کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداری شاندێکی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات ـ سلێمانی لە پرسەی مامۆستا کەریم زەند

16:25 - 20 رەزبەر 2717

کوردستان میدیا: شاندێکی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە سەرپەرەستیی تاهیر مەحموودی بەشداریان لە ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی مامۆستا کەریم زەنددا کرد.

دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی، شاندێکی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکرات لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرەستیی تاهیر مەحموودی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات، لە مزگەوتی قازی محەممەد، بەشداریان لە پرسەی مامۆستا کەریم زەند، نووسەر، ڕووناکبیر و جوغرافیزانی کورد و یەکەم مامۆستای قوتابخانەی سەردەمی کۆماری کوردستان کرد.

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە ڕێوڕەسمەدا پەیامی هاوخەمیی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی گەیاندە دەست بنەماڵەی مامۆستا کەریم زەند.

شایانی باسە مامۆستا کەریم زەند دۆستێکی وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.