کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات لە پرسەی مام جەلال لە سلێمانییە

15:22 - 16 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان‌دا بەشداری کرد.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە سەرپەرەستی محەممەد نەزیف قادری ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی جەلال تاڵەبانی سەرکۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان‌دا بەشداری کرد.

لەو کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییەدا هەیئەتی حیزبی دێموکرات هاوخەمی خۆی بە ڕێبەرایەتی و بنەماڵەی مام جەلال گەیاند.

لەو ڕێوڕەسمەدا ژمارەیەکی بەرچاو له هێز و لایەنه سیاسییەکان و خەڵکی کوردستان بەشداریان کردبوو.