کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ڕێژیمی ئێران ناوەڕۆکی بەرجامی پێشێل کردووە

15:53 - 17 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: بەپێی قسەکانی ترامپ لەم دواییانەدا، ڕێژیمی ئێران یارمەتی ماڵی دەگەینێتە کورەی باکوور و بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا دەکات.

دانڵد ترامپ سەرکۆماری ئامریکا، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، ڕایگەیاند: کە ئێران یارمەتی ماڵی دەگەینێتە کورەی باکوور و لەگەڵی بازرگانی دەکات و پێبەندییە ناوەکییەکانی ١+٥ پێشێل کردووە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێسپۆتینگ، ترامپ لە میدیای TBN)) لەم بارە وتوویە: ئەمن دەزانم ڕێژیمی ئێران یارمەتی دەگەینێتە کورەی باکوور و بەڵێن دەدەم کە ئەوان (ڕێژیمی ئێران) لەگەڵ ئەو وڵاتە پێوەندیی بازرگانییان هەیە و ئەوەش ناوەڕۆکی بەرجامی پێشێل کردووە و ئێمە ناتوانین چاوپۆشی لەم شتە بکەین.

ترامپ ئەوەشی زیاد کرد، لەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیک چ دەکەم، سەرتان سوور دەمێنێ. دەتوانم بڵێم ئێران گەمەکەرێکی خراپە و ئێمەش وەکوو خۆی مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.

ترامپ بڕیارە ٢٣ی ڕەزبەر، ڕاپۆرتێک لەسەر ڕادەی پێبەندی ئێران بە بەرجام بداتە کۆنگرەی ئامریکا و ئەگەر تێیدا ئاشکرا بێت ئێران بەرجامی پێشێل کردووە، ئامریکا ئابڵۆقەی تازە لەسەر ڕێژیمی ئێران زیاد دەکات.

ڕێژیمی ئێران لە هەر جێگایەک کە کێشە و ئاڵۆزیەکی تێدا بێ دەستێوەردان دەکات و بەو کارانە جێگە و پێگەی خۆی لە ناوچەکەدا لێژ دەکات و ئەو هەڵسوکەوتەی ڕێژیمی ئێران مەترسی شەڕی جیهانی لێ دەکەوێتەوە.

لەم بارەوە کێسینجێر دیپلۆماتکاری بەناوبانگی ئامریکایی باسی لە دەسپێکی شەڕی جیهانیی سێهەم کردووە، کە بە هێرش بۆ سەر ڕێژیمی ئێران دەست پێ دەکات.

ناوبراو وتوویەتی: هەندێک کەس بە هەڵە باسی شەڕی ئامریکا و کورەی باکوور دەکەن؛ شەڕی ئەمجارە لە نێوان ئێران و ئامریکا دەبێت.