کوردستان میدیا: دوناڵد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا لە پڕۆژەیەکی نوێدا هەوڵ دەدات سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بخاتە نێو لیستەی تێرۆرەوە.
ڕۆژنامەی فاینێنشیاڵ تایمزی بەریتانیا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە ئەگەری زۆرە ئامریکا لە پڕۆژەیەکی نوێدا دژی ڕێژیمی ئێران، سپای پاسداران بخاتە لیستەی گرووپە تێرۆریستییەکانەوە.
ئەو ڕۆژنامە بریتانیاییە لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕاپۆرتەدا نووسیویەتی: دەوڵەتی ترامپ وەک بەشێک لە ستراتیژی نوێی خۆی دژی ئێران، ئەگەری زۆرە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێت و گەمارۆی بخاتە سەر.
بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئامریکا کە ناوی ئاشکرا نەکراوە لەو باریەوەیە گوتوویەتی: چاوەڕوان دەکرێت هەوڵی نوێ دژی هەڵوێست و کردەوەکانی ڕێژیمی ئێران بگیرێتەبەر، کە ئەویش ناساندنی سپای پاسدارانە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و هاوکات چەندین هێزی دیکەی وەک نوێنەری سپای پاسداران وەک حەماس، حیزبوڵڵا و حەشدی شەعبی لە عێراق، سووریه و عێراق دەکەونە ناو ئەو گەمارۆیەی ئامریکاوە.
پێشتریش کۆنگرەی ئامریکا لە گەڵاڵەیەکدا سەرکۆماری ئەو وڵاتەی ئەرکدار کردبووکە سپای تێرۆریستی پاسداران لە لیستەی تێرۆرەوە بهاوێت.
هەروەها پۆل ڕایان نوێنەری مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا بە توندی ڕەخنەی لە ڕێککەوتنی ناوکی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران گرت، و باسی لەوەش کردووە کە؛ ڕێکخراوی سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران لە لیستەی تێرۆر بهاوێن.
نوێنەری مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لە ئایپەک (کۆمیتەی پێوەندیی گشتیی ئامریکا و ئیسرائیل) باسی لەوە کردووە کە؛ دەبێ ناوی سپای پاسداران بخرێتە لیستەی تێرۆریزمەوە.
ڕێکەوتی٢٢ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو، ههڵمهتی گهردهلوولی تویتێری بۆ پشتیوانی له داوای به تێرۆریست ناساندنی سپای پاسداران، دهستی پێكرد و چالاكانی ئهو كهمپەینه، ههڵمهتهكه به سهركهوتوو وهسف دهكهن.
ئامریكا ساڵی ٢٠٠٧، سپای قودسی، كه لقی دهرهوهی وڵاتی سپای پاسدارانه، خسته نێو لیستی گرووپه تێرۆریستییهكانەوە. لهم ساڵانهی دواییشدا دەیان فهرماندهی سپا لهلایهن ئامریكا و وڵاتانی دیكهی ڕۆژئاواییەوە، خراونهته لیستی ڕهشی تێرۆر یان تهحریم كراون.