کوردستان میدیا: جەواد مەنسوری، یەکەمین فەرماندەی سپای تێرۆریستی پاسداران لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا باس لە بڕیارەکانی خۆی بۆ ئێعدامی چالاکانی سیاسی لە کاتی شەڕی ئێران و عێراق دەکات و بە شانازییەوە دەڵێ شەڕ بۆ ئێمە خێرو بەرەکتی هێنا چونکە توانیمان لە پەراوێزی شەڕدا خەڵکی ناڕازی سەرکووت بکەین.
ئەم پاسدارە تێرۆریست و بەئەزموونەی ڕێژیم لە کاروباری کوشتن و قڕکردن، کە بە یەکێک لە جینایەتکارە بەناوبانگەکانی ڕێژیم چ پێش لە شۆڕش و چ دوای شۆڕش کە بەبڕیاری بێهێشتی کرا بە یەکەم فەرماندەی سپا، لە میانەی ئەم بەرنامە تەلەفزیۆنییە لە کاناڵ ١ ی ئێراندا باسی لە ئێعدام کردنی ڕێبەرانی گەلی تورکمەن لە ساڵەکانی پاش شۆڕشی گەلانی ئێران کردووە و دەڵێ: خەڵخاڵی پێی وتم پاسدارەکانی تۆ ٤ کەس لە ڕێبەرەکانی گەلی تورکمەنیان دەسبەسەر کردووە کە دەبێ ئێعدام بکرێن بەڵام هەندێک کەسی نێو دەوڵەت ڕازی نین چی بکەین؟ منیش پێم وت: ئێوە بچن بۆ گۆنبەد، ئێعدامیان بکەن هەر کەسێکیش قسەی کرد پێیان بڵێن فەرماندە مەنسووری وتوویەتی!
ئەم جینایەتکارەی ڕێژیم وێڕای ئەوەیکە بە شاگەشکەیی و شانازییەوە باس لە ئێعدامی جیابیران بە بڕیاری خۆی دەکات دەلێ: شەڕ بۆ ئێمە خێروبەرەکەت بوو چوونکە توانیمان لە سێبەری شەڕدا گەلانی ناڕازی سەرکووت بکەین و ئەگەر ئەو شەڕە نەبوایە ڕەنگە ئێستە نەمانتوانیبا لێرە دانیشین و پێکەوە قسە بکەین.
جەواد مەنسووری پیشتر سەر بە حیزبی ملل اسلامی بوو؛ سالی ١٣٤٤ دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٦ ساڵ زیندانی کرا، دواتر بوو بە ئەندامی حیزبوڵا و دووبارە لە ساڵی ١٣٥١ گیراو تاکاتی شۆرشی گەلانی ئێران لە زینداندا ڕاگیرا؛ پاش شۆڕش لەلایەن ئاخوند بیهێشتییەوە بوو بە فەرماندەی سپا و دواتریش بەهۆی خۆشخزمەتییەکانییەوە لەمەڕ کوشتنی جیابیران بوو بە جێگری وەزیری دەرەوەی ڕێژیم؛ جگە لەمەش پلەی باڵوێزی لە وڵاتەکانی پاکستان و چین پێبەخشرا و لەم ولاتانەدا لەژێر ناوی باڵوێز سەرقاڵی سیخوڕی کردن و سازکردنی ئاژاوەی تاییفی بووە.