکوومەتی سەربەخۆ لە باشووردا. لە بەر ئەوەی کە لێرەدا باسی ئەوە ناکرێ کە حکوومەت بە کام تاک یان گەل چەندە ماف و چەندە ئەرک دەسپێرێ کە ئەو تاک یان گەلانە لە دامەزراندنی حکوومەتێکی سەربەخۆ پشتیوانی بکەن و لە گەڵیدا رێک کەون.

بۆیە بە بڕوای من رێبەران و دەسەڵاتدارانی کورد بە تێگەییشتێنێکی راست و درووست و دێمۆکراتیک هەنگاو بەرەوە سەربەخۆیی هەڵدەگرن و لە جەهد و تێکۆشانێکی زۆردان بۆ ئەوەی کە پێکهێنانی حکوومەتی سەربەخۆ دەرهاوێشتی ئیرادە و ویستی خەڵک و هەموو پێکهاتەکانی خۆجێی باشووری کوردستان بێ. ئەو یەکە لە تێئۆرییەکانی رۆسۆ زۆر نزیکە کە بریارە بە زوویی لە گشتپرسی دا پیشان بدرێ. وەها ئیرادەیەک لە لایەک لە سەرووی ئیرادەی هەموو تاکەکان دەبێ و لە لایەکی دیکەوە لە سەرووی ئیرادەی هەر یەک لە گەلانی خۆجێی باشووری وڵاتەکەمان. ئەو یەکە لە لایەک فاکتۆر و پرەنسیپە دێموکراتیکەکان لە دەستپێکی دامەزراندنی ئەو حکوومەتە نوێیە سەربەخۆیەدا دەچەسپێنێ و لە لایەکی دیکە بەرێوەبەرانی حکوومەت لە سەرئێشە و کێشەکانی پێکهاتەکان دەپارێزێ و هەروەها هەموو تاکەکان و پێکهاتەکان دەتوانن هەست بە ئاسوودەیی بکەن و خۆیان بە شەریک و بەرپرس بزانن لەو حکوومەتەدا.

نموونەی وەها، ئەگەر نەڵێین لە دونیا دا بوونی نەبووە و نییە، بە دڵنیاییەوە دەتوانین بڵێین کە دەبێتە نموونەیەکی دەگمەن.

چوونی مەسعود بارزانی بۆ کەرکووک و ناوچەکانی دیکە و ئاخافتن لە گەڵ گەلان و هۆزەکانی غەیری کورد و پێکهێنانی شاند بۆ فۆرموولەکردنی داخوازیی ئەوان و دڵنیاکردنیان لە پارێزراوبوونی ماف و ئاسایشیان و ... نیشان دەدات کە بناغەی ئەو حکوومەتە سەربەخۆیە لە سەر دادپەروەری دادەنرێ. یانی چوار فاکتۆری سەرەکی لە بەرژەوەندیی سەربەخۆیی دا رۆڵێکی بەرز دەبینن: ١. ئەوەی کە پێکهێنانی حکوومەتی سەربەخۆ لە ئیرادەی گشتیی خەڵكەوە سەرچاوە دەگرێ ٢. بناغەی ئەو حکوومەتە لە سەر دادپەروەری دادەمەزرێ ٣. دێموکراتیک بوونی ئەو حکوومەتە بە لە بەرچاوگرتنی بەستێنی ئەو حکوومەتە نوێیە کە لە سەر بناغەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێ کە بە هەموو کەم و کوڕیەکانیەوە نموونەی دێموکراسییە لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراست دا و ٤.
هەبوونی هێزی بەهیزی پێشمەرگە کە دەتوانێ ئاسوودەیی و ئاسایشی هاووڵاتیان دابین بکا.

ئەنجام:

باشووری کوردستان لە مێژ ساڵە خەبات دەکات بۆ سەربەخۆیی. سەربەخۆیی ئەو پارچەیەی کوردستان لە ئیرادەی گشتیی خەڵکەکەیەوە سەرچاوە دەگرێ و بریار وایە لە گشتپرسی دا ئەو ئیرادەیە پیشان بدرێ.

