کوردستان میدیا: دوای ئەوەیکە دانڵد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا، لە پڕۆژەیەکی نوێ‌دا هەوڵی دا سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بخاتە نێو لیستەی تێرۆرەوە، بەرپرسانی نیزامیی ئەو ڕێژیمە هەڕەشە لە ئامریکا دەکەن.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دوای بڕیاری بەرپرسانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا بۆ ئەوەیکە سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێران بخەنە لیستەی تێرۆرەوە، بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە توندی هەڕەشە هێرشی نیزامی‌یان لە ئامریکا کرد.
لەو بارەوە ڕێکخراوی سپاى تێرۆریستی پاسدارانى ڕێژیمی ئيسلامیى ئێران ڕايگه‌ياندووە، ئه‌گه‌ر بێت و ئامریکا ئێمه بخاته ليستى تێرۆره‌وه، ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا چۆن مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ داعش كردووه، به‌و جۆره‌ش مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئەرتەشی ئه‌مريكا ده‌كه‌ين.
فەرماندەی سپای پاسدارانی ڕێژیم، پاسداری تێرۆریست محه‌ممه‌د عەلی جه‌عفه‌رى، له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌نى ستراتيژیى سپاى پاسداران وتوویەتی: ئه‌گه‌ر واشنگتۆن ياساى سزادان له دژى ئێران كارا بكات، پێويسته هێزه‌كانى بە مەودای ٢٠٠٠ كيلۆمێتر له ئێران دوور بخاته‌وه، كه ئه‌و مه‌ودايه، مه‌وداى گه‌يشتنى مووشه‌كه‌كانى ئێران بە بنکە نیزامییەکانی ئامریکایە.
هه‌روه‌ها ئەو بەرپرسەی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: یاسای سزاكانى ئا‌مريكا له دژى ئێران واتای ده‌رچوونى ئا‌مريكای له ڕێككه‌وتنى ناوكییە.
هەروەها محەممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران، هه‌ڕه‌شه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ده‌كات و وتوویەتی: ئه‌گه‌ر سپای پاسدارانی ئێران به ڕێكخراوێكی تێرۆریستی بناسێنن، وڵامێكی هێنده به‌هێزیان ده‌ده‌ینه‌وه تا ماون له بیریان نه‌چێته‌وه.
لەو پێوەندییەدا حەسەن نەسروڵڵا سەرۆکی حیزبوڵڵا، هەڕەشەی لە ئامریکا کردووە و پشتیوانیی خۆی لە ڕێژیمی ئێران دەربڕیوە.
دەوڵەتی ترامپ وەک بەشێک لە ستراتیژیی نوێی خۆی دژی ئێران، دەیەوێت سپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران وەک ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێت و گەمارۆ بخاتە سەری.
پۆل ڕایان نوێنەری مەجلیسی نوێنەرانی ئامریکا لە ئایپەک (کۆمیتەی پێوەندیی گشتیی ئامریکا و ئیسرائیل) باسی لەوە کردبوو، کە دەبێ ناوی سپای پاسداران بخرێتە لیستەی تێرۆرەوە.
لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، ڕێژیمی ئێران وەک یەکەم پشتیوانی تێرۆریزم لە جیهاندا ناسێنراوە.