• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
١٩ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

گەڵاڵەی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان پێشکەش بە کۆنگرەی ئامریکا کرا

زایینی: ١١-١٠-٢٠١٧ - هەتاوی: ١٣٩٦/٠٧/١٩ - ١٠:١٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
گەڵاڵەی پشتیوانی لە سەربەخۆیی کوردستان پێشکەش بە کۆنگرەی ئامریکا کرا
کوردستان میدیا: بەشێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئامریکا چەند ڕۆژ پێش، سەربەخۆیی کوردستان و دامەزرانی وڵاتی کوردستانیان وەکوو مافێکی بێ ئەملاوئەولای نەتەوەی کورد لە قەڵەم دا.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان کۆمەڵێک لە نوێنەرانی کۆنگرەی ئامریکا لە ڕاستای پشتیوانی لە ویست و مافی نەتەوەی کورد، گەڵاڵەیەکیان داڕشت و بە مەبەستی تاوتوێ کردن و دەنگ وەرگرتن، پێشکەشی کۆنگرەی ئامریکایان کرد.

لەم گەڵاڵەیەدا کە لە لایەن "فرانکس ئاریزۆنا" داڕێژراوە، گەیشتن بە سەربەخۆیی وەکوو مافێکی ڕەوای نەتەوەی کورد لە کوردستانی باشوور ئاماژەی پێکراوە و بە مافێکی سەلمێنراوی کورد ئەژمێردراوە. لەم ڕەشنووسەدا باس لەوە کراوە کە مافی دیاری کردنی چارەی خۆنووسین لە مافە سەرەکییەکانی هەر نەتەوەیەکە، کە لە پەیماننامە جیهانییەکان لە چوارچێوەی مافە مەدەنی و سیاسییەکان باسی لێ کراوە، "هەموو نەتەوەکانی جیهان لە مافی چارەی خۆنووسین بەرین و هەر بەپێی ئەم خاڵە ئازادانە لە مەڕ بابەتە سیاسییەکان بڕیار دەدەن و بابەتە ئابوورییەکانی خۆیان هەڵدەبژێرن و مافی گەشەی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیی دەستەبەر دەکەن".

لەم گەڵاڵەیە ئاماژە بەوەش کراوە کە نەتەوەی کورد لەبەر ئەوەی دەتوانێت داوای سەربەخۆیی بکات، چوونکە تایبەتمەندیی پێویستی بۆ گەیشتن بە مافی چارەی خۆنووسینی هەیە، کە بریتین لە: زمان، ئایینی هاوبەش، پیشینەی نەتەوەیی، فەرهەنگی و مێژووی هاوبەش.

هەروەها هەرێمی کوردستان لە عێراق سەلماندوویەتی کە شوێندانەرترین هاوپەیمانی ئامریکا لە هەمبەر دەوڵەتی ئیسلامییە و هێزێکی چەکداری بەرچاوی لەگەڵ هێزەکانی ئامریکا و هاوپەیمانەکانی خستووە و داوای زیاد بوونی هێزی زەوینیشی لە ئامریکا نەکردووە و لە کاتی شەڕی نیوخۆیی عێراق و سووریە زیاتر لە ٢ میلیۆن ئاوارەی ئەم دوو وڵاتەیان پەنا داوە و پشتیوانییان لێ کردوون، هەروەها ئازادی تەواویان بە کەمینە ئایینییەکان وەکوو: (مەسێحیی ئاشووری و کەلدانی، بەهایی، یەهوودی، یارسان، مەندایی، شەبەک، شێعە، تورکمەن، ئیزەدی و زەردەشتی) داوە و شوێنە پیرۆزەکانیان لە لایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاراێزراوە، هەتا بتوانن پەرە بە ئایینی خۆیان بدەن.

گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان، لە ڕۆژی ٣ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی بەڕێوە چوو، کە زیاتر لە ٩٢ لەسەدی خەڵکی کوردستان دەنگی ئەرێنییان پێی دا.
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٢ لەم ژمارەیەدا:

ــ شکستی کەرکووک کۆتایی ڕێگا نییە!
ــ ڕەوایی چەک و ڕەوایی خەڵکی
ــ ئیمپراتوریی نافەرمی ئێرانی
ــ دەسەڵات و کۆمەڵگا