کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

فەرمانداری سەردەشت پێش بە کار و کاسپی خەڵک دەگرێت

14:56 - 20 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: فەرمانداری ڕێژیمی ئێران لە شاری سەردەشت، بە بیانووی جۆراوجۆر پێش بە کار و کاسپی هاووڵاتییان دەگرێت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، فەرمانداری ڕێژیم لە شاری سەردەشت، ماوەی چەند ڕۆژێکە بە بیانووی جۆراوجۆر پێش بە کار و کاسپی خەڵک دەگرێت و ناهێڵێت خەڵک لە بازاڕچەی ئەم شارە بژیوی ژیانی خۆیان دابین بکەن.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە درێژەدا ڕایگەیاند، فەرمانداری ڕێژیم خەڵکی شاری بانەیه و ئەو کارەی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم لەو شارە لە کاتێک دایه کە زۆربەی خەڵکی شاری سەردەشت لە ڕێگای ئەم بازاڕچەوە بژیوی ژیانیان دابین دەکەن و خەڵک جیا لەو کارە هیچ کارێکی دیکەیان نییە.

هەروەها هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند، فەرمانداری ڕێژیم دەیەوێ چەند کەسێکی ئەو ئیدارەیە کە دانراوی فەرماندار بن بکاتە بەرپرسی بازاڕچە و ئەو مۆرانەی خۆی بە سەر بازاڕچەکە ڕا بگەن.

ئەو بەرپرسەی ڕێژیم هەروەها لە هەوڵ دایە، مۆڵەت بە چەند مۆرەیەکی خۆی بدات و لە ڕێگای ئەو کەسانەوە کاڵا و شتومەک بێننە ناو سەردەشت.

هەواڵنێری کوردستان میدیا باسی لەوە کرد، کە ئەو کارەی فەرمانداری ڕێژیم لە سەردەشت بۆ ئەوەیە تا خۆی هەموو داهاتی ئەو بازاڕچەیە بە دەستەوە بگرێت و لەو شارە ڕاو و ڕووت بکات.