کوردستان میدیا: بەرپرسانی بەغداد لە دوای ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان هەڕەشەی هێرش بۆ سەر کوردستان دەکەن و ڕێژیمی ئێرانیش هاندەری ئەو بڕیارەیە.
بەپێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، دوای ئەوەیکە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، کە هێزە عێراقییەکان و حەشدی شەعبی پلانیان هەیە هێرش بکەنە سەر کوردستان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئامادە باشییان ڕاگەیاندووە.
هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بارەی ئەو بڕیارە ڕایگەیاند، کە هەر لایەنێک هێرش بکات، وەک داعش شکۆی دەشکێنین.
لەو بارەیەوە زاڵمای خەلیلزاد باڵوێزی پێشووی ئامریكا له عێراق له تویتێكدا له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (تویتهر) بڵاوی کردووەتە، کە قاسم سولەیمانی، حهشدی شهعبی له دژی كوردستان هان دەدات.
خهلیلزاد، باڵوێزی پێشووی ئامریكا له عێراق باسی لەوەش کردووە، قاسم سولەیمانی فهرماندهی هێزی قودسی پاسدارانی ئێران له عێراقه و ههوڵهكانی چڕ كردووەتهوه، كه حهشدی شهعبی هێرش بكاته سهر كهركووک و كوردهكان له شارهكه دهر بكات.
باڵوێزی پێشووی ئامریكا هەروەها ڕایگەیاندووە، كه پێویسته ئامریكا ڕێگری له پلانهكانی ئێران بۆ نانهوهی ئاژاوه و ئاڵۆزی له ناوچهكه بكات، كه دواتر به زیانی خۆدی ئامریكا دهشكێتهوه.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بارەی هەڕەشە و مەترسییەکانی عێراق بۆ سەر کوردستان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، کە ئەگەر بێت و هەر ڕووداوێک ڕوو بدات و خوێنێک بڕژێت، بەرپرسایەتییەکەی لە ئەستۆی حەیدەر عیبادی سەرۆکوەزیرانی عێراقە.
بەپێی ئەو ڕاگەیەندراوە میلیشیا و هێزە عێراقییەکان ئامادەکارییان کردبوو، لە کەرکووک و باکووری مووسڵ هێرش بکەنه سەر کوردستان.
پێشتریش حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاندبوو، کە بەپێی زانیاری و ئەو هەواڵانەی کە بە دەستی گەیشتوون سپای پاسدارانی ڕێژیم، لە چەندین شاری کوردستان خەریکی خۆ ڕێکخستن و تەیار کردنی هێزەکانی بە چەک و جبەخانەی قورسن و دەیانەوێت مانۆڕی نیزامیی لە کوردستان بەڕێوە ببەن، هەروەها بەپێی زانیارییەکان لە پیلان داڕشتندان، هاوکات لەگەڵ ئاڵۆزتر بوونی ناوچەکە و ناردنی داعش و حەشدی شەعبی بۆ سەر هەرێمی کوردستان، لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتیشەوە هێرش بکەنە سەر هەرێمی کوردستان و لەبەر زەندەق چوونیان لە ڕاسانی ڕۆژهەڵات، هێرشیش بکەنە سەر بنکە و شوێنی حیزبەکانی کوردستانی ئێران.