چوار فاکتۆری سەرچاوە گرتنی ئەم سەربەخۆییە لە ئیرادەی گشتی، دادپەروەری وەک بناغەی ئەو حکوومەتە، دێموکراسی و هەبوونی هێزی پێشمەرگە بۆ دابین کردنی ئاسایش و ئاسوودەیی هاووڵاتیان لەو فاکتۆرانەن کە لە بەرژەوەندیی حکوومەتی سەربەخۆی باشووری کوردستان دا دەبن.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٤ لەم ژمارەیەدا:

ــ قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
ــ ڕاسان و پێشمەرگە
ــ ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
ــ بورجی بابل
  • مەرگی نووسەر مەرگی نووسەر
    ئه‌وه‌ ده‌زانین ده‌ق، بە تەنیا بە دێڕێک ناڵێن کە لە لێزگەیەک وشە پێکهاتبێ که‌ واتایه‌کی ئاسمانی ("په‌یام"ی نووسەر-خودا)ی لێوه‌ده‌رچێ؛ به‌ڵکوو که‌شایه‌کی فره‌رەهەندە،‌ له‌ کۆمه‌ڵه‌ نووسینێکی جۆراوجۆردا، که‌ هیچ کامیان خاوەن رەسەنایەتی نین، له‌وێدا تێکه‌ڵ به‌ یه‌ک ده‌بن و له‌یه‌ک ده‌نگوێن.
  • سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان سامانی وڵات بۆ تیرۆریستان، وێرانی و دواکەوتوویی بۆ کوردستان
    ئێستا دوای تێپەڕبوونی ماوەیەکی زۆر لە ڕووداوەکە، خەڵکی ناوچەکە لە زۆر ڕووەوە لە ژێر گوشاردان و سەرمای زستان و باران لەلایەک، نەبوونی خانوو یان تەنانەت لە هەندێک شوێن خێوەتیش لەلایەکی‌تر خەڵکی نیگەران کردووە.
  • راسان و پێشمەرگە راسان و پێشمەرگە
    لە راساندا گۆڕەپانی خەبات ئەوەندە بەرفراوان بووە كە دەرفەتی بۆ یەك بە یەكی ئەندامانی كۆمەڵگا رەخساندووە تاکوو بەپێی شوێن و رێگەی خۆی هەنگاو بنێت و هیچ جیاوازییەك لە بواری ئەرك و جێبەجێ كردنەوە بوونی نییە، تەنیا ئەوە پێویستە ئەو كردارە لە خزمەتی رزگاركردنی نەتەوەدا بێت.
  • بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا بوومەلەرزەی ڕۆژهەڵات و پێکدادان لە نێوان ناسیۆنالیزمی ئێرانی و کوردیدا
    هەموو لایەک دەبێ باش بزانن کە شارستانیەت و کولتوور شتی دینامیکن و لە رەوتی مێژوودا دەتوانن تووشی ئاڵوگۆڕ بن، بەرز بن یان لەنێوبچن.
  • زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن زەمەن تێدەپەڕێ و لێقەوماوانی کرماشان هێشتا بێ‌ماڵ و حاڵن
    دوایین ڕاپۆرتە پێوەندیدارکان بە بارودۆخی ژیان پاش بوومەلەرزەی ٢١ی خەزەڵوەر لە پارێزگای کرماشان کە زۆرتر له ١٠هزار کوژرا و بریندا لێکەوتەوە، دەری دەخات کە سەرباری تێپەڕینی زۆرتر له سێ هەفته بەسەر ئەم تراژێدیا، هێشتا هیچ هەنگاوێکی شوێندانەر بۆ ساڕێژکردنەوەی برینی زامداران هەڵنەگیراوە.
  • کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم کارەساتی بومەلەرزه لە کرماشان و بێخەمیی ڕێژیم
    ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەشێکی کەم لە ماڵە ڕووخاوەکان پشکێندراون و ئاماری بی سەروشوێنەکان هێشتا دیار نییە و مەزەندە دەکرێ کە ئاماری کوژراو و بریندارەکان زۆرتر بێت.
  • قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان قاسملوو، پرسی ژن و ڕاسان
    لە ئاخاوتنێکدا لە ٨ی مارسی ١٩٨٩ی زایینیدا، دوکتور قاسملوو پێداگری لەسەر ئەوە دەکا کە "خەبات بۆ ئەوەی ژن مافی خۆی وەربگرێ، بە هیچ شێوەیەک جودا نییە لە خەباتی میلەتەکەمان بۆ دێموکراسی و خودموختاری."
  • یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن یاسا هەڵاواردەکان ساڵانە میلیاردها دۆلار زیان بە رۆژهەڵاتی ناوەراست دەگەیەنن
    چونکە تا کاتێک ژنانی عەرەبستان بتوانن بە بێ مۆڵەتی پیاوی بنەماڵە – باوک، هاوسەر، جاری وایە تەنانەت کوڕەکەی خۆی – کار بکەن، بڕۆنە سەفەر، کاروباری یاسایی ئەنجام بدەن و بەشێوەیەکی دیکە بەشداری لە ژیانی کۆمەڵایەتی بکەن، وڵات ناتوانێ هەست بە هێزی ئابووری نیوەی دیکەی کۆمەڵگا بکات.
  • ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان ئێرە ڕۆژهەڵاتە بە کاتی کرماشان
    لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەردەوام باس له نەبوونی خزمەتگوزاری و گوێنەدانی بەرپرسانی ڕێژیم لەو بارەیەوە کراوە بەچەشنێک کە نەتەنیا یارمەتی بە خەڵک نادەن بەڵکوو تەنیا بۆ سەیر و سیاحەت دەچنە شوێنی بوومەلەرزەکە؛ ئەو باسەش لە ڕاگەیەندنەکانی ڕێژیم لەوانەش "ایرنا" و "ایسنا" بڵاو بووەتەوە هەروەها هەندێک لە ڕۆژنامەکانی ڕێژیم وەک "ابتکار" بە تیتری گەورە نووسیان "تور زلزلە گردی!" .
  • ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان ئاو، کۆڵەکەی ستراتیژی داهاتووی کوردستان
    واتای دووهەم: ئەو ڕێژە ئاوە، بۆ وەدیهێنانی خواست و ویستی کۆماری ئیسلامی زۆر کەمە، واتە ژینگە گەورەترین بەربەستی سەر ڕێی کۆماری ئیسلامییە بۆ وەدیهێنانی خەونەکانی.
  • ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن ڕێبەڕیی لێبڕاو و هێزی پێشمەرگەی کاریگەر زامنی سەرکەوتنن
    شەڕی داگیرکەرانی کوردستان بەرامبەر بە نەتەوەی کورد بە گشتی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەتایبەتی، تەنیا بە ڕوبەڕووبوونەوەی نیزامی نەبەستراوەتەوە بەڵکوو دوژمن لە ڕێگای جیاجیا و یەک لەوان پڕوپاگەندەی بێبنەما بەردەوام هەوڵ دەدات پرش و بڵاوی لە نێو ماڵی کوردان دروست بکات تاکوو بەمشێوەیە زیاتر بتوانێت بە ئامانجە گڵاوەکانی بگات.
  • بورجی بابل بورجی بابل
    رووداوە کۆنە مێژووییەکان و تەنانەت ئوستوورەکانیش دەڵێن بۆ ئەوەیکە کۆمەڵگایەک لاواز بکەی تاکوو خۆی بەرەو پووکانەوە بڕوا، باشتر وایە کە ئاژاوەی تێ بخەی و خۆیان بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەی تاکوو هەم گرفتە سەرەکییەکە لەیاد بکەن و هەم تەنیا بە نێوخۆیانەوە خەریک بن و خۆیان ببنە هۆکاری داڕزاندنی خۆیان.
  • عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ عەلی ئەشرەف مورادی: ئەو ڕێژیمە، کارەساتەکانیش بە دەرفەتێک بۆ سەرکوت، چەوساندنەوە و تۆڵەئەستاندنەوە لەو گەلە مافخوازە دەزانێ
    لە پێوەندی لەگەڵ زەویلەرزەی پارێزگای کرماشاندا، بەرێزعەلی ئەشرەف مەجیدی، ئەندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وڵامی چەند پرسیارێکی ڕۆژنامەی کوردستانی داوەتەوە کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک
    بەڵام وتووێژ و کارکردن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی لە هەندێک بابەت دا زۆر جیاوازییەکی لەگەڵ قسەکردن لەگەڵ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دا نییە بەڵکوو لەوانەشە خەساری زۆرتر بێت؛ بۆیە لە پێوەندی لەگەڵ ئەو نزیک‌بوونەوە پێویستە چەند خاڵ بەم شێوەی خوارەوە لە بیر نەکرێن.